ئه‌گه‌ر به‌گشتی چاوێَكی خێرا بخشێنین به (رۆژنامه و گۆڤار و ته‌له‌فزیۆن هه‌مو بواره‌كانی راگه‌یاندن)دا له كوردستاندا ده‌بینین، پرن له پرۆژه‌ی پیێشنیاركرا و گله‌ی و خستنه‌ڕوی كه‌موكورتیه‌كانی حكومه‌ت و جێبه‌جێنه‌كردنی پرۆژه‌كان و نه‌بونی پێویستیه‌كان جێبه‌جێنه‌كردنی به‌رنامه‌كان، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بچوكترین كاردانه‌وه له هیچ داموده‌زگایه‌ك و حكومه‌تێكدا به‌دی ناكرێت و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نیه، هه‌رچی بڵێت و هه‌رچی هاوار بكه‌یت كه‌س نیه وه‌لاَم بداته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته دو ره‌وشی گرنگی هێناوه‌ته‌بون:
1- دروستكردنی بارودۆخێكی ترسناك كه هیچ كه‌س باوه‌ڕی به قسه و بابه‌ته‌كانی ناو راگه‌یاندن نه‌بێت.
2- بێمانایی بابه‌ته جدیه‌كان یان ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێت به‌ڕاستی قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، به‌مانایه‌كی دیكه تێكه‌ڵبونی پێویستیه‌كان و ناپێویستیه‌كان.
ده‌رئه‌نجام ئه‌م حاڵه‌تانه قه‌یرانی نه‌مانی متمانه و گوێنه‌گرتن و به‌سوك سه‌یركردنی بۆچونی خه‌ڵكی و پڕۆژه‌كانی رۆشنبیره‌كانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، بۆیه زۆرجار له‌ئه‌نجامی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆر توندوتیژ دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نوسینه‌كان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌نگاوبنێن كه زیاد له راده سنورشكێن.
هۆكاری ئه‌م بێده‌نگی و بێمتمانه‌یه چییه؟ هۆ گه‌لێكی زۆر بونیان هه‌یه بۆ بێگرنگكردنی ئه‌م مه‌سه‌لانه و سوككردنیان، كه له‌وانه‌یه گرنگترین هۆكار بونی ئه‌و ده‌سه‌لاَته جیاوازه‌ی پارتی و یه‌كێتییه كه هیچكه‌س خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌وی دیكه نازانێت، زۆر قسه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌م بارودۆخ و فه‌وزا گه‌وره‌یه‌ی كه له كوردستاندا خولقاوه، گه‌لێك وتار و پێشنیار و كۆبونه‌وه و فشار دروستكران له‌سه‌ر ترسناكی ئه‌م ره‌وشه كه دروست بوه، به‌لاَم هیچكامیان ده‌رئه‌نجام كاریان نه‌كرد، به‌ڵكو بارودۆخه‌كه‌یان به‌ره‌و قه‌یراناویتر برد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌لاَت بێباكتر بو له جاری پێش‌و، هه‌رچه‌نده بۆچونێك دروست بوه كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پارتی و یه‌كێتی ئه‌مڕۆ به كرداریه‌ن كه‌وتونه‌ته ژێر كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریه‌وه و زۆرجار ناچارن كۆمه‌ڵێك كار بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌ندێك به‌ڕونی سه‌یری مه‌سه‌له‌كان بكه‌ین ده‌بینین، ئه‌م بۆچونه راسته‌وخۆ پێچه‌وانه‌یه، پارتی و یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر ناچارن فشار دروست بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه پارتی و یه‌كێتین كۆمه‌ڵێك بیرۆكه و پڕۆژه ده‌خه‌نه به‌رده‌م میله‌ته‌وه، یان ئه‌وه پارتی و یه‌كێتین، سینارۆكان دروست ده‌كه‌ن و دواتر هه‌ڵیانده‌وه‌شێنه‌وه، چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام درا له هه‌ولێر و سلێمانی له سالاَنی رابردودا، ده‌رئه‌نجام هه‌مویان ده‌ركه‌وتن ئه‌وانه‌ی هه‌ولێری ده‌ستی یه‌كێتیان له‌پشته‌وه‌بو، ئه‌وانه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ریشی ده‌ستی پارتیان له پشته‌وه‌بو، كه‌واته ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش حیزبه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی له‌پشت هۆشیاری جه‌ماره‌وه دروستیان ده‌كردن، واته بیری حیزب ستراتیژی حیزب له‌وانه‌یه په‌نجا ساڵ له پێش عه‌قڵی ئاسایی خه‌ڵكه‌وه بێت، بۆیه لێره‌وه گرفته‌كه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، له‌كاتێكدا كه هۆشیاری ده‌سه‌لاَتی سیاسی له خه‌ڵكی گشتی زیاتربو ئیدی خه‌ڵكی ده‌بێته شوێنكه‌وته‌ی مه‌رامی سیاسی، چونكه هه‌میشه نه‌زانه‌كان به‌شوێن زاناكانه‌وه‌ن، یان به‌مانایه‌كی دیكه نه‌شاره‌زاكان به‌شوێن شاره‌زاكانه‌وه‌ن.
