له 28/12/2008دا ده‌قی پرۆژه‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی (هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازیی) له میدیاكانی هه‌رێمدا بڵاوكرایه‌وه، هه‌رچه‌نده پرۆژه‌كه له یه‌كێتییه‌وه بۆ یه‌كێتییه‌و گوزارشته له لایه‌نێك له گرفته ناخۆییهكانو (هه‌نگاونان)ه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن، وه‌لێ گۆمه پهنگخواردووهكهی شڵه‌قاندو به ئیجابیهتهوه پێشوازیی لێكرا..
دیاره سه‌ركردایه‌تیی (ی.ن.ك)و رێكخستنه‌كانیان سه‌رقاڵی پرۆژهكهنو له‌نێو میدیاكانی هه‌رێمیشدا (حیزبی‌و غه‌یره حیزبی) ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆشنبیران‌و پسپۆڕان چ سه‌ر به لایه‌نه‌كانی دیكه‌و چ خه‌ڵكی بێلایه‌ن، خه‌ریكی ههڵسهنگاندنو شرۆڤهكردنیهتی، هه‌رچی بێت مهبهستو ده‌رئه‌نجام، پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی وا له لایه‌ن شه‌خسی یه‌كه‌می (ی.ن.ك)وه، سه‌نگی خۆی هه‌یه‌و دوو راستیش ده‌خاته‌ڕوو:
یه‌كه‌میان: دان پێنانه به قوڵی‌و قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه: ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له كاروباری داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی.
دووه‌میان: میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنه. له‌به‌رئه‌وه پرۆژه‌كه حیزبییهو بۆ حیزبه، میكانیزمی كاركردنیش حیزبییهو لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌سم، خودی سكرتێری گشتیی یهكێتیو هه‌ردوو جێگره‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ئههمیهتو گرنگیی خودی پرۆژه‌كه، وه‌لێ یه‌ك لایه‌نه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی رێنمایی‌و ئامۆژگاری تێناپه‌ڕێت، چونكه وه‌كو وتمان:
• یه‌كه‌میان یه‌ك ته‌ره‌فه‌و حیزبییه.
• دووه‌میان هه‌نگاونانه بۆ موعاله‌جه‌ی ده‌رئه‌نجام نه‌ك هۆكار.
دیارده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم شتێكی شاراوه نییه، سه‌ركردایه‌تیی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا (یهكێتیو پارتی) له سه‌ره‌تای ئه‌م ئه‌زموونه‌وه پیاده‌ی دهكهنو به‌رده‌وامن، به‌نده له‌مێژه‌وه له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه پێش ئه‌وه‌ی باس له چاكسازیی بكرێت یان باس له جیاكرنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكرێت، چ حیزبی له ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كان‌و چ له‌نێوان هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كاندا (یاسادان، كارگێڕی به هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه، دادوه‌ریی)، ده‌بێت دوو هه‌نگاوی گرنگ بنرێت:
1. گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزب بۆ رۆڵ‌و ئامانج‌و ئه‌ركی خۆی وه‌ك ئامرازێكی رێكخهرو پێگهیاندنو تهعبئهكردنی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپانه كه خودی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه قبوڵی دهكهنو بڕیاری له‌سه‌ر دهدهنو په‌یڕه‌وو پرۆگرامی بۆ دادهنێنو له‌پێناویدا خه‌باتی هه‌مه‌جۆره‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئامانجیش: گه‌یشتنه به دهسهڵاتو پیاده‌كردنی ئه‌و پرۆگرامه‌یه كه بۆ قۆناغێكی دیاریكراو‌و په‌سه‌ند كراوه، بۆیه له هه‌ر سستێمێكی دیموكراتی (حیزب)و ژیان‌و خه‌باتی حیزبایه‌تی، یه‌ك له كۆڵه‌كه گرنگهكانیهتیو پێویستییه‌كی وه‌هایه هه‌ر چۆن زادو هه‌وا بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان....
