ساڵح ژاژڵه‌یی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمڕانی وڵات له‌دو رێگاوه ده‌گۆڕێ و ده‌ستاوده‌ست ده‌كات.
یه‌كه‌م: له رێگای كوده‌تای سه‌ربازییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و زۆرجاریش به كاره‌ساتی گه‌وره و خوێناوی كۆتایی دێت.
دوه‌م: له رێگای هه‌ڵبژاردنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆوه، ئه‌مه‌یان بابه‌تی یاساكه‌ی ئێمه‌یه.
گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمڕانی وڵات له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ناو پارته سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتو ده‌بێت و ئامانجه‌كانی ده‌سپێكی و پرۆسه‌ی دیموكراسی گه‌شه‌ده‌كات و به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێ. جیاوازی زۆر هه‌یه له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر.
له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا هاوڵاتی هۆشیاری سیاسی به‌رزه و شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌كاتی خۆیدا.
هاوڵاتی ئه‌وروپی ئیداره‌ی به‌هێزی هه‌یه وخۆی یه‌كه‌م نازانێ وئه‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتی وایه به‌رپرسه‌كان وبه نوێنه‌ری خۆی لای حكومه‌ت. بۆیه هه‌ركاتێ ویستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه له‌رێگای ده‌نگدانه‌وه.
هاوڵاتی ئه‌وروپی ده‌نگ نادات به‌كه‌سه‌كان به‌ڵكو به به‌رنامه‌ی حیزبه‌كان، بۆیه حیزبه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌داواكاری هه‌مو
چین و توێژه‌كان بهێنێته دی.
له وڵاتانی پێشكه‌وتو جگه له‌وه‌ی هاوڵاتی هه‌میشه ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری بكات چونكه ده‌زانێ له‌و رێگایه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، پارته سیاسیه‌كانیش بڕوایان به گۆرانكاری هه‌یه و نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵات قۆرخ بكه‌ن.
به‌ڵام له وڵاتی ئێمه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یه له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌ین دا هه‌ڵبژاردن هه‌بو به‌ڵام ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نه‌بو. هه‌موجارێ 99% ده‌نگه‌كانی ده‌هێنا كه ئه‌مه ته‌واو دوربو له‌راستییه‌وه.
رژێمی سه‌دام دڕنده‌ترین ڕژێمی سه‌ر گۆی زه‌وی بو. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا دوجار هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا نه‌بوه و توند و تیژتری زۆریشی لێ كه‌وتۆته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستاندا كه دو پارتی سیاسی گه‌وره ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخكردوه نه باوه‌ریان به دیموكراتی هه‌یه و نه به گۆڕانكاری. نه‌ك باوه‌ریان به گۆڕانكاری نییه به‌ڵكو هه‌تا بتوانن ڕێگریش ده‌كه‌ن.
به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وا ئه‌زانن ئه‌وانه كه‌سانی پیرۆزن و نابێ باسیان بكرێ و به ئاره‌زوی خۆیان سامانی ئه‌م وڵاته ته‌ختان و په‌ختان بكه‌ن و خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی.
ئه‌وان وا ئه‌زانن ئه‌و موچه‌یه‌ی كه ده‌یده‌نه هاوڵاتیان و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی بۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌موی خێر‌و مه‌كره‌مه‌ی خۆیانه و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌بێ هاوڵاتی وه‌كو كۆیله وابێ و سوپاس گوزاربێ.
مه‌ترسییه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتی كورد هۆشیاری سیاسی له ئاستی پێویستدا نییه و زۆر خۆی به كه‌م بایه‌خ و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌زانێ و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی نییه كه بتوانێ هه‌وڵی گۆڕانكاری بدات.
زۆربه‌ی هاوڵاتیانی كورد وا تێگه‌یشتون كه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بۆیان ده‌كه‌ن سامانی خۆیانه و خێریان پێ ده‌كه‌ن و وا ڕاهاتون له به‌رامبه‌ر هه‌مو شتێك‌دا هه‌ر ملكه‌چی و سوپاسیان ده‌كه‌ن.
