له ئینگلیزیه‌وه: نه‌وزاد سدیق
هه‌ندێك له وته‌كانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كه له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له ماوه‌ی نێوان 1988-1989 له‌گه‌ڵ گه‌وره لێپرسراوانی به‌عس و پارێزگاره‌كانی ناوچه‌ی ئۆتۆمی كه به كاسێت تۆماركراون. ئه‌و كاسێتانهدا وه‌رگیراون له راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 له ماڵه‌كه‌ی خۆی و له باره‌گای نووسینگه‌ی باكوردا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه:
1- له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی باكور و پارێزگاره‌كانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی له 15/4/1988دا، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌ڵێت:
له هاوینی داهاتووه‌وه لێره و له‌وێ هیچ گوندێك نامێنێت ، ته‌نیا ئۆردوگا نه‌بێت. له ئۆردوگاكان وه‌ك چۆن مریشك جوڵه‌كانی ده‌خاته ژێر باڵیه‌وه، ئه‌وا له ژێر ركێفی خۆماندا ده‌بێت. ئێمه خه‌ڵك ده‌خه‌ینه ئه‌و ئۆردوگایانهوه و له ژێر چاودێری خۆماندا ده‌بن. نایه‌ڵین چیتر له گونده‌كاندا بژین، تێكدهران بچنه ناو یانه‌وه و سه‌ردانیان بكه‌ن.
كۆچی گوندنشینه‌كان بۆ شار له باكوری عیراقدا زۆر پێویسته.
له ئێستاوه چیتر ئارد، شه‌كر، سوته‌مه‌نی، ئاو و كاره‌با ناده‌م به گوندنشینه‌كان. وایان لێده‌كه‌م لێم نزیك ببنه‌وه و گوێم لێ‌بگرن. ئه‌و شتانه‌یان پێده‌ڵێم كه بڕوام پێیه‌تی و له ڕووی ئایدۆلۆژیی، په‌روه‌رده‌یی و گیانی هاوبه‌ش پێویستمان پێیه‌تی.
چۆن دهیهڵم له گونده‌كاندا بژین و وه‌كو كه‌ر هیچ نه‌زانن؟ بۆ گه‌نم. ئه‌و گه‌نمه‌ی ئه‌وانم ناوێت. ئێمه له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا گه‌نممان له ده‌ره‌وه كڕیوه. با بۆ پێنج ساڵی تریش بیكڕین.
من ئه‌و ناوچه فراوانه قه‌ده‌غه ده‌كه‌م. نایه‌ڵم كه‌س له‌و شوێنانه‌دا بێت. چییه، گه‌ر ئێمه ئه‌و ناوچانه هه‌مووی بكه‌ینه قه‌ده‌غه كرا‌و؟
له قه‌ره‌داغه‌وه تا كفری بۆ دیاله بۆ ده‌ربه‌ندیخان بۆ سلێمانی؟ چ كارێكی باش ده‌بێت. چیمان له‌و ناوچانه ده‌ستكه‌وتووه. بیربكه‌نه‌وه بزانن چیمان له ده‌ست چووه و چیمان بۆ ئه‌و ناوچانه كردووه. چه‌ند هاووڵاتی باش له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا بوون. چه‌ندیان خراپ بوون.
چ هه‌ڵه‌یه‌ك بووه؟ چی روویدا؟ سی، بیست، بیست و پێنج ساڵ له چالاكی تێكده‌رانه. بیربكه‌نه‌وه چه‌ند شه‌هیدمان داوه!..ئێستا ئێوه ناتوانن له كه‌ركوكه‌وه بۆ هه‌ولێر به‌بێ پاسه‌وان بڕۆن.
ئه‌و ناوچانه له كۆیه‌وه بۆ ئێره (كه‌ركوك).. ده‌مه‌وێت چۆڵیان بكه‌م.
هه‌روه‌ها له گوێره‌وه بۆ موسڵ چۆڵ ده‌كه‌م.