شیاوی وتنه له‌مباره‌یه‌وه كه ئه‌وه بۆ زیاتر له یه‌ك سه‌ده ده‌چێت هوزری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م جیهانه بۆ رێكخستنی كۆمهڵگاو گۆڕین‌و گۆڕانكاریی‌و بهڕێوهبردنو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی له سستێمێكی دیموكراتی، چ به گشتی‌و چ له‌سه‌ر ئه‌ساسی چینایهتیو نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئایینی‌و مه‌زهه‌بی.. تاد، جگه له حیزب ئامرازێكی دیكه‌ی باشتری نه‌دۆزێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو باس له سستێمێكی دیموكراتی‌و مۆدێرن، بێ بوونی حیزب‌و ململانێی حیزبایه‌تی، یان بوونی بۆ نییه یان له‌نگه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، مه‌زنده‌كردنی (حكومهتو په‌رله‌مان) بێ حیزب، له سستێمێكی دیموكراتی ئه‌مڕۆماندا، به ته‌حدید، جۆره خهونو خه‌یاڵێكه.
كۆمه‌ڵگای كورده‌واریمان له باشوری كوردستان له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ئێستا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی تازه، ئه‌گه‌ر بزاڤی رزگاریخوازی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان به گشتی‌و سه‌ركردایه‌تیی پارتی‌و یه‌كێتی به‌تایبه‌تی، به هۆشیارییو به وردی مه‌مه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌له‌كانی ئه‌م (17) ساڵه‌یه بكردایه‌و به ته‌حدید پاش قۆناغی (2003)، ئه‌وه دوور نه‌بوو ئه‌م ئه‌زموونه توشی هه‌ندێك له‌و گرفتانه نه‌بوایه كه ئێستا پێوه‌ی ده‌گلێته‌وه، بگره ده‌كرا له‌میانه‌ی ئه‌و قۆناغه نموونه‌یه‌كی باشتر له بنیادنانی سه‌ره‌تاكانی دیموكراتی‌و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستیان بإهخسانایه بۆ به دهزگاكردنی دامه‌زراوه‌كان، ئێستاش هه‌ر چۆن سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م دوو حیزبه مۆنۆپۆلی گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كردووه‌و ئه‌م ئه‌زموونه‌یان توشی چه‌ندین گرفت‌و قه‌یران كردووه‌و كۆمه‌ڵگایان كردووه به كۆمه‌ڵگایه‌كی (حیزبی لیسته)، ئه‌وه‌ی له بازنه‌ی ولاوو ئینتیماو به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌ك له‌وان نه‌بێت، ئه‌وه ژیان‌و ئازادییه‌كانی تا حه‌دێك سنوورداره.
ئینتیماو ولائی (یان له برس یان له ترس) نموونه‌یه‌كی به‌سه‌رداچووه، حیزبایه‌تی شێوازی (رستاخیزشای ئێران)و نموونه‌كانی (بلۆكی شه‌رقی) كۆن‌و (به‌عسی فاشی)، هێشتاش له‌یادی خه‌ڵكانێكی زۆردانو ده‌رئه‌نجامه‌كانیش له‌به‌رچاون.
هه‌وڵی بنیادنانی دیموكراتیهتو تێإوانین بۆ گشت دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات، له‌وانه حكومهتو (په‌رله‌مان)، ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونو تێگه‌یشتنه له بوون‌و ئامانج‌و رۆڵی ئه‌و دیارده‌و ئه‌و دامهزراوانهو بنه‌ماو ئامرازهكانییهتی كه یه‌ك له‌وانه (حیزب)ه.
تا ئێره نكۆڵی له رۆڵی حیزب ناكرێت، تا ئێره كه‌س ناڵێت ده‌بێت واز له پارته سیاسییه‌كان بهێنینو به‌دوای به‌دیلی دیكه‌دا بگه‌ڕێین، تا ئێستا ئهلتهرتانیڤی پارته‌كان له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی بوونی نییه، وه‌لێ ئه‌وده‌م ده‌بێته پرسیار كاتێك ئه‌م ئامرازه ته‌جاوزی رۆڵ‌و پێناسه‌ی خۆی پێدهكرێتو به خراپی بهكاردێتو (حیزب) ده‌بێته ده‌سه‌ڵات نه‌ك ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، بازنه‌ی ته‌سكی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌بێته سه‌نته‌ری بإیارو به‌ڕێوه‌بردن نه‌ك ده‌زگاكانی (یاسادانان‌و حكومهتو دادوه‌ریی)، واتا حیزب ده‌بێته (ده‌وڵه‌ت). ئا لێره‌وه كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هێلانه‌ی دیكتاتۆریه‌ت‌و تاكڕه‌وی‌و دواجار خودی حزبیش ده‌بێته دامه‌زراوه‌یه‌كی (ئیستیعاب)، واجیهه‌یه‌كی بێ‌گیان..!
