خالید ره‌زا
حکومه‌ت په‌یکه‌رێکی ئیداریه بۆ ناوچه‌یه‌کی جوگرافی دیاریکراو. ده‌سه‌ڵاتی جێبهجیکردنه له ناو سنوره ئیداری-سیاسییه‌که‌یدا. حکومه‌ت له لوتکه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات هه‌تا بچوکترین یه‌که‌ی ئیداری. ئه‌م یه‌که ئیدارییانه پێکه‌وه په‌یکه‌ری حکومه‌ت پێک ده‌هێنن.
له وڵاتانی دیموکراسی دا دوو جۆر حکومه‌ت هه‌یه:
1- حکومه‌تی زۆرینه:
ئه‌م کابینه/ حکومه‌ته پشت به زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مان ده‌به‌ستێت. ئه‌و زۆرینه‌یه یان ته‌نیا حیزبێکه، یاخود هاوپه‌یمانی نێوان چه‌ند حیزبێکه، پێکه‌وه، له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری هاوبه‌شی حکومه‌ت رێک ئه‌که‌ون و، ئه‌ندام پارلهمانهکانیان، له‌ناو پارله‌مان پشتیوانی حکومه‌ته هاوبه‌شه‌که ئه‌که‌ن. کابینه‌ی وه‌ها به‌رنامه‌و یاسا پێشنیارکراوه‌کانی خۆی به ئاسانی له پارله‌مان تێ ئهپهڕینێت. هه‌ندیک یاسا هه‌ن بۆتێپهڕاندنیان له په‌ڕله‌مان، پێویستیان ته‌نیا به چه‌کوشێکه. به‌ڵام هه‌ندێک یاسای پێشنیارکراوی تری حکومه‌ت هه‌ن، قسه‌وباس و مشتومڕی زۆر هه‌ڵده‌گرن.
2- حکومه‌تی که‌مینه:
ئه‌م کابینه‌یه له پارله‌ماندا زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌کانی نییه. ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی ئه‌م حکومه‌ته له نیوه که‌متره. کاتێک ئه‌مه روئه‌دات که، گه‌وه‌ترین حیزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن شه‌ریکی ده‌ست نه‌که‌وێت بۆ به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش. خۆشی به‌ته‌نیا ژماره‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نه‌بێ. ئه‌م جۆره کابینه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت به‌رنامه‌ی خۆی جێ به‌جی بکات. چونکه حیزبه‌کانی ئۆپۆزسێون زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن هه‌موو یاسا پێشنیارکراوه‌کانی حکومه‌ت له پارله‌مان بلۆک بکه‌ن. کابینه‌ی وه‌ها ته‌مه‌نی کورته.
بودجه:
بڕگه‌ی1 له ماده‌ی 105 ی ده‌ستوری هۆڵاند:
داهات و خه‌رجی و بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌یاسا جێگیر ده‌کرێن.
ماده‌ی 65 ی ده‌ستوری هۆڵاند:
ساڵانه، ههمووسێیهم سێشه‌مه‌یه‌کی مانگی سێپته‌مبه‌ر، بودجه‌ی پێشنیارکراوی حکومه‌ت بۆ ساڵی داهاتوو، ده‌درێته پارله‌مان بۆ تاوتوێکردنی. *
بودجه، پاره‌ی خه‌مڵێنراوی حکومه‌ته به داهات و خه‌رجییه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه. ئه‌م خه‌مڵاندنه به پێی یاسا جێگیر ده‌کرێت.
حکومه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بارنامه‌ی ساڵی ئایندهی دیاریده‌کات، ده‌بێت زۆر به‌ڕونی ئه‌وه‌ش دیاریبکات که بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه چه‌ند پاره‌ی ده‌وێت.
