بابه‌كر دڕه‌یی
هه‌وڵدان بۆ ئینكاركردن و نه‌بینینی ئه‌و گۆڕانكاریه مێژوویی و سیاسیانه‌ی دوای روخانی به‌عس و سه‌دام له عیراق و كوردستاندا هاتونه ئاراوه، چ له كورتماوه یان ئاسته‌كانی تری هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌دا، جێگه‌ی داكۆكی و گفت‌و گۆ نیه.
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته، له هه‌ر ئاستێكی بیركردنه‌وه‌و لێپرسراوهتیدا بن، سه‌ره‌ڕای هه‌بون و مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گرفتی سه‌ره‌كی و كه‌موكوڕی بناغه‌یی له پێویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌دا، ده‌توانن ئه‌وه ببینن كه ئاستی گوزه‌ران و بژێوی، ئاستی كرانه‌وه‌ی وڵات به‌ڕووی دنیا‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌م تێكه‌ڵیه تا ڕاده‌ی ئاوێته‌بون به بازاڕه گه‌وره‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌وه‌و هه‌ڵكشانی ئه‌ندازه‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان، به پێوانه له‌گه‌ڵ چاخی به‌عس و عروبه‌دا، قابیلی پێكگرتن و به‌راورد نین.
راسته هێستاش سه‌نته‌ری ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وا دانه‌مه‌زراون كه مرۆڤ بتوانێ له‌ڕێیانه‌وه قه‌باره‌ی پێشكه‌وتنه‌كان به ته‌واوی ببینێ، به‌ڵام بێ هه‌بوونی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌و ئاماریش ده‌گونجێ به‌هۆی هه‌سته سروشتیه‌كانه‌وه بزانرێ چ وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له جوڵاندایه: ته‌نها ژماردنی ئه‌و كۆمپیوته‌رو فڕۆكه‌و ئۆتومبیلانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هاتونه عیراقه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ و زانیاریه‌كانی گه‌یاندۆته چڵه‌پۆپه به‌ڵگه‌ن بۆ گۆڕانێكی خێرا له خۆشتربونی ژیانی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌و هه‌ڵكشانی هه‌زاران بیناو شوێنی نیشته‌جێبون له كونج و قوژبنی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كاندا ده‌یسه‌لمێنن كه گۆڕان و پێشكه‌وتن ڕوداوێكی بێ گه‌ڕانه‌وه و حه‌تمییه.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش هه‌قه دان به‌وه‌دا بنرێ و بوترێ كه ولاَت پێش ناكه‌وێ و سه‌قامگیر نابێ ئه‌گه‌ر بێت و هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه سیاسی و بازرگانی و ئابوریه‌كاندا، پێشكه‌وتنی یاسایی و ده‌ستوری نه‌چه‌سپێ و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی له ئاستی بژێوی و كرانه‌وه‌دا به‌ده‌ست هاتون له قاڵبی یاسا‌و ده‌ستوردا بایه‌خیان پێنه‌درێ.
هه‌رچی چۆنێك بێت، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان و ماندوبونهكان و پێكادانه مێژوویی و سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی عیراق و دنیا‌و كوردستان ــ له دوایین شیكردنه‌وه‌دا ــ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ن كه ژیانی "تاك"، ژیانی مرۆڤی واقعی، گوزه‌رانی ئه‌و مرۆڤه‌ی به ناوی ئه‌وه‌وه سه‌رجه‌م پرۆسه سیاسی و ئابوریه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، خۆش بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر بڕیاره كه‌سانێك به ناوی میلله‌ته‌وه كاروباری ده‌وڵه‌ت و دادگا‌و وه‌زاره‌ت و بازرگانی و شه‌ڕگه‌كان به‌رێوه‌به‌رن و ناوی جیاجیا‌و پڕ بریق باق له خۆیان بنێن، ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بێ كه كۆی هه‌راكه بۆ یه‌ك مه‌به‌سته‌و ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بریتیه له خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری تاكه‌كانی كۆمهڵگاو له‌ڕێگای ئه‌وانیشه‌وه به‌خته‌وه‌ركردنی كۆمه‌ڵ به گشتی وه‌ك به‌ره‌نجام و كۆی ژماره‌یی تاكه پێكهێنه‌ره‌كانی.