پێناسه‌كردنه‌وه‌ی حیزب‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیعتبار بۆ (حیزب)و بۆ رۆڵی (حیزب)، له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كرێت كاتێك زه‌مینه‌یه‌كی ئازاد‌و ته‌ندروست بۆ ئهندامانو بنكه‌كانی ده‌ڕه‌خسێت، په‌یڕه‌وو پرۆگرامێكی تۆكمه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی بۆ دادهنرێتو رێزی لێده‌گیرێت، سهركردایهتیو بنكردایهتیو گشت ئۆرگانه‌كانی له‌سه‌ره‌وه بۆ خوار به‌پێی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی دیاری دهكرێنو ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر به‌وپێیه‌ش پله‌وپایه‌ی حیزبیان پێ راده‌سپێردرێت، نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن له ئۆرگانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌و ئیلتیزام به‌و په‌یڕه‌وو پرۆگرامه كه (ده‌ستووری حیزبه)و ئه‌نجامدانی ده‌بێته پێوه‌ری ئه‌و پله‌وپایه‌و پرس‌و لێپرسینه‌وه...
مه‌علومیشه تا (ئامراز= حیزب) رێز له ده‌ستووری نه‌گیرێت له‌لایه‌ن سهركردایهتیو بنكرادیهتیهوهو نه‌خرێته قاڵبی (ئامراز) بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دیاریكراو، نه‌ك خودی حیزب ببێته ئامانج، تا حیزب ته‌نها گردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بێت له حیزبداو حیزب له سهركردایهتییهكهیو سهركردایهتییهكهشی له هێما، ئه‌وه باسكردن له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و رزگاركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له مۆنۆپۆلی بازنه‌ی ته‌سكی حیزب، زۆر واقیعی نابێت‌و دوورنییه مه‌حاڵیش بێت.
بۆیه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی ئه‌م هه‌رێمه (پارتی‌و یه‌كێتی)، ئه‌گه‌ر به‌نیازی ریفۆرمن، ده‌بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م له خۆیانه‌وه‌و له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و حیزبه‌كانیانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، ئینجا ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و كۆمه‌ڵگا، چونكه قه‌یرانه‌كان‌و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه‌و تا دێت قوڵ‌و فراونتر ده‌بێت، ڤایرۆسه‌كانی له حیزبه‌كانه‌وه دزه‌ی كردووه‌و له سه‌ره‌وه‌ی به‌ره‌و خواره‌وه، هه‌ر چاكسازییه‌كیش ده‌بێت له‌وێوه ده‌ستپێبكات.....
پێشتر له چه‌ند بابه‌تێكی تردا، هه‌ندێك به فراوانتر، ئاماژه‌مان به هۆكاره‌كانی بوونی حیزب‌و ئه‌ركه‌كانی به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیداو ململانێ‌و ئهمدهستو ئه‌وده‌ستی ده‌سه‌ڵات كردبوو، به پێویستی نازانم لێره‌دا دووپاتیان بكه‌مه‌وه.
2. شێوه‌و شێوازی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان: كه بریتییه له دابه‌شكردنی دهسهڵاتو داهات له‌نێوان سه‌ركردایه‌تیی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 17 ساڵ وه‌ك یه‌ك. ئه‌زموونی وه‌ها بۆ ئه‌م ماوه درێژه دیارده‌یه‌كی شاز‌و سهقهتو بێهاوتایه. ده‌كرا له سه‌ره‌تاوه له هه‌ندێك بواریدا جێگای باس‌و تاووتوێكردن بوایه، وه‌لێ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه خودی ئه‌و دیارده‌یه بووه‌ته رێگر له گۆڕین‌و گۆڕانكاریی‌و ماكی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م (17) ساڵه‌دا خه‌ڵكی كوردستانیان پێ دهترساندو رایانهێنان وه‌كو پاساو بۆ ئه‌م دیارده‌یه، زۆربه‌ی زۆری وهدیهاتو به خراپترین شێوه، هه‌روه‌ها خودی ئه‌م دیارده‌یه نه‌ك هه‌ر نه‌بووه هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه سه‌ره‌كی‌و ئیستراتیژییهكانی خه‌ڵكی كوردستان‌و مسۆگه‌ركردنی دواڕۆژیو دابینكردنی پێداویستی‌و گرفته ئهساسییهكانی، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه:
• له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا كێشه‌كان ئاڵۆزتربوونو شۆڕبوونه‌ته‌وه بۆ شه‌قامی عهرهبیو ئیسلامی.