هیچ كه‌سێك جگه له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی نامێنێت. بۆ پێنج ساڵ نایه‌ڵم هیچ كه‌سێك له‌و شوێنانه‌دا بێت. كشتوكاڵی ئه‌وانم ناوێت. ته‌ماته‌م ناوێت.
بامێ و خه‌یارم ناوێت. گه‌ر به‌م شێوه‌یه كارنه‌كه‌ین، چالاكی تێكده‌رانه، نه‌ك بۆ یه‌ك ملیۆن ساڵ هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت. ئه‌مانه هه‌موو تێبینییه‌كانم بوون. به‌ڵام به‌یارمه‌تی خوا، له نزیكترین دهرفهندا ئه‌م كارانه ده‌كه‌ین. له مانگێك زیاتر ناخایه‌نێت. له دوای هاویندا هیچ شتێك نامێنێت.
2-كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی باكور و لێپرسراوانی باره‌گاكانی به‌عس له پارێزگاكانی باكور: له‌سه‌ر كاسێته‌كه نووسراوه 26 ئایاری 1988، به‌ڵام له قسه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت 1987-ه.
(له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگوێزان):
له راستیدا ئه‌و كاره‌ی تا 1987 كردوومانه، حزب و سه‌ركردایه‌تی پێیان نه‌ده‌كرا. به‌شێكی ئه‌وه بۆ یارمه‌تی و به‌خشنده‌یی خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هیچی تر نه‌بووه. به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر ئێوه سوپا مهشقپێكراوهكهتان له هه‌ڵمه‌ته‌كان به‌كاربهێنایه، ئه‌وا زیانتان له ئێمه زیاتر ده‌بوو. بزانن له كرده‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌دا، چه‌ند شه‌هید و قوربانی لێده‌كه‌وته‌وه. چی روویداوه؟
ئایا ئه‌وانه تێكده‌ره‌كان بوون؟
ئایا ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه بوون كه ئێوه لێیان ده‌ترسان؟ ئه‌وه‌یه رووی راسته‌قینه‌ی تێكدهران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و هه‌موو توانا‌و ئاسانكارییهتان هه‌یه. نه‌یان ده‌توانی به‌ره‌نگارتان ببنه‌وه. له رابردووا به چه‌ند رهشاشێكهوه به‌ره‌نگاری فیرقه‌یه‌ك ده‌بوونه‌وه. ئه‌م جاره ته‌نیا له دووره‌وه ئێمه‌یان به‌چه‌كی سووك بۆمباران ده‌كرد.
هه‌ندێك له ئێوه كه لێره كارتان ده‌كرد له‌و كاتانه‌دا كه من گه‌یشتم، به په‌رۆشبووم بۆ كاره‌كه‌م. له‌وانه‌یه له دڵی خۆتاندا وتبێتان "باشه، كه‌مێك چاوه‌ڕوان به! كه‌مێك چاوه‌ڕوان به " ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له پێش ئێوه‌دا لێره بوون. هه‌مان شتیان و تووه و هیچیان نه‌كرد!.
ئێوه ناچار بوون كارێك بكه‌ن. ئه‌و هه‌موو ساڵانه تێكدهران هه‌ر هه‌بوون. له كاتێكدا كه ئێمه سوپایه‌كی زه‌به‌لاحمان هه‌بووه! سوێند به خوا ئه‌و كاره به‌م شێوه‌یه نه‌كراوه. هه‌موو سوپای عیراق نه‌یانده‌توانی كاره‌كه‌ی ئێمه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و (راگوێزانه) زیانی پێ گه‌یاندوون. كوشتوونی. (ده‌نگێك له ده‌نگی ئه‌بو محه‌مه‌د ده‌چێت:
ته‌نیا خوا ده‌توانێت له تۆ زیاتر بكات، به پێچه‌وانه‌وه تۆ ده‌توانی هه‌موو شتێك بكه‌یت، ئه‌م حزبی به‌عسه ده‌توانێت هه‌موو شتێك بكات).
