سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌هه‌ر سه‌ركرده و رابه‌ر و دڵسۆز و كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌كه‌م كه لهنیهتێكی راستگۆیانه و كوردانه‌وه و په‌رۆش بۆ كورد و كوردایه‌تی و ئه‌م دهسهلاَته خۆماڵیه هه‌ڵده‌ستێت به پێشكه‌شكردنی هه‌ر راو بۆچونێك و پڕۆژه‌یه‌ك، له پێناو سه‌رخستن و زیاتر به‌ره‌و پێشچونی ئه‌م ئه‌زمونه كوردییه. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لالیش له‌چه‌ند رویه‌كه‌وه گرنگه، چونكه مام جه‌لال سكرتێری گه‌وه‌ره‌ترین حیزبی سیاسی كوردستان و عێراقه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌شداره له حوكم و دهسهلاَتی كوردستاندا و له‌لای سێهه‌میشه‌وه مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵیشه و كه‌سایه‌تیه‌كی گرنگی ناوچه‌یی و جیهانیشه، هه‌مو ئه‌م هۆكارانه هێنده‌ی تر گوژم ده‌ده‌نه ئه‌م پڕۆژه‌یه و ده‌كرێت ببوایه‌ته به‌رنامه‌یه‌كی كاری سه‌رتاسه‌ری گه‌ر هه‌ندێ كه‌موكوڕی تیادا نه‌بوایه كه خاڵی گرنگ و جه‌وهه‌رین، بهلاَم بۆ خۆی سه‌ره‌تا و ده‌سپێكێكی گرنگه دوای 18 ساڵ لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می دهسهلاَتی حیزبی و حكومی له كوردستان و له عێراقدا هه‌ست به‌مه‌ترسی بارودۆخ و ره‌وشه سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتیهكان بكات و هه‌وڵی چاكسازی و نوێبونهوهشی بدات.
وه‌ك ئاشكرایه پڕۆژه‌كه به‌ناوی "چاكسازی و نوێبونه‌وه" هاتوه. كه‌واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دانپیادانانێكی ناوه‌خنی تیادایه كه له رابوردو ئێستاشدا لادان و گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕی له ئیشوكاره‌كاندا چ له حیزب و چ له حكومه‌تدا هه‌بوه و هه‌شه، چونكه هیچ پڕۆسه‌یه‌كی چاكسازی له بۆشاییدا و له كار‌و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و بێ كهموڕیدا ناكرێت.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا كێ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی لادان و كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی دهسهلاَت و ده‌ستێوه‌ردان و پێشیلكردنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دادگا و زانكۆكان بونه؟ كێ هۆكاری بلاَوبونهوهی دیارده دزێوه‌كانی تهكهتولچێتی و ناوچه و خێڵ و بنه‌ماڵه چێتی و خزمخزمێنه و مه‌حسوبیه‌ت بوه؟.
وهلاَم: هه‌مو سه‌ركرده و رابه‌ر و لێپرسراوه بالاَو ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی حیزبه‌كان بوه، له‌پێش هه‌موشیانه‌وه یه‌كێتی و پارتی، حیزبه‌كانی تریش هه‌ریه‌كه‌یان به قه‌باره و دهسهلاَتی خۆیان ئه‌و پێشێلكاریانهیان كردوه.
ئاشكرایه پڕۆسه‌ی چاكسازی له هه‌ركارێكدا، پێویست به‌ده‌ستنیشانكردنی هۆكار و كاریگه‌ری و كه‌س و لایه‌نه‌كان ده‌كات و دواتر چاره‌سه‌ریش به‌لابردن و نه‌هێشتنی هۆكاره‌كان و سزادانی كه‌س و لایه‌نه‌كان ده‌بێت، به‌پێی یاسا‌و لێپێچینه‌وه و سزادان و...هتد. ناكرێت پڕۆسه‌یه‌كی واگه‌وره‌و گرنگ ته‌نها به پڕۆژه و دروشم بێت و له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌مان ئه‌و كه‌س و لایانانه بكرێت كه خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵی و لادان و كه‌موكوڕیه‌كان بون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرێت، پڕۆسه‌ی چاكسازی بێ مانا و بێ ناوهڕۆك و به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له مه‌غزاو مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی و ناچێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه و چانسی سه‌ركه‌وتنیشی نابێت.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، چاكسازی له كێوه؟ له كوێوه ؟ ده‌سپێبكات...