• په‌راوێزكردنی پێداویستییه حه‌یاتییه‌كانی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی له بواری خزمه‌تگوزاریی وه‌ك كاره‌باو ئاو‌و سوتهمهنیو په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و باری تهندروستیو گرانی‌و پاشاگه‌ردانی بازاڕ، كۆچی هه‌زاران له گهنجو لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و بێكاریی، نه‌بوونی سیاسه‌تێكی ئابووری‌و به‌رنامه‌كی تایبهتو دیار بۆ كه‌رته‌كانی...
• بێده‌نگی له مانه‌وه‌ی زیاتر له (10) بنكه‌ی سهربازیو سیخوڕی توركیا له‌ناو خاكی ههرێمو گوێنه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانی دهرهكیو بۆردومان‌و تۆپبارانی به‌رده‌وامی توركیا‌و ئێران‌و خاپوركردنی ده‌یان گوندی تازه ئاوهدانكراو، تێكدانی رێگاوبانو كێڵگه‌و ماڵ‌و ماڵاتی جوتیارانی ناوچه‌كانی نزیكی سه‌ر سنووری ئه‌و دوو وڵاته، ژه‌هراویكردنی ژینگه‌ی ئه‌و دهڤهرانهو ئاواره‌بوونی چه‌ندین هه‌زار هاوڵاتی بێگوناه... تاد.
• مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئهنفالو هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵوێستی فه‌رمیی به‌رامبه‌ر به تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته‌و دیفاعكردن له تاوانبارێكی وه‌ك سوڵتان هاشم‌و هه‌ڵهاتنی یه‌ك له گرنگترین شاهید عه‌یان له تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه...
واته دیارده‌ی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات په‌نجا به په‌نجا له‌نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار (یهكێتیو پارتی) و قه‌تیسكردنی ململانێ:
• نه‌بووه هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گشتی به‌ڵكو ئاڵۆزكردنیان.
• نه‌بووه هۆكارێك بۆ بنیادنانی سه‌ره‌تایه‌كی دیموكراسی‌و گه‌شه‌پێدانی، به‌ڵكو رێگرو سهقهتو په‌راوێزكردنی...
• نه‌بووه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ڵكو مۆنۆپۆلكردنی..
• نه‌بووه پته‌وكردنی بنكه‌ی (حیزب)و جوانكردنی وێنهكهیو بهههیبهتكردنی ژیانی حیزبایه‌تی، وه‌ك ئامرازێكی بێ ئه‌لته‌رناتیڤی پرۆسه‌ی دیموكراتیه‌ت، به‌ڵكو نابوتكردنی..
• نه‌بووه به‌هێزكردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو لاوازكردنی...
ده‌سه‌ڵاتی دوو جه‌مسه‌ری (وه‌ك یه‌ك)و مۆنۆپۆلكردن‌و قه‌تیسكردنی ململانێی شارستانی‌و ئاشتیخوازانه بۆ ئهمدهستو ئه‌وده‌ستی دهسهڵاتو ئیستغلالكردنی گشت چمكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی ته‌سك، خۆی له خۆیدا بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م له‌دایكبوونی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرینه‌ی خاوه‌ن شه‌رعیه‌تی رێزلێگیراوو ئۆپۆزسیۆنێكی تهندروستو ئه‌كتیڤ‌و مه‌سئول.
به كورتی ئه‌م دیارده‌یه كه بۆ (17) ساڵ ده‌چێت له‌م هه‌رێمه كه (پارتی‌و یه‌كێتی) پیاده‌ی ده‌كه‌ن، له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه، كوردستانییهكانو دۆستانی كورد به مه‌ترسی داده‌نێن له‌سه‌ر خودی ئه‌مڕۆو دواڕۆژی كوردستان، حكومه‌ته‌كه‌شمان له‌لایه‌ن توێژێكی فراوانی خه‌ڵكی كوردستان‌و زۆر له دۆستانی كوردیش به حكومه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی داده‌نێن، نه‌ك به حكومه‌تێكی نیشتمانی كوردستانی...