به‌لای هاوڵاتییه‌وه به‌رپرسه‌كان كه‌سانی پیرۆزن و نابێ باسیان بكرێت و ئه‌وانیش خۆیان كردۆته هێڵی سور. هاوڵاتی له‌وه تێنه‌گه‌یشتوه كه ئه‌و به‌رپرسانه نوێنه‌ری ئه‌ون لای حكومه‌ت و ده‌بێ مافه‌كانی بۆ دابین بكات.
ئه‌گه‌ر هاوڵاتی هۆشیار بێ ده‌توانێ له رێگای ده‌نگدانه‌وه له نوێنه‌رایه‌تی بخات و كه‌سانێكی تر بخاته شوێنی.
ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنین هاوڵاتیان گله‌یی زۆریان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه. سامانی وڵات به شێوه‌یه‌كی نا عادیلانه خه‌رج ده‌كرێ و گه‌نده‌ڵی زۆر بوه‌و به‌رپرسه‌كانیش نایانه‌وێت گۆڕانكاری بكرێت و ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست بچێ و له‌و نازو نیعمه‌ته ببن.
له‌به‌ر ئه‌مه كه‌وتونه به‌خشینه‌وه‌ی پاره و ده‌مانجه و مۆبایل و ئۆتۆمبیل و دابه‌شكردنی زه‌وی و پێدانی پله‌ی حیزبایه‌تی و حكومی و دامه‌زراندنی خه‌ڵك كه ئێستا پێویستی نییه.
به‌مه‌ش رازی نین كۆڕ‌و كۆبونه‌وه رێكده‌خه‌ن و ده‌یانه‌وێت به قسه‌ی بریقه‌دار خه‌ڵكی بخه‌ڵه‌تێنن و زۆر جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی موچه بڕین و لابردن له‌سه‌ر كار له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.
كه‌واته به دوری مه‌زانه توند‌و تیژی به‌كار بهێنن له كاتی هه‌ڵبژاردندا و بار‌و دۆخه‌كه تێك بده‌ن، چونكه هێزی پۆلیس و ئاسایش پۆلیس له ده‌ست ئه‌واندایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان هه‌یه و سه‌ری هه‌ڵداوه و ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری بكرێت و چیتر ده‌سه‌ڵات قۆرخ نه‌كرێت. ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه مایه‌ی خۆشحاڵی زۆره.
زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌ی كورد كه بتوانین دور له كه‌لتوری شه‌ڕو توند‌و تیژی له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بتوانین گۆڕانكاری بكه‌ین له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا.ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌وه بكه‌ین مانای ئه‌وه‌یه چوینه قۆناغێكی پێشكه‌وتوه و هه‌نگاوی مه‌زنمان ناوه.
ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌مه بكه‌ین مانای وایه هێواش هێواش ده‌سه‌ڵاتی تاكه حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت ئێمه‌ش وه‌كو وڵاتانی پێشكه‌وتوی دنیا له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕین نه‌ك له رێگای شه‌ڕو توند‌و تیژیه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا زۆر گرنگه هاوڵاتی بیزانێ ئه‌وه‌یه ده‌بێ له به‌كارهێنانی توندوتیژی خۆی به دور بگرێ ئیراده‌ی ته‌واوی به‌هێزو توانای خۆی ده‌بێ كه ده‌توانێ گۆڕانكاری بكات.
نابێ خۆی به كه‌م و به بێ ده‌سه‌ڵات بزانێ و به‌ر پرسه‌كان به كه‌سانی گه‌وره‌و پیرۆز بزانێ. ده‌بێ هاوڵاتی ئه‌وه بزانێ ئه‌و سامانه‌ی له‌به‌رده‌ستی به‌رپرسه‌كاندایه و به ئاره‌زوی خۆیان خه‌رجی ده‌كه‌ن به‌شی هه‌مو هاوڵاتییانه.
ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌كرێته به‌خشیش و ده‌درێته ئه‌م و ئه‌و به‌شی خۆیه‌تی له‌و سامانه‌ی لێی زه‌وتكراوه. هاوڵاتی ده‌بێت بڕوای ته‌واوی به خۆی هه‌بێت كه ده‌توانێ مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ نه‌بێ.
ده‌بێ بزانین ماف ده‌سێنرێ و نادرێ و دیكتاتۆریش له دایك نابێ و بێ ده‌نگی ئێمه دیكتاتۆر دروست ده‌كات.
(له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیادا كورده‌كان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به ده‌ست هێنا و گۆڕانی گه‌وره‌یان دروست كرد. له كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا ناموسیان كرده دروشمی هه‌ڵبژاردن و له جێگه‌ی ده‌نگیان دانا).
واتا هه‌ركه‌سێ ده‌نگی خۆی بفرۆشێ وه‌كو ئه‌وه وایه ناموسی خۆی له ده‌ست دابێ.
هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا توشی قه‌یرانی سیاسی بوه چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆ به دوری مه‌زانه ئه‌وانه‌شی ده‌ستمان كه‌وتوه له ده‌ستی ئه‌ده‌ین. نا ڕێك و پێكی زۆر هه‌یه له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رج كردنی بودجه و نه‌بونی شه‌فافیه‌ت و زۆر بونی گه‌نده‌ڵی.
به راستی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا پێویستی به گۆڕان هه‌یه. گومانی تێدا نییه گۆڕانیش به هێزی جه‌ماوه‌ر ده‌كرێ و له ئێستاشدا باشترین رێگا بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه سندوقه‌كانی ده‌نگدانه.
ده‌بێ هاوڵاتیان زۆر خۆیان به گه‌وره بزانن و نرخی ده‌نگی خۆیان بزانن با ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ی كورده‌كانی توركیا ده‌نگی خۆیان وه‌كو كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف و ناموس و ویژدانی خۆیان حیساب بكه‌ن.
ده‌نگی هاوڵاتی زۆر به نرخه و حه‌ق نییه به‌بێ بایه‌خ سه‌یری بكات و بیفرۆشێ.
هاوڵاتی به‌رێز ئه‌گه‌ر بزانی چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت و ده‌نگ به كێ ده‌ده‌یت و كێ گۆڕانكاری پێ ده‌كرێ، باوه‌ڕت به خۆت هه‌بێ و نه‌بێته عه‌یبه و كۆیله‌ی هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی كه‌م بایه‌خ بیر له گۆڕان و پێشكه‌وتن بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی به هێزت هه‌بێ ده‌توانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بكه‌یت و سامانی وڵات به خۆرایی خه‌رج نه‌كرێ، ده‌توانی هه‌مو ئه‌و پارانه بخه‌یته‌وه سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه مانگانه له بودجه‌كه لاده‌ده‌رێت و كه‌س نازانێ چی لێده‌كرێت بیگێرێته‌وه بۆ هاوڵاتییان.
ده‌نگی تۆ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سیمای هه‌رێمی كوردستان جوانتر بكه‌یت له‌به‌ر چاوی دۆست و دوژمن كه ئێستا زۆر ناشرین كراوه.
ده‌نگی تۆ ده‌بێته هێزێكی گه‌وره بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی تۆ ده‌بێته هۆی گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی دۆسته‌كانمان به ئێمه.
كه‌واته ده‌نگی تۆ و ویژدانی تۆیه زۆر گه‌وره‌یه مه‌یفرۆشه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگییان ده‌فرۆشن به‌یانی خۆشیان به دوژمن ده‌فرۆشن.
هاوشێوه‌كه‌ی غاندی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتوه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ره ره‌ش و روته‌كه بیخه‌نه ناو ئاپوره‌ی خۆیانه‌وه و له ئامێزی بگرن و پشتیوانی لێبكه‌ن گومانی تێدا نییه ئه‌وه‌ی غاندی به ده‌ست هێنا بۆ گه‌لی هیندستان ئه‌میش به ده‌ستی ده‌هێنێ بۆ گه‌لی كوردستان.