وهلاَم: پێویسته پڕۆسه‌ی چاكسازی سه‌ره‌تا له حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكات له بچوك و گه‌وره‌وه، له بێ دهسهلاَت و دهسهلاَتدارهوه، چونكه هه‌مان كادری ئه‌و حیزبانه‌ن چونه‌ته ناو داموده‌زگا كانی حكومه‌ته‌وه و حكومهتیشیان توشی بێ به‌رنامه‌یی و گه‌نده‌ڵی و دیارده دزێوه‌كانی تر كردوه به پشت ئه‌ستوریان به حیزبه‌كانیان. ئاشكراشه هه‌مو كادره حیزبیه بالاَو ده‌ستڕۆیشتوه‌كان چونه‌ته پله و پۆسته حكومیه به‌رز و خاوه‌ن بڕیاره‌كانه‌وه، كه‌واته كاری گه‌نده‌ڵی و دور له‌یاسایی و پێشێلكردن و ده‌ستێوه‌ردان و خزمخزمێنه له‌سه‌رانی حیزبه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و دواتر شۆڕ بۆته‌وه بۆ ئاسته‌كانی خواره‌وه، چونكه ته‌نها سه‌رانی حیزبه‌كان خاوه‌ن پله و پایه و دهسهلاَت و نفوز و پاره بون كه ده‌توانن هه‌مو كارێكی بێ یاسایی ئه‌نجام بده‌ن، نه‌ك كادره‌كانی خواره‌وه.
هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێت پڕۆسه‌ی چاكسازی له سه‌رانی حیزبه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكات له رابه‌ر و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانه‌وه، چونكه فه‌رمان و بڕیار ئه‌وان ده‌ریان كردوه بۆ ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌و ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی گهندهڵیهكانن، هه‌روه‌ك چۆن مێشك سه‌رچاوه‌ی بڕیار و فهرمانهكانه بۆ هه‌مو جه‌سته‌ی مرۆڤ، جا هه‌ركاتێك به‌شێك له جه‌سته توشی نه‌خۆشی یان په‌ككه‌وتنێك هات ئه‌وا چاره‌سه‌ر سانایه، چونكه سه‌رچاوه‌ی فه‌رمانه‌كه ساغ و سه‌لیمه، بهلاَم ئه‌گه‌ر مێشك خۆی توشی نه‌خۆشی و په‌ككه‌وتن هات ئه‌وا هه‌مو جه‌سته‌كه توشی نه‌خۆشی و كه‌موكوڕی و لاوازی ده‌بێت و چاره‌سه‌ریش سانا نابێت. له‌ئێستای كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا سه‌رچاوه‌كه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیه گه‌نده‌ڵ و نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌یه ئیدی هه‌مو كۆمه‌ڵگاشی گرتۆته‌وه و چاره‌سه‌ریش سانا نیه.
بۆیه پڕۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره‌و گرنگ، پێویستی به‌كاری ورد و به‌رنامه‌یه‌كی زانستی و واقیعی و گشتگیر و خاوه‌ن میكانیزمێكی دیار و رۆشن هه‌یه و له‌كاتێكی دیاری كراویشدا، نه‌ك ئاوا به‌كراوه‌یی و بێ دیاریكردنی قۆناغ و كات و میكانیزم و لێپرسینه‌وه‌و به‌داواچون و سه‌رپه‌رشتی كردن بێت.
• به‌شی دوه‌می پڕۆژه‌كه "نوێبونه‌وه‌یه"
پرسیار ئه‌وه‌یه نوێ بونه‌وه له چیدا؟ له كێدا؟ به‌مه‌به‌ستی چی؟ و.....هتد.