ئه‌م ئه‌زموونه له قه‌یراندایه. ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له ده‌زگاكانی فه‌رمیی هه‌رێم ئه‌نجامه نه‌ك هۆكار. پێش بیركردنه‌وه له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و ریفۆرم‌و تهفعیلكردنی ده‌زگاكان، ده‌ستهه‌ڵگرتنه له‌م شێوه‌و شێوازه حوكمڕانییه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێم (له‌ئاستی حیزب‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كیانه).
سه‌ره‌تای هه‌ر گۆڕین‌و گۆڕانكارییه‌كی جدیی له ئاستی ههرێمو دامه‌زراوه‌كانی، به‌وه ده‌ستپێده‌كات كاتی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه:
• به خودی سستێمی حیزبهكانیانو چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئهندامو دامه‌زراوه‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه، ژیانی حیزبی ته‌ندروستر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ته‌مای ئه‌وه‌بێت دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه تۆكمه‌و كارا‌و كارامه‌و كاریگهرو دووربێت له گه‌نده‌ڵی، ده‌بێت ئامرازی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ها تهندروستو توندوتۆڵو ته‌یار بكات، ئامرازی باش له ژینگه‌ی باش، به‌رهه‌می باش وه‌دست دههێنێتو پێچه‌وانه‌كه‌شی دروسته.
• كۆتاییهێنان به قۆرخكردنی دهسهڵاتو داهاتی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئازادكردنی بڕیاری كوردستانی له دیارده‌ی دوو ناوه‌ند.
ئه‌وه‌ی باسمانكرد سه‌ره‌تایه‌كی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌زموونی ئه‌م هه‌رێمه كه به پله‌ی یهكهمو راسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تیی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا لێی به‌رپرسیارن، دیاره له واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستاندا هه‌ر ده‌بێت هه‌ردوولا وه‌خۆیان بكه‌ون بۆ: خوشكردنی زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و شه‌فاف، تێیدا گشت حیزب‌و لایه‌نه‌كانی كوردستان خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه (هه‌ریه‌ك به‌پێی به‌رنامه‌ی خۆی)، بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، حیزبی زۆرینه حوكمڕان بێت‌و كه‌مینه به‌رهه‌ڵستكار.
لایه‌نێك كه ده‌سه‌ڵاتی له زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌رگرتبێت، ملكه‌چكردن بۆ شه‌رعیه‌تی مولزیمه، هه‌روه‌ها رێزگرتنی ده‌سه‌ڵات له كه‌مینه ئه‌ركه.
لایه‌نێكی حوكمڕان‌و ئۆپۆزسیۆنێكی وه‌ها كه هه‌ڵقوڵاوی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه (په‌رله‌مان)، ده‌توانێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم به‌ره‌و دامه‌زراوه ببات، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه پرۆگرام‌و یاسای پێویستی بۆ دابین دهكاتو قودره‌تی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌بێت له‌ئاستی چاودێری‌و پرس‌و لێپرسینه‌وه‌ی، نه‌ك (پارتی‌و یه‌كێتی) یان ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستامان.
كورد بێ ره‌گ نییه سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه (نوێنه‌رایه‌تی)، به‌پێچه‌وانه‌وه له دێرزه‌مانه‌وه ئاشنایه له‌گه‌ڵ سستێمی (شورا)و نوێنه‌رایه‌تی، له سه‌ره‌تای نیزامی (مه‌بعوسان)ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، له‌پاش به زۆر لكاندنی باشوری كوردستان به عێراقی داتاشراو، به درێژایی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ئه‌مڕۆ.