تێكدهران چاوه‌ڕوانی فه‌رمان و رێنمایی ده‌كه‌ن. فه‌رمانه‌كان ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌ی جارانی نییه. پێشتر 100 جار به‌هێز تربوو. به‌ڵام ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو كهكۆتاییان پێبێنێت. ئێستا وایه. ئێمه وتوومانه له‌و به‌رواره‌دا ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تی راگوێزان ده‌كه‌ین. ئه‌و كاره‌شمان له هه‌موو شوێنێك به‌یارمه‌تی خوا كردووه. له‌هه‌مان رۆژدا (له1987) له تۆڵه‌ی ئه‌وا قهرهدغ-یان گرت.
جه‌لال تاڵه‌بانی داوای لێكردم كه كه‌ناڵێكی تایبه‌تی بۆ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بكه‌مه‌وه. ئه‌و ئێواره‌یه من چووم بۆ سلێمانی و به‌چه‌كی تایبه‌تی لێمدان. ئه‌وه وه‌ڵامی من بوو. به‌رده‌وام ده‌بین له راگوێزان. به موستهشارهكانم وتووه كه له‌وانه‌یه بڵێن گونده‌كانیان خۆش ده‌وێت و نایانه‌وێت چۆڵی بكه‌ن، وتم ناتوانم بیه‌ڵم گوندهكانتان بمێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چه‌كی كیمیاوی په‌لاماریان ده‌ده‌م، ده‌بێت له ئێستاوه چۆڵی بكه‌ن، بۆیه خۆتان و خێزانه‌كانتان ده‌مرن، ده‌بێت له ئێستاوه چۆڵی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مه‌وێت به‌چه‌كی كیمیاوی په‌لاماریان بده‌م ناتوانم پێتان بڵێم، هه‌موویان به‌چه‌كی كیمیاوی ده‌كوژم! كێ قسه ده‌كات؟ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی؟ له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وانه‌ی گوێیان لێده‌گرن به‌م.
ته‌نانه‌ت گه‌ر جه‌نگی ئێران راوه‌ستا و ئێرانییه‌كان له‌و خاكانه‌ی داگیریان كردووه كشانه‌وه، من گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ناكه‌م (تاڵه‌بانی)و راگوێزانی گونده‌كان راناگرم.
ئه‌وه نیازی منه، ده‌مه‌وێت چاك ئاگادار بن، هه‌رچه‌ند زوو راگوێزان ته‌واو بوو، له‌هه‌ر شوێنێك بن به‌پێی پلانێكی سه‌ربازیی تۆكمه هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ریان، ته‌نانه‌ت پێگه قایمهكانیشیان، له پهلامارهكانماندا سێیه‌ك یان نیوه‌ی ئه‌وه‌ی له ژێر كۆنترۆڵیاندایه ده‌خه‌ینه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان، گه‌ر ئێمه هه‌وڵبده‌ین دوو له‌سه‌ر سێ بگرین، ئه‌وا له رووبه‌رێكی بچو‌وكدا گه‌مارۆیان ده‌ده‌ین و به‌چه‌كی كیمیاوی هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ریان، ته‌نیا رۆژێك به‌چه‌كی كیمیاوی په‌لاماریان ناده‌م به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بم بۆ 15 رۆژ، ئه‌وكاته رایده‌گه‌یه‌نم هه‌ركه‌سێك ئاماده‌یه بهچهكهكهیهوه خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه، ده‌توانێت خۆی بداته به‌ده‌سته‌وه، یه‌ك ملیۆن كۆپی له‌م نووسراوانه به كوردی، سۆرانی