پڕۆسه‌ی نوێبونه‌وه‌ش پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره و فراوان و گرنگ و زۆر هه‌ستیاره، چونكه هه‌مو كه‌س و لایه‌ن و بیركردنه‌وه و به‌رنامه‌یه‌ك به ئاسانی كرداری نوێبونه‌وه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت و هه‌شه نایه‌وێت قبوڵی بكات به ئاسانی. به‌تایبه‌تیش كه‌س و لایه‌نی كۆنه پارێز و داخراو و بیر ته‌سك وخاوه‌ن به‌رنامه‌ی توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و دینیه‌كان، ئاشكراشه له كوردوستاندا حیزبه سیاسیه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك گیرۆده‌ی ئه‌و خالاَنهن و هه‌یه كۆنه پارێز و دواكه‌وتوه، هه‌شه بیرته‌سك و عه‌قڵ دۆگما و چه‌قبه‌ستوه، هه‌شیانه به‌رنامه‌یه‌كی داخراو و توندڕه‌و و ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی په‌یڕه‌و ده‌كات. ئیدی ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه زۆر كه‌من كه خاوه‌ن ئایدیا و به‌رنامه‌یه‌كی شه‌فاف و كراوه و دیموكراسی و پێشكه‌وتنخواز بێت و ده‌توانن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌مدا خۆیان بگونجێنن و كاری نوێبونه‌وه قبوڵ بكه‌ن. له عه‌قڵ و بیر و به‌رنامه و تاكتیك و ستراتیژ و جه‌سته‌ی خۆیاندا. بۆیه ئه‌م پڕۆسه‌ی نوێبونهوهیهش گه‌ر مه‌به‌ست ته‌نها ده‌ركردنی چه‌ند یاسا و رێسا‌و رێنمایی و ئامۆژگار و بڕیاری تازه بێت بۆ خۆڵكردنه چاو، ئه‌وا ته‌نها وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه و هیچ سودێكی نابێت، گه‌ر نوێبونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه و راسگۆیانه رونه‌دات له گۆڕانی رابه‌ر و سه‌رۆك و سهكردهكاندا، نوێبونه‌وه نه‌بێت له به‌رنامه و كار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وت و گوتار و كرداردا له دروشم و تاكتیك و ستراتیژدا، نوێبونه‌وه نه‌بێت له جه‌سته و عه‌قڵ و ته‌مه‌ندا، ئه‌وا پڕۆسه‌ی نوێبونه‌وه چێ نابێت و به‌ڵكو زیاتر چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ده‌بێت.
پڕۆسه‌ی نوێبونه‌وه هیچ كاتێك به عه‌قڵی پیر و په‌ككه‌وته و به جه‌سته‌ی نه‌خۆش و لاواز و به‌بیری ته‌سك و كۆنه‌پارێز و كه‌سانی بێ توانا و نه‌خوێنده‌وار ناكرێت، به‌ڵكو به كه‌سانی خاوه‌ن توانا و جۆش و خرۆش و هێز و توانا و چالاكی و داهێنان و گوڕ‌و تینی گه‌نجانه ده‌كرێت، گه‌نجانه له بیركردنه‌وه و گه‌نجانه له عه‌قڵ و بۆچون و شیكردنه‌وه و گه‌نجانه به‌شێوه‌یه‌ك دور بێت له ئیتنیمای كوێرانه بۆ خێڵ و ناوچه و مه‌زهه‌ب و سه‌ركرده و رابه‌ر و بنه‌ماڵه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه گرنگه له‌لایه‌ك پێویست به سود وه‌رگرتن له ئه‌زمون و دانایی و شاره‌زایی به‌ته‌مه‌نه‌كان و له‌لایه‌ك گوڕوتین و توانا و هێز و جۆش و خرۆش و داهێنانی گه‌نجان ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ناو حیزبه‌كان و دواتریش له‌ناو حكومه‌تدا.
ئه‌م پڕۆسه‌ی نوێبونهوهیهش ته‌نها به پیاوان ناكرێت و سه‌ركه‌وتوش نابێت ئه‌گه‌ر نیوه‌كه‌ی تری كۆمه‌ڵگاش به‌شدار و هاوكار و هوشیار نه‌كرێته‌وه كه ئه‌وانیش ژنانن. بۆیه پێویسته ژنانیش شانبه‌شانی پیاوان كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ته‌نها بڕیار لای پیاوان نه‌بێت. ئاشكرایه ئه‌زمونی كوردایه‌تی به‌درێژایی مێژوی شۆڕش و خه‌باته‌كه‌ی خاڵی لاوازی ئه‌وه‌بوه كه ژنان دوربون له ناوه‌ندی بڕیاره‌كان و هه‌میشه پیاو كاربه‌ده‌ست و ئاڕاسته‌كه‌ر بوه. هه‌ربۆیه‌ش شۆڕشه‌كان و خه‌باتی كوردایه‌تی زۆرینه‌یان شكست و كه‌وتن و نوچدان چانسیان بوه. بۆیه ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌بێت زێده ورد و خورد و ماوه و كات و میكانیزمی ته‌واو كامڵی بۆ دابنرێت.
