تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پرۆژه‌ی لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حكومه‌تی پێشكه‌ش به مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی كرد‌و په‌سه‌ندكرا.
ئه‌م پڕۆژه‌یه كه پێده‌چێت ده‌ستپێكی هه‌وڵه‌كانی تاڵه‌بانی بێت بۆ چاكسازی له‌ناو حیزب و حكومه‌تدا، كارێكی ئێجگار گرنگه و پێویستی به پاڵپشتی هه‌موان هه‌یه.
له سیستمی سیاسی هه‌ر وڵاتێكدا لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، موئهشرێكی كاریگه‌ر و رونه بۆ بهدامهزراوهیبونی پێكهاته و دامه‌زراوه جیاجیاكانی وڵات، به جێبه‌جێكردنیشی له ژیانی پراكتیكیدا به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست، ده‌بێته هۆی په‌یڕه‌وكردنی حوكمی ده‌ستورو به‌رجه‌سته‌كردنی ماف‌و ئازادیی هاوڵاتییان.
له‌ئێستادا كه هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی (پهرلهمانو حكومهتو دادوه‌ری) هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی ئیشی حیزب‌و حكومهتو كۆنترۆڵكردنی ژیانی سیاسی‌و ئیداری‌و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، هیچ رۆڵێكی بۆ دامه‌زراوه یاسایی‌و ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم نههێشتوهتهوهو بونه‌ته پاشكۆی حیزب‌و حكومه‌تی به‌ره‌و ئیفلیجبون بردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌زمونی تێكه‌ڵكردنی حیزب‌و حكومه‌ت ئه‌زمونێكی شكستخواردوه‌و له‌عێراقدا ئه‌م ئه‌زمونه ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستاندا په‌یڕه‌ویی لێده‌كرێت.
لێكجیاكردنه‌وه‌ی حیزب‌و حكومه‌ت یانی:
* ئهكتیڤبونی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان (په‌رله‌مان).
* گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (دادگاكان).
* رزگاربونی له ئیفلیجبونی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت).
* رونیی لهچۆنیهتیو چه‌ندێتی ده‌ستكه‌وتن‌و خه‌رجكردنی داهاتی ههرێمو بودجه‌ی حیزبه‌كان.
* گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌داله‌ت له‌دابه‌شكردنی ئیمتیاز‌و موچه.
* ده‌ستهه‌ڵگرتنی حیزب لهقۆرغكردنی پرۆژه ئابورییه‌كان.
* نه‌مانی ته‌زكییه‌ی حیزبی‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو لق‌و كۆمیته‌و ناوچه‌كان، له‌دامه‌زراندنی فه‌ڕاشی مزگه‌وت تا به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌و قایمقامه‌كان.
هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵیی له‌وه‌بكات كه ئه‌م بڕیاره‌ی تاڵه‌بانی نه‌تیجه‌ی هه‌وڵه‌كانی نه‌وشیروان مستهفاو خه‌ڵكانی بێلایهنو رۆشنبیران‌و میدیا‌و خه‌مخۆرانی ئه‌زمونه‌كه‌مان بوه.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی تاڵه‌بانی هه‌تا بڵێی گرنگ‌و جێگای بایه‌خه‌و سه‌ره‌تای پێكهێنان‌و دروستبونی ده‌وڵه‌تی قانون‌و سیستمه، بۆیه ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به‌جدیی نیازی جێبهجێكردنو سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی هه‌بێت، له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی بۆ دروستدهكرێو ده‌كه‌ونه دژایه‌تیكردنی، چونكه هێشتا زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵاتدار پێیانوایه ده‌بێت حیزب راسته‌وخۆ كوێخایه‌تی به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه بكا‌و به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌حكومه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌درێت.
بۆیه پێویسته دڵسۆزانی ئه‌زمونه‌كه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بده‌ن، هه‌رچه‌نده تائێستا نه‌زانراوه میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه چۆنه؟ ئایا هه‌ر له‌ژێر ئیداره‌ی یه‌كێتی جێبه‌جێ ده‌كرێت یان گشتگیر‌و كوردستانییه؟ بارزانی چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژهیهدانو هاوكاری سه‌ركه‌وتنی ده‌بێت؟.