دوور له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و قۆناغانه‌و چۆنیه‌تی به‌شداریی كورد له دامه‌زراوه‌كانی (نوێنه‌رایه‌تی)، چ (مه‌بعوسان)ی ئال عوسمان‌و چ (ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی= مجلس الامه)ی قۆناغی پاشایه‌تی (1921-1958)، چ گشت قۆناغه‌كانی دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958 به (ئه‌نجومه‌نی گه‌ل= مجلس الشعب)ی بهعسییهكانو نه‌ژادپه‌رسته‌كانی عه‌ره‌بی قۆناغی (1963- 2003)، به (ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی= المجلس التشریعی)ه كارتۆنییه‌كه‌ی (ناوچه‌ی كوردستان)ی رژێمی سه‌دامی له‌ناوچوو، چ پاش قۆناغی داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه: (كۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی كاتی 2003- 2005)و (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پاش 2005 تا ئێستا)، له هه‌مووشی به‌رچاوتر ئه‌زموونی قۆناغی دوای راپه‌ڕینی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌ویش دامه‌زراندنی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان= په‌رله‌مان) له ساڵی 1992 تا ئێستا، ئێژین دوور له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و قۆناغانه، كورد له‌مێژه‌وه ئه‌زموونی (نوێنه‌رایه‌تی)و (یاسادانان)ی هه‌یه‌و كێشه‌كه له‌وه‌دا نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی چۆن‌و كێ‌و بۆچی...
واته ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ كورد پیاده‌ی ده‌كات وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان‌و بوونی نوینه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان، دیارده‌یه‌كی بێ رهگو ریشه نییه، چ پێش دروستكردنی ئه‌م عێراقه‌و چ پاش ئه‌وه و له سه‌رتاسه‌ری عێراق. دوور له‌وانه هه‌ر هه‌مووی وا بۆ (17) ساڵ ده‌چێت په‌رله‌مانێكمان هه‌یه خولێكی ته‌واوكردو وا خولی دووه‌میشی به‌ره‌و ته‌واوبوون دهإوات، له‌ڕووی یاسایی‌و به دهقو بإگهكانی سه‌ر كاغه‌ز، هه‌م باڵاترین ده‌زگایه‌و هه‌م به‌هێزترینیان...
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992، كه تا ئێستا له ئاستی (ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه)، زیاتر له (60) ماده‌ی ته‌رخانكراوه بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان (په‌رله‌مان)، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ریزبهندكراوهو زیاتر له (11) بڕگه‌ی به‌خۆوه‌گرتووه. رێژه‌ی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كان له (7%)ه‌وه بووه‌ته (1%)، مافی گه‌لانی دیكه‌ی غه‌یره كورد مسۆگه‌ره، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك چاكسازیی دیكه، یه‌ك كورسی په‌رله‌مان له‌نێوان (15- 20) هه‌زار ده‌نگی به‌س بێت، دوورنییه به‌مه‌ش هیچ لایه‌نێك بێبه‌ش نه‌بێت...
ئه‌ندامانی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا پێشه‌كی (ئه‌ندامی لیستی حیزبین)، حیزب ته‌سبیتی كردووه‌و خه‌ڵكی كوردستان په‌سه‌ندی كردووه، له‌ڕووی یاساییه‌وه جگه له یاسادانان، به‌رپرسیاره له كۆمه‌ڵێك پرسی چاره‌نوسساز هه‌ر له بڕیاردان له‌سه‌ر مافی چاره‌نوسی كوردستان، تا ده‌ستنیشانكردنی حكومهتو سه‌رۆكی هه‌رێم و بڕواپێدانو لێسه‌ندنه‌وه‌ی لێیانو چاودێریكردنیانو په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ههرێمو بهدوداچوونهوهو پرس‌و لێپرسینه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی رێككهوتننامهو گریبهستهكان... تاد، كه‌چی ده‌بینین له زۆر رووه‌وه بێدهسهڵاتكراوه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان دهكاتو به‌پێی ئه‌و هه‌موو دهسهڵاتو ئه‌ركانه‌ی كه بۆی ریزكراوه، دانیشتووانی كوردستان، دۆستانی كورد مه‌زنده‌ی گه‌وره‌یان لێده‌كردو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون كه ئه‌و دهسهڵاتو ئه‌ركانه به باشی به‌كاربهێنێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه خه‌ڵكێكی زۆر‌و چاودێران، لایه‌نێكی گرنگی واقیعی نێگه‌تیڤی ئه‌مڕۆی ئه‌م هه‌رێمه به گشتی، بخه‌نه ئه‌ستۆی پهرلهمانو ببێته ناوه‌ندێكی به‌رچاوی گلهییو گازنده‌یان....
واته:
• له‌م هه‌رێمه ئه‌زموونێكی په‌رله‌مانیمان هه‌یه وه‌لێ سه‌قه‌ته.
• نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه وه‌لێ فه‌رزكراوه.
• ده‌زگایه‌ك هه‌یه وه‌لێ روكه‌شه.
• توانا هه‌یه وه‌لێ وه‌لاوه‌نراوه.
• ئیراده هه‌یه وه‌لێ لغاوكراوه.
• له‌وه‌ش خراپتر ئه‌م سستێمه، غه‌رقی سستێمی ده‌سه‌ڵاتی نوخبه‌ی سیاسیی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره..!
ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێمه ئه‌گه‌رچی به‌پێی ریزبه‌ندی یاسا‌و رێساكانو وتاری بازنه‌و بنكه‌كانی ده‌سه‌ڵات، تا ئێستا وه‌ك سستێمێكی (په‌رله‌مانی) دیموكراتی دایده‌نێن (هه‌ندێكجاریش بێهاوتا)، وه‌لێ له پراكتیكدا ده‌سه‌ڵاتی نوخبه‌یه (بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب)و به‌هۆی پره‌نسیپی دابه‌شكردنی دهسهڵاتو داهات له‌نێو خۆیاندا، وه‌ك یه‌ك، مانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌و دوو بودجه‌و دوو مه‌تبه‌خی دروستكردنی بڕیار‌و دوو سه‌نته‌ری بڕیاردان له واقیعدا، په‌رله‌مانه‌كه‌ی تههمیشو ئیفلیج كردووه، كراوه‌ته پاشكۆی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته حیزبییه، به‌مه‌ش ئه‌و دیموكراتییه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن زیاتر (دیموكراتیه‌تی دیكتاتۆریه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار)و شیعاراته، له‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی راسته‌قینه‌و ته‌ندروست بێت بۆ بنیادنانی دیموكراتیه‌ت.
هه‌ر له‌م روانگه‌وه، هه‌ر باسێكو هه‌وڵێكی جدیی له‌مه‌ڕ ریفۆرم‌و چاكسازیی، ده‌بێت پێش هه‌موو شت وه‌ڵامی پرسیارێكی گرنگ بداته‌وه، ئه‌ویش چۆن‌و له كوێوه ده‌ستی پێبكرێت؟
• له رێگای هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا به واقیعی ئێستایانه‌وه لۆجیست نییه، چونكه خۆیان له قهیراندانو هۆكاری قه‌یرانه‌كه‌ن.
• له رێگای ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا، مه‌حاڵه، چونكه ئه‌م په‌رله‌مانه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌یه به گشت قهیرانهكانییهوه، شه‌فافتر:
1. شێوه‌و شێوازی بیركردنه‌وه‌و هه‌ستی حیزبایه‌تی ئێستا‌و مۆنۆپۆلكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بازنه‌ی ته‌سكی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا (پارتی‌و یه‌كێتی) له گشتو بۆ گشت بواره‌كان، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئیفلیج كردووه، چاره‌نوسی هه‌ر خولێكی دیكه‌ش له‌مه باشتر نابێت ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌فهومی حیزبایه‌تی‌و هه‌ڵوێست له ده‌سه‌ڵات هه‌روه‌كو ئێستا به‌رده‌وام بێت.
2. لێپرسراویه‌تی بازنه‌ی ته‌سكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب (پارتی‌و یه‌كێتی) له شێوه‌و شێوازی دهستنیشانكردنو هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لیسته‌كانیان كه زیاتر له بنه‌مای مهحسوبیهتو مه‌نسوبیه‌ت سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نه‌ك توانا‌و پسپۆڕی... تاد.
به‌م پێیه په‌رله‌مانی كوردستان له سێ لاوه بێهێزو لاوازه: به‌رامبه‌ر هێماو ده‌سه‌ڵاتی حیزبی، له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ههرێمو له‌ئاست كه‌سایه‌تی‌و پسپۆڕی ژماره‌یه‌كی له ئه‌ندامه‌كانی....
ئه‌و واقیعه وای له په‌رله‌مانی كوردستان كردووه له ده‌سه‌ڵاتێكی باڵای یاسادان ببێته :
1. ده‌زگایه‌كی پهسهندكهری بڕیاره‌كانی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی نه‌ك بڕیارده‌ر.