و بادینی و عه‌ره‌بی له‌باكور بڵاوده‌كه‌مه‌وه، ناڵێم ئه‌مه له حكومه‌تی عیراقه‌وه‌یه، نامانه‌وێت حكومه‌ت بێته ناو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه، ده‌ڵێم ئه‌مه لێره‌وه‌یه (نووسینگه‌ی باكور)، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه به‌خێربێته‌وه، ئه‌وانه‌شی ناگه‌ڕێنه‌وه، جارێكی تر به چه‌كێكی كیمیاوی نوێ و وێران كه‌ر لێیان ده‌ده‌ینه‌وه، ناوی كیمیاوییه‌كه نالًَێم له به‌رئه‌وه‌ی زانیارییه‌كی پۆلێن كراوه، به‌ڵام ده‌ڵێم به‌چه‌كی نوێی وێرانكه‌ر كه له‌ناوتان ده‌بات، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌م و هانیان ده‌ده‌م خۆبه‌ده‌سته‌وه بده‌ن، ئه‌وكاته ده‌بینن هه‌موو ئۆتۆمبیله‌كانی خوا ناتوانێت هه‌ڵیان بگرێت. پێموایه‌و چاوه‌ڕوانم شكست بێنن. سوێند ده‌خۆم دڵنیام كه ده‌یان به‌زێنین.
به هه‌ڤاڵه پسپۆرهكانم وتووه كه پێویستم به گروپی پارتیزانه له‌ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌وه‌ی بیانكوژێت، هه‌ركه‌سێكیان لێبینین (تێكدهران)، ئه‌وه ده‌كه‌م به‌یارمه‌تی خوا، دهیانبهزێنم و دوایان ده‌كه‌وم بۆ ناو ئێران، دوایی داوا له موجاهیدین ده‌كه‌م له‌وێ په‌لاماریان بدات.
3-كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی ناونه‌براو، 1ی ئابی 1988 هه‌ر عه‌ره‌بێك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بگۆڕێت بۆ كورد، ئه‌وا بۆیه واده‌كات خۆی له خزمه‌تكردنی سوپا بدزێته‌وه. ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. چی بكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه؟ بۆیه پارێزگاری موسڵ ئه‌وانه به كورد ناونووس ده‌كات؟ داوامان لێكردوون هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی له‌وێن ده‌ریان بكه‌ن و بیاننێرن بۆ شاخه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو بزن بژین، بیان گێن! بۆچی خۆتان به‌مانه‌وه شپرزه كردووه؟
ئێمه له موسڵ بێ هیچ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك راماننهگواستن، ماڵهكانیانم ته‌خت كرد، پێم وتن به‌رده‌وام بن، بڕۆن، بڕۆن! به‌ڵام ئه‌وانه‌یان كه پێشتر جه‌نگاوه‌ر بوون، له سه‌ره‌تاوه پێیان ده‌ڵێین ده‌بێت بڕۆن له ئۆردوگاكاندا نیشته‌جێ ببن، دوای ئه‌وه پێیان ده‌ڵێین بچن بۆ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، هیچ بێنهوبهرهیان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین، من به‌ڵێننامه‌كه‌یان بۆ ده‌خوێنمه‌وه پێویسته ئیمزای بكه‌ن، دوای ئه‌وه له هه‌ر شوێنێكیان بیانبینین (ده‌نگه‌كه روون نییه) سه‌ریان پان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م سه‌گانه، مێشكیان ده‌هاڕین، به‌ڵێننامه‌كه‌یان بۆ ده‌خوێنینه‌وه: به پێی ئه‌م دانپیانانه‌ی كه ئیمزام كردووه پێویسته له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی نیشته‌جێ ببم، به پێچه‌وانه‌وه من ئاماده‌م هه‌موو جۆره سزایه‌ك قبوڵ بكه‌م له‌وانه سزای مردن، پاش ئه‌و ه من به‌ڵێننامه‌كه ده‌خه‌مه گیرفانمه‌وه و به‌مودیری ئه‌من ده‌ڵێم رێگه‌یان پێبدات بۆ كوێ ده‌یانه‌وێت بڕۆن، دوای ماوه‌یه‌ك، پرسیار ده‌كه‌م له كوێن؟ ئه‌وان پێم ده‌ڵێن، ئه‌مه‌یه، ره‌فیق حزبییه‌كان پێویسته راپۆرتم بۆ بنووسن و بڵێین فڵان و فڵان كه‌س له‌و شوێنه‌دا ده‌ژین، ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێم ده‌ریان په‌ڕێنن و وه‌كو خه‌یار له‌تیان بكه‌ن، ده‌تانه‌وێت دانیشتوانی عه‌ره‌ب به‌و كه‌سه خوێنرێژانه زیاد بكه‌ن؟ ده‌بێت ناوچه‌كه‌تان ته‌عریب بكه‌ین (موسڵ).. ته‌نیا عه‌ره‌به راسته‌قینه‌كان، نه‌ك ئێزدی كه رۆژێك له رۆژان وتوویانه كوردین و رۆژێكی تر وتوویانه عه‌ره‌بین، چاومان له ئێزیدییه‌كان پۆشی كه ببن به‌جاش، بۆئه‌وه‌ی نهیهڵێین ژماره‌ی تێكدهران زیاد ببێت، به‌ده‌ر له‌وه، ئێزیدی بۆچی باشن؟ بۆ هیچ.
4-كۆبوونه‌وه‌ی نووسینگه‌ی باكور بۆ پێداچوونه‌وه بهشاڵاوهكانی 1987و 1988، كاسێته‌كه به‌رواری له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام لهوهجبهیهكدایه كه به‌رواری 21-22 كانوونی دووه‌می 1989 له‌سه‌ره.
ترسناكترین قۆناغی هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر عیراق له نێوان ئابی 1987و نیسانی 1988 بوو. ره‌وشێكی ترسناك بوو، ده‌ستمان به‌زنجیره‌یه‌ك كاری سه‌ربازی جدی له 18ی شوبات بۆ 4 ی ئه‌یلولی 1988 كرد.
هه‌موو فه‌رمانده‌كانی فه‌یله‌قی یه‌ك و فه‌یله‌قی پێنج، فه‌ریق نزار (ئه‌لخه‌زره‌جی)و سوڵتان هاشم له فه‌یله‌قی یه‌ك و تالع ئه‌لدوری، شه‌هید حه‌دیسی، محه‌مه‌د و نیعمه فارس و ئه‌یادی فه‌یله‌قی پێنج، ئه‌م پیاوانه‌ی ناوم بردن له باكور خزمه‌تیان كردووه له‌و كاته‌وه‌ی ملازم بوون، یه‌كه‌م كه‌سیان كه‌بووه ئه‌ندامی حزبی به‌عس تالع ئه‌لدوری بوو، كاتێك بڕیارمان دا گونده‌كان بڕوخێنین و گوندنشینه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه و هێڵی دابه‌شكردن له نێوان ئێمه و تێكده‌راندا بكێشین (ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ هێڵی سوور)، یه‌كه‌م كه‌س كه گومانی خۆی بۆ من ده‌ربڕی له‌به‌رده‌م سه‌رۆكدا تالیع ئه‌لدوری بوو، یه‌كه‌م كه‌س كه به‌ئاگای هێنامه‌وه تالیع ئه‌لدوری بوو، له‌و كاته‌وه تا ئێستا كاریگه‌ریی تالیع شتێكی ئاشكرایه، ئه‌و گوندانه‌ی وێران نه‌كرد كه له‌و كاته‌دا داوام لێكردبوو، ئه‌مه به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی حزبی به‌عسه ئه‌وانی تر ئه‌بێ چۆن بن؟ چۆن قایلمان بكردنایه كه مه‌سه‌له‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن و تێكدهران سه‌رببڕن.