پێش دیاریکردنی بودجه‌ی پێویست ده‌بێت حکومه‌ت بزانێت داهاتی خه‌مڵێنراوی چه‌نده. بۆ ئه‌مه وه‌زیری دارایی (Minister van Financiën) ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێ. ئه‌و سه‌رچاوه‌کانی داهات دیاری ده‌کات. ئه‌م کاره‌ش پێویستی به پلان هه‌یه. دانانی پلانی ساڵانه به‌ته‌نها ئه‌رکی وه‌زیری ئابوری نییه، به‌ڵام وه‌زیری ئابوری ده‌وری گرنگ له دیاریکردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌کاندا وازی ئه‌کات.
هه‌ر وه‌زاره‌ته به‌جیا، ئه‌مساڵ پلانی ساڵی ئایندهی داده‌نێ. هاوکات به پێی بڕگه‌کانی پلانه‌که‌ی بڕی پاره‌ی پێویست له‌پاڵیا ئه‌نوسێت. ئاماده‌کردنی پلانی وه‌زاره‌ته‌کان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه که حکومه‌ت له‌کاتی دروستبونی دا به‌ڵێنی به‌خه‌ڵک داوه، جێبه‌جێی بکات.
له بودجه‌دا دووشت زۆر گرنگن، یه‌که‌م: دیاریکردنی سه‌رچاوه‌کانی داهات له‌گه‌ل چۆنێتی خه‌رجکردن، که به‌یاسا ڕێک ده‌خرێن. دوه‌م کاتی ناردنی بودجه‌ی پێشنیارکراو بۆ پارله‌مان.
بۆ به‌رچاو ڕونی خۆێنه‌ران، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بۆ پارله‌مان و حکومهتهکهیشمان، پێم باشه چۆنێتی ئاماده‌کردنی بودجه‌ی حکومه‌تی هۆڵاند بۆ ساڵی 2008 بگێڕمه‌وه:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێیه‌م سێشهمه، 18/9/2007 سه‌رۆکی حکومه‌ت Jan Peter Balkenende یان په‌یته‌ر باڵکنینده له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌وه، له‌سه‌ر بودجه و سیاسه‌تی گشتی حکومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، بێ درکاندنی ورده‌کارییه‌کانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2008 قسه‌ی بۆ هاولاتیان کرد.
سه‌عات 12،30 ی هه‌مان ڕۆژ که به‌ڕۆژی پرینسیهس داخ (Prinsjesdag) ناوده‌برێت و، یه‌که‌م ڕۆژی (ساڵی تازه‌ی کارکردن)ی پارله‌مانه، شاژنی وڵات، بیاتریکس ولیالمینا (Beatrix Wilhelmina ) به‌سواری عاره‌بانه ئاڵتونییه‌که‌ی چوو بۆ ته‌لاری بینینهۆف (Binnenhof ) له ده‌نهاخ. له‌وێ به ئاماده‌بونی پارله‌مانتاران له هه‌ردوو ژوری یه‌ک ودوو، سه‌رۆک و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له ڕیگه‌ی ته‌له‌فزیۆن و ڕادێوه، هێڵه گشتییه‌کانی به‌رنامه و پلانی ساڵی ئایندهی حکومه‌ت و بودجه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جیکردنی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی ڕاگه‌یاند.
نیو سه‌عاتێک دوای ته‌واوبونی ڕێوڕه‌سمه‌که، وه‌زیری دارایی ڤاوته‌ر بۆس Wouter Bos)) به‌خۆی وجانتا ئاڵتونییه‌که‌ی ده‌ستییه‌وه چووه پارله‌مان. دوای ڕێپێدانی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارله‌مانه‌وه، به‌ناوی حکومه‌ته‌وه هه‌م پلان و ئه‌وله‌ویاته‌کان، هه‌م بودجه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێکردنی، به‌کورتی و پوختی، بۆ پارله‌مانتاران ڕونکرده‌وه.