2. رێكخه‌ری یاسای پرۆژه‌كانی مه‌تبه‌خی بڕیاری حیزبی ئه‌و بازنه‌یه نه‌ك دروستكه‌ری.
3. سه‌كۆیه‌كی خالیكردنهوهی ئیحساساتی شه‌قامی خهفهكراوو په‌نگخواردوی كوردستان‌و هۆڵێكی موناسه‌بات له‌مه‌ڕ رووداوه‌كان، بۆ هه‌ڵهاتنی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له گیانی بهرپرسیارهتیو بڕیاردان له‌مه‌ڕ كێشه چارهنوسسازهكانو گواستنه‌وه‌ی بۆ گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان، چ بۆ مرداركرنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه یان پاشهكشێو كاڵكردنه‌وه‌و سازشكردن.
هه‌ربۆیه ده‌بینین په‌رله‌مان تا حه‌دێك بێئیراده‌یه به‌رامبه‌ر زۆر له یاسا‌و بإگهكان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه (تفصیل) ده‌كرێت بۆ باڵا‌و كاڵای ویستی تایبه‌ت، رۆڵیشی سنوردار كراوه، قودره‌تی چارهسهركردنو حه‌سمی گرفت‌و كێشه چاره‌نوسازه‌كانی نییه.
سه‌ره‌تای ریفۆرمێكی جدییو بنه‌ڕه‌تی مه‌سئولانه له ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كان، ده‌بێت له ریفۆرمی حیزبه‌كان‌و شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی قه‌تیسكردنی ململانێ‌و ته‌جاوزی (دوو ناوه‌ندی وه‌ك یه‌كی بڕیار)، ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، چونكه په‌رله‌مانێكی فرهڕهنگیو دوور له مۆنۆپۆلی واقیعی ئێستا، به بوونی زۆرینه‌یه‌كی شهرعیو ئۆپۆزسیۆنێكی مهسئولو رێزلێگیراوو به‌هێزو ئه‌كتیڤ‌و بوونی فه‌زایه‌كی ئازاد‌و تهندروستو شه‌فاف، به‌پێی مهوقیعو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌بێته ماك‌و دینه‌مۆی ریفۆرم‌و چاكسازیی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و بهدامهزراوهكردنیان.
به‌پێچه‌وانه‌ی گشت كۆسپ‌و له‌مپه‌ڕه‌كانی ئه‌م (17) ساڵه، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ كه هه‌یه به هه‌رسێ دهسهڵاتو گشت ده‌زگاكانی حكومهتو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌و نیمچه ئازادییه‌ی كه هه‌یه‌و بهشو به‌شداری كورد له ناوه‌ندی به‌غدا، به هه‌موو كهموكورتییهكانیانهوه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌رئه‌نجامی قۆناغێكی پڕ له ئێش‌و ئازار‌و كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، پاراستنی‌و تهفعیلكردنیو گه‌شه‌پێدانی ئه‌ركی هه‌موو كوردستانێكی دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌ره.
گازنده‌و ره‌خنه زۆره، كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ته‌نها لێدوانه. دوورنییه چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م دۆخه ببێته مایه‌ی هه‌ڵدێرێكی دیكه، بۆیه:
قه‌یرانه‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه به گوێنهدانو هێشتنه‌وه‌ی بۆ كات‌و خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به‌ده‌ستكه‌وتی رۆژ یان خولانه‌وه به ده‌وروبه‌ری ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كان، به پهراوێزكردنو شێواندنی پرۆسه‌ی دیموكراتیهتو ئازادییه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو به ته‌ندروستكردنی ژیانی سیاسی‌و حیزبایه‌تی‌و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و به دامهزراوهكردنیان ده‌كرێت، تێیدا خه‌ڵك ملكه‌چی شهرعیهتو ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه بێت، زۆرینه‌ش رێز له كه‌مینه بگرێت، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان بنه‌ماكانی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان خه‌تی سووربێت.
چاكسازیی ئیراده‌و به‌رنامه‌ی ده‌وێت، به‌رنامه‌ش پرهنسیپو لێكدانه‌وه‌و ئامانج‌و مه‌وداو ئالیاتی ده‌وێت، ئالیاتیش شهفافیهتو بهدواداچوونهوهو پرس‌و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌وێت، ریفۆرم داخوازیی خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ده‌یكات!