بۆیه پڕۆژه‌كه هه‌ر له‌ناوه‌كه‌یه‌وه "چاكسازی و نوێبونه‌وه" ده‌رده‌كه‌وێت كه پڕۆژه‌یه‌كی بچوك و سانا و سه‌رپێی نیه، به‌ڵكو نه‌ك هه‌ر ته‌نها بچوك و سانا نیه، به‌ڵكو قورس و له قورسیش گرانتره و زه‌حمه‌ت و پڕه له گرێ و گۆڵیش. بۆیه توانا و به‌رنامه و به‌داواچون و سهرپهرشتیهكی به‌رده‌وام و راسگۆیانه گه‌ره‌كه، چونكه پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌ی گۆڕان و راسكردنهوهی هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌كانی 18 ساڵه‌ی حوكمی حیزب و بنه‌ماڵه بوه، دور له یاسا و مافه‌كان و ئازادیه‌كان، جا پڕۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره و گرنگ كه هه‌مو كۆمه‌ڵگای كوردهواری له‌تاكه‌وه بۆ كۆمه‌ڵ و له ژێرخانه‌وه بۆ سه‌رخان و له بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتیهوه بۆ بواره‌كانی زانستی و دادگاكان بگرێته‌وه، كه‌واته زۆر سه‌خت و دژوار و گرانه له جێبه‌جێكردندا ئه‌گه‌ر نیه‌تێكی راسته‌قینه و راسگۆیانهی له پشته‌وه نه‌بێت بۆ چاكسازی و نوێبونه‌وه.
• پڕۆژه‌كه پێنج ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت:
1. ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروبار و ئیش و فه‌رمانی یه‌كتر له‌نێوان حیزب و حكومه‌تدا.
2. چه‌سپاندنی حوكمی قانون
3. نه‌هێشتنی واسیته و مه‌حسوبیه‌ت و خزمخزمێنه
4. سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان
5. سه‌ربه‌خۆیی زانكۆ و په‌یمانگاكان
• له‌ناو ئه‌م پێنج ته‌وه‌رانه‌دا له‌ده‌قی پڕۆژه‌كه‌دا گه‌وره‌ترین و فراوانترین په‌راوێز بۆ باس له حیزب و ههڤالاَن و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان و تێكهلاَوبونی ئیشوكاره‌كانی حیزب ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا و بواری كاری حیزبایه‌تی له 8 خاڵ پێك هاتوه، بهلاَم بواره‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له 5 خاڵ و بواری دادگاكان له 3 خاڵ پێك هاتوه.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ كێیه؟ بۆ كام حیزب؟ بۆ حیزبی بێ دهسهلاَت یان دهسهلاَتدار؟ ئایا ته‌نها بۆ یه‌كێتیه؟ یان بۆ هه‌موان؟ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوه؟ یان سه‌رتاسه‌ری كوردوستان؟...هتد.
وهلاَم: پێویست به دیقه‌ت و تێڕوانینی ورد ده‌كات له ده‌ق و ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه، گه‌ر به‌وردی و بێ لایه‌نانه له پڕۆژه‌كه وردببیته‌وه، به‌ڕونی هه‌ست به‌و راستیه ده‌كه‌یت كه به‌شێك یان زۆربه‌ی پڕۆژه‌كه ئاڕاسته‌ی ههڤالاَنی یه‌كێتی كراوه نه‌ك حیزبه‌كانی تر، به‌هه‌مان شێوه زیاتر بریتیه له ئامۆژگاری و بڕیاری حیزبی نه‌ك له پڕۆژه‌یه‌كی كامڵ و ته‌واو و زانستی كه خاوه‌ن میكانیزم و قۆناغ و كاتی دیاریكراو بێت، ئاشكراشه ئامۆژگاری و بڕیار ده‌بێت كوێرانه و مل كهچانه بێ گفتوگۆكردن له‌سه‌ریان جێبه‌جێبكرێن، بهلاَم پڕۆژه له‌پیناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و كامڵ بونیدا پێویست به راوێژ و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا هه‌یه له‌سه‌ری و رێكه‌وتن هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی، بۆیه لێره‌دا ناتوانرێت ناوی پڕۆژه له‌م ئامۆژگاری و بڕیارانه بنرێت.
ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و بڕیاره وه‌ك چۆن له ده‌قی پڕۆژه‌كه‌دا هاتوه "بۆیه له‌سه‌ر ههڤالاَنی (ی.ن.ك) پێویسته به وردی ئه‌م ئامۆژگاری و بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه جێبه‌جێبكه‌ن، له سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)وه ده‌رچون. له‌لایه‌ك دان به‌و راستیه‌دا ده‌نرێت كه زۆرینه‌ی كه‌موكوڕیه‌كان و گه‌نده‌ڵیه‌كان ههڤالاَنی یه‌كێتی كردویانه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌و مانایه دێت كه به‌ته‌نها ئاڕاسته‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تی و ئۆرگان و كادرانی یه‌كێتی، دور له حیزبه‌كانی تر، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی خاڵهكاندا ناوی "رێكخراو و كادر و رێكخستنه‌كانی ی ن ك" هاتوه، لێره‌شدا دیاره مه‌به‌ست ئاسته‌كانی خوار سكرتێری گشتی و جێگره‌كانی و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و سهركردایهتیهكانه، كه ئاشكراشه هیچ كام له‌و ئاستانه‌ی خواره‌وه توانا‌و دهسهلاَت و هێزی پێشێلكردنی هیچ یاسا‌و دادگا و زانكۆیهكیان نیه، به‌ڵكو هه‌مو خۆیانن، هه‌ربۆیه‌ش جێبه‌جێكردنه‌كانی په‌یوه‌ست و مولزه‌م كردوه بۆ ئاسته‌كانی خواره‌وه نه‌ك سه‌ره‌وه كه ئه‌مه‌ش بواردن و رزگاركردنی ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه‌یه له هه‌مو گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕیه‌كانی له‌وه‌و پێش و له ئاینده‌شدا، جا چ جای كادر و ئۆرگانه‌كانی حیزبه‌كانی تر، به‌مه‌ش ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه‌ی پاراستوه له‌هه‌ر لێپێچینه‌وه‌و سزایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر كاره گه‌نده‌ڵی و لادان و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی میله‌ت و...هتد، چونكه مام جه‌لال ته‌نها سكرتێری گشتی یه‌كێتیه نه‌ك حیزبه‌كانی تر و ته‌نها خاوه‌نی دهسهلاَت و بڕیاره بۆ ناو یه‌كێتی نه‌ك حیزبه‌كانی تر.
هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌تاك لایه‌نانه و له خودی مام جه‌لاله‌وه ده‌رچوه نه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی و ئۆرگانه‌كانی تر، به‌بێ گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و وه‌رگرتنی راو پێشنیازی حیزبه‌كانی تر و رێكه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمێكی هاوبه‌شی جێبه‌جێكردن، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو پڕۆژه‌یه‌كی یهكێتیانهیه و ئاڕاسته‌ی ههڤالاَنی یه‌كێتیه له حیزب و حكومه‌تدا و ته‌نها بۆ ناوچه‌كانی ژێر دهسهلاَتی یه‌كێتیشه، نه‌ك سه‌ركرده و كاردر و ئۆرگانه‌كانی حیزبه‌كانی تر و ناوچه‌كانی تری كوردوستان، به‌مه‌ش پڕۆژه‌كه له‌گه‌وره‌یی و گرنگی و گشتگیری داده‌ماڵرێت و ده‌بێته‌وه پڕۆژه‌یه‌كی بچوك و كه‌م گرنگی و قه‌تیسماو، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته خاڵی ده‌سپێك بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و نه‌هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی و په‌ككه‌وتنی و مردنیشی، كه‌واته پڕۆژه‌كه له‌هه‌ناوی خۆیدا خاڵ و هۆكاری لاوازی و مردنی خۆی هه‌ڵگرتوه.
بهلاَم ئه‌گه‌ر پێشتر مام جه‌لال له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی تر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و حكومه‌تیشدا كۆببوایهتهوهو رێكه‌وتن و ئاڵوگۆڕ و وه‌رگرتنی بیر وڕا و پێشنیازه‌كان هه‌بوایه و به یاسا رێك بخرایه و هه‌موان به‌شداربونایه، ئه‌و كاته هه‌موانیش مولزه‌م ده‌بون به جێبه‌جێكردنیه‌وه و به دڵنیایش سه‌ركه‌وتن و وه‌دیهێنانی ئامانجه راست و دروسته‌كانی پڕۆژه‌كه ده‌هاتنه دی و پڕۆژه‌كه‌ش ده‌بوه پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و جه‌ماوه‌ری گشتگیر و زێده گرنگ و ئاكتیڤ.