بۆیه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی (تێكدهرانمان) له كه‌ناڵه‌كانه‌وه نیشاندان، وا بكه‌م كه به‌شێوه‌یه‌كی باش بمێننه‌وه؟ چیم له‌و بزنانه بكردایه؟
په‌یامێكم پێگه‌یشت له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌وه، باوك (سه‌دام حسێن)، ده‌ڵێت: ئاگاداری خێزانی تێكده‌ره‌كان به‌و ئه‌مه و ئه‌وه، فه‌رمانده‌یی گشتیی په‌یامه‌كه‌ی بۆ هێنام، پهیامهكهیم خسته سه‌ر سه‌رم.
به‌ڵام ئاگات لێیان بێت؟ نا، بهبلدۆزهر زینده‌به‌چاڵیان ده‌كه‌م، دوایی داوای ناوی هه‌موو دهستگیركراوهكانم لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڵاویان بكاته‌وه وتم: قایلن به‌وه‌ی له ته‌له‌فزیۆن بینیوتانه و له ڕۆژنامه خوێندوتانه‌ته‌وه؟ بۆ كوێیان به‌رم ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه؟ ده‌ستم كرد به دابه‌شكردنیان له نێوان پارێزگاكاندا. ده‌بوایه بلدۆزه‌ر بنێرم بۆ نزیك و دوور.
5-كۆبوونه‌وه‌ی پێشوازی له حه‌سه‌ن عه‌لی ئه‌لعامری كه‌پێش عه‌لی مه‌جید سكرتێری گشتی نووسینگه‌ی باكوور بوو، 15ی نیسانی 1989.
ده‌مه‌وێت بڵێم كه من نه ئێستا و نه له داهاتوودا كه‌سێكی شیاو نیم بۆ ئه‌و ره‌وشه سه‌قامگیره‌ی باكور بۆ ئه‌م ئاشتی و سه‌قامگیرییه، هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن عه‌لی كه‌سێكی گونجاوه، من ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه و هه‌ر كارێك ئێوه به پێویستی ده‌زانن بیكه‌م، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر به‌ئه‌ندامی نووسینگه‌ی باكوور بمێنمه‌وه، هیوادارم هه‌ڤاڵانی باكوور داوا له هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن عه‌لی نه‌كه‌ن ئیجرائاتی ئیداری و هه‌ندێ شت بكات كه ناتوانێت و ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ت، چونكه قۆناغه‌كه ته‌واوبوو، له‌مه‌ودوا رێگه نادرێت به ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سوپادا هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باردۆخی نائاسایی ته‌واو بوو، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن عه‌لی نهسهنراوهتهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ئاستی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه قۆناغه‌كه ئێستا ته‌واوبووه.
له یه‌كه‌م كۆبوونهوهم، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فهیلهكانی سوپا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌من و پۆلیس، پارێزگاره‌كان و لێپرسراوانی حزبی به‌عس له نیسانی 1987، بڕیارمان دا بۆ له ناوبردنی تێكدهران ته‌واوی خه‌ڵكی گونده‌كان رابگوێزین، كاره‌كه‌مان به‌دوو قۆناغ جێبه‌جێكرد، یه‌كه‌م قۆناغ له 21ی نیسان ده‌ستیپێكرد و تا 21ی مایسی خایاند، دووه‌م قۆناغ له 21ی مایسه‌وه تا 21ی حوزه‌یران، له 22ی حوزه‌یران به‌دواوه هه‌ر كه‌سێك له‌و ناوچانه‌دا بگیرایه ده‌بوو ده‌ستبه‌جێ به بێ هیچ راڕایی و دوو دڵییه‌ك بكوژرایه، به پێی ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی تا ئێستاش كاریان پێده‌كرێت.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی ئه‌ركانی سوپا یه‌كێك له باشترین فه‌رمانده‌كانمان داوای لێكردم، مانگێك شاڵاوه‌كه دوابخه‌م وتم: نه‌خێر، ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژیش دوای ناخه‌م و له ئێستاوه دروشمی ئێمه ده‌بێت راماڵینی چالاكی تێكده‌ر بێت. ئه‌مه ئامانجی ئێمه یه، ئه‌مه ئامانجی ئه‌م قۆناغه یه، هه‌ر كه‌سێك وا هه‌ست ده‌كات توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌ی نییه با ئێستا پێم بڵێت، یه‌كێك له باشترین فه‌رمانده‌كان كه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجه، پێی باش نه‌بوو، منیش له داخا كه‌ره‌سته و توانای زیاترم له فه‌یله‌قی یه‌ك خسته به‌رده‌ستی، ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وه بوو كه تێكدهران كۆتاییان پێهێنرا و دوای ئه‌وه‌ی 40%ی توانای عیراقیان په‌كخستبوو.