پێداگرتن بۆ هه‌بوونی سیستمێكی ده‌ستوری پێشكه‌وتو بۆ داڕشتن و پاراستنی مافه‌كانی تاك و، هاوشانی ئه‌وه‌ش دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م "تاك"هی په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵگای پێوه به‌ستراوه، ئه‌ركێكی جیدی و سه‌ره‌كی رۆژگاری ئه‌مڕۆمانه.
نه‌بونی ده‌ستورێك كه مافه‌كانی "تاك" له ئاستی كۆمه‌ڵدا (واته له ئاستی "زۆربه" دا ) مسۆگه‌ر بكات و چوارچێوه‌ی سیاسی و یاسایی و كارگێڕی هه‌ڵسوڕانی هه‌ركام له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت دیاری بكات، ئاماژه‌یه‌كه بۆ گوێنه‌دان به‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به هیلاكی و ماندوییهكی زۆر وهبهرهاتون و له قۆناغیكی دواتردا هێمایه بۆ قۆرخكردنی دهسهلاَتی سیاسی له لایه‌ن ئه‌و گروپ و هێزانه‌وه كه به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه سوكانی دهسهلاَت و ده‌وڵه‌تیان كه‌وتۆته ده‌ست.
هه‌ن پێیان وایه ــ بێگومان هه‌قیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ــ بێ هه‌بوونی سیستمێكی ده‌ستوری پته‌و كه مافی "تاك"ی كۆمه‌ڵ له ئاست "زۆربه"دا مسۆگه‌ر بكات، هه‌رچی كراوه به‌با ئه‌چێ و له دوایین شیكردنه‌وه‌دا وڵاتێك داده‌مه‌زرێ كه سه‌ره‌ڕای هه‌بونی بێئه‌ندازه‌ی "هه‌موو شتێك"، ئه‌و دیارده‌یه وجودی نابێ كه ناوی"ئازادی" یه‌و هه‌م بۆ پاراستنی پارسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته‌و هه‌م بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له هه‌وای هه‌ناسه‌دان پێویستتره.
ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و ده‌قه یاساییه گرنگانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بایه‌خه زۆره‌ی له رابوردودا پێدراوه، ده‌هێنێ سه‌ر له نوێ قسه‌ی لێ بكرێته‌وه‌و بكه‌وێته‌وه به‌ر دیدو ره‌خنه‌ی لێكۆڵه‌ران و یاسا ناسان.
مێژووی سیاسی وڵاتان پێمان ده‌ڵێ كه "ده‌ستور" به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی قه‌واره‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ته‌و كه‌مته‌رخه‌می له بایه‌خدان پێی ئاسه‌واری مه‌ترسیداره لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كێك له كتێبه ئهنسیكلوپیدیهكان له باره‌ی ده‌ستوره‌وه نوسیویه: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ته‌نها ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریه ڕێگره‌كانی ده‌ستور قسه بكه‌ین، ده‌توانین بڵێن: ئامانج له نوسینی ده‌ستوری ئازادیخوازانه، به‌لانی كه‌مه‌وه، نه‌ك ته‌نها رێگریه له ئیستبداد به‌ڵكو پێشگیریه له فه‌وزا، گه‌نده‌ڵی، ناسه‌قامگیری، ئیفلیجی، نابه‌رپرسیارێتی، نهێنیكاری ناڕه‌وا و بڕیاردان له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌شاره‌زایی و نه‌زانی ".
ره‌نگه ئه‌و بۆچونه‌ی سه‌ره‌وه تا ڕاده‌یه‌ك موباله‌غه‌ی تیا بێت، بهلاَم گومان له‌وه‌دا نییه كه ده‌ستور ئامرازێكی زه‌روریه بۆ پاراستنی كیانی وڵات و كۆمه‌ڵگا و نواندنی گوزه‌شت له به‌رامبه‌ر هه‌ر خاوه خاوێك له موناقه‌شه‌ی ده‌ستورێكی لیبرال و پێشكهوتوانهدا به زیانی كۆمه‌ڵگا ته‌واو ده‌بێ و ڕۆژگارێك ده‌هێنێته ئاراوه كه تیایدا هه‌موان كاڵه‌ك به ئه‌ژنۆ ده‌شكێنن.