له ئێستاشدا وه‌ك ده‌ركه‌وت و له راگه‌یاندنه‌كاندا بلاَوكرایهوه له گه‌وره‌ترین حیزبی به‌شدار و شه‌ریكی یه‌كێتی له حكومه‌تدا كه پارتیه تا حیزبه بچوكه‌كان و تا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاش هه‌موان بێ به‌ری بونی خۆیان راگه‌یاند له‌و پڕۆژه‌یه و هیچ كامیان خۆیان مولزه‌م نه‌كرد به جێبه‌جێكردنیه‌وه، رایانگه‌یاند كه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نها بۆ یه‌كێتیه و له ئه‌نجامی ململانێی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی یه‌وه هاتۆته بون و پارتی و ناوچه‌كانی ژێر دهسهلاَتی ئه‌و كێشه و ململانێ و ده‌ستێوه‌ردانه‌یان نیه.
بۆیه ئه‌م خه‌م ساردی و وه‌پیر نه‌چونه‌وه‌ی پارتی و حیزبه‌كانی تر و جه‌ماوه‌ریش ئاماژه‌ن بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و به‌ئامانج نه‌گه‌یشتنی پڕۆژه‌كه، هه‌رچه‌نده هێشتا زوه بۆ حوكمدان له‌سه‌ر چاره‌نوسی پڕۆژه‌كه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی نه‌بونی هه‌مئاهه‌نگی و گوێ نه‌گرتن و شه‌ریك نه‌كردنی پارتی و حیزبه‌كانی تر بو بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كه، چونكه گه‌ر پڕۆژه‌كه ئیجماعێكی سیاسی و نیشتیمانی و جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر بوایه، به‌دڵنیایی سه‌ركه‌وتو ده‌بو، بهلاَم ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نها و ته‌نها یهكێتیانهیه و بۆ یه‌كێتیه‌كانه و بۆ به‌شه‌كه‌ی یه‌كێتیه له حكومه‌ت و بۆ ناوچه‌كانی ژێر دهسهلاَتی یه‌كێتیه كه‌ئه‌مه‌ش خاڵی لاواز ی پڕۆژه‌كه‌یه و خاڵی په‌ككه‌وتن و مردنیشێتی.
له ئێستاشدا ده‌كرێت گه‌ر یه‌كێتی و پارتی و حیزبه‌كانی تریش بیانه‌وێت ئیجماعێكی سیاسی و نیشتیمانی و جه‌ماوه‌ری دروست بكه‌ن كارێكی گران نیه و كات زۆر تێنه‌په‌ڕیوه، پڕۆژه‌كه له كۆتاییدا ببێته پڕۆژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌موان بۆ "چاكسازی و نوێبونه‌وه" له كوردستاندا و ئیدی ئه‌زمونی پاشاگه‌ردانی و بێ یاسایی 18 ساڵه كۆتایی پێ بهێنرێت و دهسبكرێت به قۆناغێكی نوێ و ئه‌م دهسهلاَته كوردیه یاسا تیایدا سه‌روه‌ر بێت و ئازادی و دیموكراسی بچه‌سپێت و دهسهلاَت ته‌نها دهسهلاَتی گه‌ل بێت دور له پیرۆزكردنی رابه‌ر و سه‌ركرده و حیزب و خێڵ و بنه‌ماڵه و ناوچه‌گه‌رێتی و مه‌زهه‌بچێتی و خزمخزمێنه، بۆئه‌وه‌ی كورد و كوردایه‌تی له مه‌ترسی رزگارببێت و بتوانێت له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشچونه‌كانی ناوچه‌كه و دونیا هه‌نگاو بنێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی كوردهواری ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و دیموكراسی و ره‌فاه و خۆشگوزه‌ران بێته دی، كه عه‌داله‌تی كۆمهلاَیهتی به‌رقه‌رار و جێگیر بێت و هه‌موان وه‌ك یه‌ك و یه‌كسان و ئازادبن و دور بن له تۆقاندن و ماف پێشلێكراوی و تیرۆر و به‌ئاشتی و ئارامی بژین ، كوردیش وه‌ك گه‌لێكی زیندو و ئاشتی پارێز به‌شداری له پێكه‌وه ژیان و كاركردنی پێكه‌وه‌یی ناوچه‌كه و دونیاش بكات.