كاتێ لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی ئه‌یلولی 1988 راگه‌یه‌نرا، هێنده‌ی نه‌مابوو عه‌قڵم تێكبچێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامێكی لێپرسراو له حزبدا وتم، با وابێت من ده‌موت له‌وانه‌یه ئێمه خه‌ڵكی باشمان لێههڵبكهوێت له ناویاندا (له‌ناو كورددا)، چونكه ئه‌وانیش گه‌لی خۆمانن، به‌ڵام هه‌رگیز كه‌سمان نه‌دۆزییه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی كاربه‌ده‌سته پایه به‌رزه‌كانی كورد پرسیارم لێبكه‌ن، كامیان باش و دڵسۆزن، من ده‌ڵێم ته‌نیا هه‌ردوو پارێزگاره‌كه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، بێجگه له‌م دووانه كه‌سیان نه باش و نه دڵسۆزن. من گریانم دێت كاتێك شانۆگه‌رییه‌ك یان فلیمێكی تراجیدی ده‌بینم، رۆژێكیان ده‌ستم كرد به‌گریان، كاتێك له فلیمێكدا بینیم ئافره‌تێك بزربووه و له خێزانه‌كه‌ی دابڕاوه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م پێتان بڵێم كه‌وا ئه‌وه‌ی كردم، كردم و ده‌بوو وام بكردایه، باوه‌ڕ ناكه‌م ئێوه بتوانن له‌وه‌ی كه من كردم زیاتر بكه‌ن.
حه‌ز ده‌كه‌م له باره‌ی دوو خاڵه‌وه قسه بكه‌م: یه‌كه‌م، به‌عه‌ره‌بكردن و دووه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی هاوبه‌شن له نێوان ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان و ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمیدا، ئه‌و خاڵه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه‌ركوكه، كاتێك من هاتم عهرهبو توركمان 51%ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌ركوك زیاتر نه‌بوون، وێڕای هه‌موو شتێك من 60ملیۆن دینارم خه‌رج كردووه تا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م باره‌ی ئێستا، حاڵی حازر مه‌سه‌له‌كه روونه و بۆ زانیاریتان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه هێنراون بۆ كه‌ركوك رێژه‌كه‌یان بۆ 60%یش بهرزنهكردهوه. پاشان تهعلیماتمان ده‌ركرد و نه‌مهێشت كورد له كه‌ركوك، له‌و نزیكانه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریدا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كاربكه‌ن.
كه‌ركوك تێكه‌ڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ئێمه له 21ی مایسه‌وه بۆ 21ی حوزه‌یران رامانگواستوون، یه‌ك كه‌سیان له ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا نه‌بوون، به‌ڵام له ژێر كۆنترۆڵی تێكده‌راندا بوون، جا ئیتر لایه‌نگرانی ئه‌وان بووبن یان ده‌ژیان.
سه‌رچاوه:
GENOCIDE IN IRAQ The Anfal Campaign Against the Kurds A Middle East Watch Report Human Rights Watch New York • Washington • Los Angeles • London