نـهژاد جـه‌لال
ریفۆرم مه‌رجی به زیندومانه‌وه و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا و سیستمی سیاسی... ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچۆن ریفۆم بۆته پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی گێتی ئه‌مڕۆ، ئاواش ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رمه‌شق و سمبولی ئه‌و ئه‌و پێویستیهن ده‌بێت خاوه‌نی پڕۆژهگهلێكی چاكسازی بن كه له‌ناخه‌وه باوه‌ڕیان پێهێنابێت، ئاماده‌بن زۆرێك له‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه له‌وپێناوه‌دا بیبه‌خشن، نه‌ك ئه‌وه‌ی ریفۆرم بكه‌نه قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی تاكه‌كه‌سی و گروپی، چونكه ریفۆرم به‌رله‌وه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی بێت پڕۆژه‌یه‌كه كه ئامانج لێی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگاكانه.
ره‌نگه له دروستبونی كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی خێڵهكانهوه كه‌سانێك هه‌بوبن داوای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باشتربونی شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كردبێت و له‌وپێناوه‌دا قوربانیشیان دابێت، خواستی چاكسازی خواستێكی مرۆیی به‌رده‌وام بوه هه‌ر له كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ده‌وڵه‌ته شاری یۆنان و ده‌وڵه‌تی ئاینی و ئیمپراتۆریه‌كان و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه و... تا ئه‌مڕۆش هه‌یه به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا ژیان به‌رده‌وامی هه‌بێت، بهلاَم ریفۆرم وه‌ك چه‌مكێك بۆ ململانێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه ده‌توانرێت سه‌رده‌می یه‌كه‌م نێونه‌ته‌وه‌یی سۆسیالیزمی دابنرێت به سه‌ره‌تایه‌ك، هه‌ریه‌كه‌ش له (فردیناد لاسال 1825-1864، ئیدوارد برنشتاین 1850-1932، كاوتسكی 1854-1938)ی ئه‌ڵمانی چۆن به بناغه‌دانه‌رانی سۆسیال دیموكرات داده‌نرێن پێویسته ئاواش به رابه‌رانی ریفۆرمی ئایدیای سۆسیالیزمی دابنرێن (ره‌نگه له‌مه‌دا كه‌سانێك هاوڕام نه‌بن)، من له‌م كورته نوسینه‌دا مه‌به‌ستم نیه له چه‌مكی "ریفۆرم" بكۆڵمه‌وه، به‌ڵكو ئه‌م نوسینه تایبه‌ته به‌و خواسته‌ی كه كۆمه‌ڵگه و گروپه‌كان له هه‌رێمی باشوری كوردستان ده‌یه‌ویانه‌وێت ده‌سه‌به‌ری بكه‌ن.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خواستی ریفۆرم به ناكامڵی بوه هۆی ململانێی نێوان باڵه‌كانی (ی.ن.ك)، ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تادا وه‌كو (رادیكاڵ و كۆنسێرڤاتیڤ)ی كلاسیكی ده‌بینرا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا جگه له كه‌سانێكی كه‌م نه‌بێت، سه‌رجه‌م به‌و شێوه‌یه له پرۆسه‌كه گه‌یشتبون، ئه‌مه ئاسایی بو بۆ حیزبێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ی شۆڕشگێڕی و 15 ساڵی حوكمڕانی پڕ له قه‌یران و كێشه، بهلاَم ئه‌وه‌ی به سه‌روه‌ری بۆ حیزب و سه‌ركرده‌كانی ده‌مێنێته‌وه كه تۆوی ریفۆرم بچێنن و بیكه‌نه باس و خواس و داوای گشتی، هه‌رچه‌نده ئه‌سته‌مه ئه‌مه پێشبینی بكرێت بۆ سه‌ركردایه‌تیه‌ك كه كۆمه‌ڵگا به قه‌رزاری خۆی ده‌زانێت و پێی وایه گشت بێ ئه‌و وجودی نییه، له‌كاتێكدا ره‌نگه پێچه‌وانه‌كه‌ی راست بێ.