پارله‌مانتاران هه‌م به‌رنامه‌ی حکومه‌ت هه‌م ته‌فاسیلی بودجه‌یان درایه‌و، بۆ ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 21-9-2007، واته سێ رۆژ دواتر، سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیره‌کان له‌به‌رده‌می پارله‌مان ئاماده بون تا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ڵامی پارله‌مانتاران، هه‌م له‌سه‌ر پلانی حکومه‌ت ، هه‌م له‌سه‌ر بودجه، بده‌نه‌وه.
پلان و بودجه‌ی پیشنیارکراوی حکومه‌ت بۆ ساڵی 2008 تا سێیه‌م سێشمه، واته تا 18/9/2007 به نهێنی مابۆوه. له‌گه‌ل ته‌سلیمکردنی بهپارلهمان، یه‌کسه‌ر له ماڵپه‌ڕی پارله‌مان وحکومه‌ت و، له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه.**
دوای ئه‌و کۆبونه‌وه فراوانه‌ی حکومه‌ت و پارله‌مان ئینجا لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانی پارله‌مان که ژماره‌یان 13 سیازده لیژنه‌یه، له کۆی 16 وه‌زاره‌ت، ده‌که‌ونه شه‌نوکه‌وکردنی پلانی وه‌زاره‌ته‌کان وبڕی بودجه‌ی پێسنیارکراو بۆ جیبه‌جیکردنی.
پارله‌مان به‌سه‌ریه‌که‌وه هه‌تا کۆتایی ساڵ، زیاتر له سێ مانگی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ تاوتێکردنی پلان و بودجه‌ی حکومه‌ت. له‌و ماوه‌یه‌دا لیژنه‌کانی پارله‌مان له پلان وبودجه‌ی پێشنیارکراوی وه‌زاره‌ته‌کان ورد ئه‌بنه‌وه. هه‌ر پرسیار و تێبینی یه‌کیان له‌سه‌ر پلان وبودجه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێک هه‌بێت، له‌گه‌ڵ که‌سانی شاره‌زای کۆده‌بنه‌وه، یان پرسیاریان بۆ ده‌نێرن و به‌نوسراوی وه‌ڵامیان لێ وه‌رئه‌گرنه‌وه.
پاش ورده‌کاری ته‌واو و وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌مو پرسیاره کراوه‌کان، ههرلێژنه به‌جیا ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی ده‌دات به پارله‌مان. په‌ڕله‌مان له‌به‌ر رۆشنایی راپۆرتی لیژنه‌کاندا بودجه‌ی گشتی، یان بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان په‌سه‌ند یان ره‌د ئه‌کاته‌وه. دوای په‌سه‌ندکردنی بودجه یاسای پێویستی بۆ ده‌رده‌کرێت.
پارله‌مان هه‌تا هه‌فته‌ی یه‌که‌می ساڵی ئاینده ده‌بێت، هه‌م پلانی حکومه‌تی تاوتوێکردبێت، هه‌م بڕیاری له‌سه‌ر بودجه دابێت و، یاسا‌و ڕێسای بۆ ده‌رکردبێت، تا حکومه‌ت بتوانێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه ده‌ست به جیبه‌جیکردنی پلان وخه‌رجکردنی بودجه‌که‌ی بکات.
ئه‌گه‌ر پارله‌مان له‌ماوه‌ی ئه‌و سه‌دو ئه‌وه‌نده رۆژه‌دا، نه‌یتوانی بودجه‌ی وه‌زاره‌تێک یان چه‌ند وه‌زاره‌تێک تاوتوێ و په‌سه‌ند بکات، ئه‌وا به‌پێی یاسا، وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفی 4/12 چوار له‌سه‌ر دوازده‌ی بودجه‌ی ههروهزارهتێکی هه‌یه. ئه‌مه بۆئه‌وه‌یه ئیشی وه‌زاره‌ت نه‌وه‌ستێ هه‌تا پارله‌مان بودجه‌که‌ی په‌سه‌ند ئه‌کات. حاڵه‌تی وا به‌ده‌گمه‌ن ڕوئه‌دات، چونکه پارله‌مان له ناوه‌ڕاستی مانگی 9 وه سه‌رقاڵی تاوتوێکردنی بودجه‌ی ساڵی ئاینده‌یه.