ده‌توانین بڵێن پارتی و یه‌كێتی زۆر شاره‌زاترن له خه‌ڵكی گشتی، ئه‌وه پارتی و یه‌كێتی بون باسیان له دیموكراتی و مافی چاره‌ی خۆنوسین و رێكخراو و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرد، كاتێك پارتی وشه‌ی (دیموكراتی) لكاند به‌خۆیه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و وشه‌یه له ئه‌وروپای رۆژئاواشدا هێشتا كۆمه‌ڵێك ولاَت جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه ده‌كرد بڵێن ئێمه دیموكراتین، كاتێك یه‌كێتی داوایی مافی چاره‌ی خۆنوسین و ئازادیه‌كانی تاكی ده‌كرد، كه هێشتا پرۆژه ده‌ستوری ئازادیه‌كانی تاك له زۆرێك له ولاَتانی پێشكه‌تو بونی نه‌بو, به‌هه‌مان شێوه حیزبه‌كانی دیكه، هه‌رچه‌نده ئێمه لێره‌دا باسی كردار ناكه‌ین، به‌ڵكو باسی بۆچون ده‌كه‌ین، به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و چه‌مكانه بونیان هه‌بوه، به‌هه‌رحاڵ، كه‌واته لێره ده‌گه‌ینه ده‌رئه‌نجامێكی كورت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پشتگوێخستنی مه‌سه‌له‌كان، خۆ به گه‌وره‌زانینی پارتی و یه‌كێتی یه له‌چاو خه‌ڵك و داواكانی خه‌ڵكی، چونكه، ئاماژه‌كان هه‌مو ئه‌وه ده‌ڵێن، به‌هه‌رحاڵ، خۆ نابێت هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت رۆشنبیره‌كان و نوسه‌ره‌كان ئه‌ركێكی باش ببینن، له‌سه‌رئه‌و مه‌سه‌له‌یه و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماندوببن، هه‌رچه‌نده ئه‌م ره‌وشه‌ی كه دروست بوه یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌وه‌یه، عه‌قڵ و پرۆژه و نوسین ده‌پروكێنێت، به‌لاَم ده‌بێت كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر هه‌بن به‌رده‌وام كه‌لێن و رێگه‌ی دیكه بدۆزنه‌وه بۆ ده‌ربازبون له‌م قه‌یرانه ئاڵۆزه، هه‌رچه‌نده لێره‌شدا دیسانه‌وه روبه‌ڕوی، گرفتێكی دیكه ده‌بینینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه توانایه‌كی باشیان هه‌یه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌ش بون به‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتی دا، ئه‌وانه‌شی كه سه‌ر به‌و دوحیزبه نین، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌یه‌كان كه‌وتونه‌ته ژێركاریگه‌ری ئه‌و دو بارودۆخه جیاوازه‌وه، به‌مانایه‌كی دیكه ئه‌وانه‌ی كه له هه‌ولێرن یه‌كێتی فه‌رامۆشی كردون و ئه‌وانه‌شی كه له سلێمانین پارتی فه‌رامۆشی كردون، بۆیه زۆرجاریش ئه‌وانه ده‌كه‌ونه ژێر كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌ییه‌وه، خاڵێكی دیكه له‌هه‌مو گرنگتر ئه‌وه‌یه ئایا رۆشنبیره‌كانی كورد زۆر باوه‌ڕیان به‌یه‌كتر هه‌یه یان سیاسیه‌كان، هه‌رچه‌نده ئه‌وه قسه و باسی زۆر وه‌رده‌گرێت به‌لاَم لێره‌دا ده‌بێت دو پرسیاری ساده بخه‌ینه‌ڕو. ئه‌وانیش:
ئایا، مام جه‌لال و كاك مه‌سعود زۆرتر دۆست و هاوڕێ نین تاوه‌كو رۆشنبیره‌كانیان واته تاوه‌كو (كوردستانی نوَی و گه‌لی كوردستان له‌لایه‌كه‌وه و رۆژنامه‌ی خه‌بات و كوردستان تیڤی له‌لایه‌كی دیكه‌وه) ، ئایا (پارتی و یه‌كێتی زۆر دۆست و هاوڕێ نین تاوه‌كو ( رۆژنامه‌ی هاولاَتی و رێكخراوه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌كه‌وه و رۆژنامه‌ی ئاوێنه و رێكخراوه‌كانی دیكه له‌لایه‌كی دیكه‌وه)؟. كه‌واته له‌كوێدا بگه‌ڕێن بۆ وه‌لاَمه‌كان؟.