هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر
په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م رۆژانه‌دا ئه‌وه‌ی وروژاندووه كه هه‌وڵبدرێت به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی درێژكراوه‌ی په‌رله‌مان، پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان- عیراق، بخاته به‌رده‌م راپرسییه‌كی گشتیی هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه، دیاره ئه‌مه دوای ئه‌و هه‌وڵانه‌دێت كه خوازیاری ئه‌وه‌بوون ته‌نها له په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستوور بدرێت‌و بێگفتوگۆو راده‌ربڕینی ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش، ده‌ستوورێك متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێت.
خۆشبه‌ختانه ئه‌م هه‌وڵه نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت، چونكه هه‌وڵێك بوو كه ده‌یویست نادیموكراسییانه ده‌ستوورێكی دیموكراسیخواز به‌رهه‌مبێنێنێت، هیچ شتێكیش له شتێك به‌رهه‌منایه‌ت كه لانی كه‌می ماكی شتی به‌رهه‌مهاتووی تێدانه‌بێت.
ئێستا، جیا له جاران، باس له زه‌روره‌تی زۆری ده‌نگدان له سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان- عیراقدا، ده‌كرێت، ئه‌مه به‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر زه‌روره‌ت‌و ناوه‌ڕۆك‌و …تاد، پڕۆژه‌كه هه‌من، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و پرسیاره له په‌رله‌مانی كوردستان‌و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان‌و راگه‌یاندنی په‌رله‌مان ده‌كه‌م كه ئایا: "ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟"، له‌وانه‌یه پرسیارێكی وه‌ها لای خه‌ڵك سه‌مه‌ره‌بێت، كه ئه‌وان پێیان وایه یه‌ك ده‌ستووریشمان نییه، به‌ڵام به‌نده باس له دووان ده‌كه‌م!
به‌ڵێ، دووان:
یه‌كه‌میان، ئه‌و پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان- عیراقه‌یه، كه په‌رله‌مان به‌رده‌وام له‌م رۆژانه‌دا پێمانده‌ڵێت شه‌ش مانگه له سایته‌كه‌ماندا خستوومانه‌ته به‌ردیده‌ی خه‌ڵك‌و ده‌یانه‌وێت به‌مه قه‌رزاربارمان بكه‌ن كه ئاگامان له سایته‌كه‌و پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان- عیراق‌و ماده‌و بڕگه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان- عیراقه، نییه، له كاتێكدا هه‌تا كاتی ئه‌م نووسینه وه‌ك له سكرینی سایته‌كه‌ی پارله‌ماندا ده‌رده‌كه‌وێت كه هاوپێچی ئه‌م نووسینه‌یه، ئه‌و پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان- عیراقه دانراوه:
1. به‌زمانی كوردیی نووسراوه.
2. له 22/8/2006دا ئاماده‌كراوه.
3. 115 ماده‌یه.
4. دیباجه‌یه‌كی درێژی (5) لاپه‌ڕه‌یی هه‌یه.
ئه‌مه جگه له زۆر شتی تر ته‌نها ئه‌مانه بۆ ئاسان تێگه‌یشتنی خه‌ڵكه.
دووه‌میان، ئه‌و پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان- عیراقه‌یه، كه په‌رله‌مان به‌رده‌وام له‌م رۆژانه‌دا پێمانناڵێت له كوێدا بڵاویكردۆته‌وه‌و له كه‌یه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، كه:
1. به‌زمانی عه‌ره‌بیی نووسراوه.
2. له 19/8/2008دا ئاماده‌كراوه.
3. 119 ماده‌یه.
4. دیباجه‌یه‌كی كورتی هه‌یه.
ئایا ئێستا په‌رله‌مان ده‌توانێت پێمانبڵێت، ئه‌گه‌ر خرایه ده‌نگدانه‌وه ده‌نگ بۆ كامیان بده‌ین؟ ئایا ده‌نگ بۆ ئه‌وه بده‌ین كه بینراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، یان ده‌نگه‌كانمان ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و به موحه‌ده‌دی نه‌بێت، نه‌بینراوه؟!