به‌کورتی، ساڵی تازه‌ی کارکردنی پارله‌مان له وڵاتی هۆڵاند له سێیه‌م سێشه‌ممه‌ی سێبته‌مبه‌ر ده‌ست پێده‌کات واته بۆنمونه: ( مانگی 9 ی ئه‌مساڵ 2008 سه‌ره‌تای ساڵی کارکردنی پارله‌مانه بۆ ساڵی 2009 ئه‌ویش به مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌کات)، به‌ڵام ساڵی نوێی کارکردنی حکومه‌ت له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ وه ده‌ست پێ ده‌کات.
پارله‌مانی ئه‌م وڵاته وه‌کو پارله‌مانه‌که‌ی لای خۆمان ده‌وره‌ی متبونی سێ مانگه‌ی نییه! بۆ هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی گرنگ، هه‌ندێک جار تا سه‌عات سێ وچواری ده‌مه‌وبه‌یان درێژه به کۆبونه‌وه ده‌ده‌ن.
کۆبونه‌وه‌کانی پارله‌مان بۆ موناقه‌شه‌کردنی بودجه له ماوه‌ی ئه‌و سێ- چوارمانگه‌دا جۆراوجۆرن. هه‌وڵ ئه‌ده‌م له وتارێکی تردا درێژتر باسیان بکه‌م. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ئه‌ده‌م به درێژی نمونه‌ی بودجه‌ی یه‌کێ له‌وه‌زاره‌ته‌کان به‌وردی بخه‌مه‌ڕو. بۆ نمونه (وه‌زاره‌تی خوێندن وکهڵچهر و زانست) که بودجه‌ی ساڵی 2008 ی بریتیه له 32،312 سیودو ملیار‌و سێسهدودوازده ملێۆن یۆرۆ.
ماوه‌یه‌که هه‌ست به جموجوڵێکی ئازایانه‌ی هه‌ندێک له پارلهمانتارهکانمان ده‌کرێت. ئه‌وه جێی دڵخۆشی وده‌ست خۆشییه. ئه‌وی راست بێ، به‌ته‌مابوم ئه‌م وتاره درێژتر بێ، به‌ڵام له‌به‌ر نزیکبونه‌وه‌ی تاوتوێکردنی بودجه‌ی هه‌رێم له‌پارله‌مانی کوردستان، پێم باشبو په‌له له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی بکه‌م. به‌وهیوایه‌ی پارله‌مانتاره دڵسۆزه‌کانی هه‌رێم بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی بیروڕاکانیان که‌ڵکی لێوه‌ربگرن، چه‌ند بچوکیش بێ.
-----------------------------------------------------
* مه‌رج نییه ههموسێیهم سێشه‌مه‌یه‌کی مانگی نۆ (سێپته‌مبه‌ر) بکه‌وێته یه‌ک به‌رواره‌وه. بۆنمونه، سێیه‌م سێشه‌مه‌ی مانگی 9 ساڵی2006 که‌بودجه‌ی ساڵی 2007 ی تیا براوه‌ته پارله‌مان، که‌وتۆته 16-9-2006، که‌چی هه‌مان سێشه‌مه‌ی مانگی 9 ساڵی 2007 که بودجه‌ی ساڵی 2008 ی تیا براوه‌ته پارله‌مان، ڕێکه‌وتی 18-9-2007 ی کردوه. بۆیه باشتره، له‌باتی مێژو، یه‌کێک له ڕۆژه‌کانی هه‌فته دیاری بکرێت بۆ پێشکه‌شکردنی بودجه.
** ئه‌و سینارێویه هه‌مو ساڵێک له‌و کاته‌دا و، به‌و شێوه‌یه، دووباره ئه‌بێته‌وه. ئه‌مه له ده‌ستوردا چه‌سپیوه.