ریفۆرم وه‌ك ناو و چه‌مك له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه تروكا، به‌ڵام وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی هاوچه‌رخ به‌رای من چه‌ند ساڵێكی ماوه بۆ كامڵ بون، چونكه گرفت ته‌نها ئه‌وه نییه كه ده‌سه‌ڵاتی باڵا و سێبه‌ره‌كانی ترسیان له پڕۆسه‌یه‌كی وه‌ك ریفۆرم هه‌یه، به‌ڵكو گرفتی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگایه كه چۆن له ریفۆرم ده‌ڕوانێت، یان ئاستی وشیاری تاك و گشت چه‌ند گه‌شه‌ی كردوه تا پڕۆسه‌یه‌كی وه‌ك ریفۆرمی پێ هه‌زم بكرێت، ریفۆرمی راسته‌قینه جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی سیستمی سیاسی و دامه‌زراوه‌كانیه‌تی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆش ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خێزان و تاكه‌كان و بیركردنه‌وه‌یان ده‌گۆڕێت.
هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له گۆشه‌ی ریفۆرمه‌وه داهاتو ببینن، ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه هه‌وڵدان بۆ ریفۆرم له حیزب و حكومه‌ت ...دا به‌بێ ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت و ئاوا هاوكێشه‌یه‌كی لاسه‌نگ و پڕ گرفتمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، له بوندا ئه‌وه ناگونجێت كه حیزبێكی ئه‌وروپی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆمانه‌ت هه‌بێت، چونكه خودی فه‌رمانڕه‌وا و گروپه رێكخراوه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن، هاوكات لای ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتیش ئه‌وه بۆته باو كه سه‌ركرده و حیزبی حاكم زۆر ئه‌سته‌مه ئاره‌زوی ریفۆرمێك بكه‌ن كه خۆیان كاریزما و (حاكم حتی موت) نه‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌وان سودمه‌ندن له كۆمه‌ڵگا سڕبوهكانی ئێمه، هه‌مو ئه‌مانه نه‌یاری نییه بۆ ئه‌و پڕۆسه‌ی ریفۆرمه بڕیاره له‌مه‌ڕ خۆمان گه‌شه‌ی پێ بده‌ین، به‌ڵكو ئه‌مانه راستی گه‌لێكن كه ده‌بێت شۆڕه‌سوارانی ریفۆرمخواز به‌ر له تاودانی ... بیزانن.
ده‌بێت ریفۆرم خوازه‌كانی ئێمه به‌ر له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌كه ئه‌وه بزانن كه ریفۆرم له‌ناو سیسته‌مدا ده‌كرێت نه‌ك له ماسكهكاندا، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه ریفۆرم به‌پێی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی وردی داڕێژراو قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، چۆن خاڵی ده‌ستپێكی هه‌یه ئاواش خاڵی كۆتایی نییه، ریفۆرم پڕۆسه‌یه‌ك نییه به كوتوپڕی بڕیاری لێ بدرێت و به چه‌ند ساڵێك كۆتایی بێت، ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی گیرۆده كردوه و واخه‌ریكه نه‌وه‌یه‌ك پیر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌رێمه فه‌زایه‌كی فره سیسته‌می بێ سیسته‌مه.
ئێمه نازانین ریفۆرم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی (حیزب و حكومه‌ت لێك جیا بكه‌ینه‌وه، دین له ده‌وڵه‌ت جیابكه‌ینه‌وه، بازاڕی ئازاد و حوكمی سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكان رێك بخه‌ین و قۆرخكردنی بازاڕ كۆتایی پێ بهێنین، كۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیال و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنین، حوكمی خانه‌واده و تاكه‌كه‌سی و كۆتایی پێبهێنین، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌شدار بێت له ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب له بینه‌قاقای زانكۆ و په‌روه‌رده بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه و دارایی وڵات سه‌روبه‌ری دیاربێت و بزانین چه‌نده و چۆن خه‌رج ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادگا و دادوه‌ره‌كان سه‌ربه‌خۆبن، بۆ ئه‌وه‌ی دادگایه‌ك دابنێین و خه‌ڵكانێك دادگایی بكه‌ین، ...)، یان ریفۆرم وه‌ك په‌رده‌یه‌ك بێت بیده‌ن به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و دیاردانه‌دا ...