Print
  ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
Tuesday, June 23, 2009
عه‌بدوڵلاَ ئه‌حمه‌د

ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان به‌شێكی‌ گرنگ و به‌رچاون له‌ هه‌موو پروَسه‌یه‌كی‌ گوَڕاندا، بێگومان ئه‌ركی‌ به‌رپرسیاره‌تیشیان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستوَ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ وه‌ك دادپه‌روه‌ری‌ كوَمه‌لاَیه‌تی‌ و چاكسازی‌ و چاودێریكردنی‌ به‌ڕێوبردنی‌ كاروباره‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕوَ ده‌یبنین له‌لایه‌ن حیزبی‌ ده‌سه‌لاَتداره‌وه‌ سیاسه‌تێكی‌ دوَگمایی‌ پیاده‌ده‌كرێ‌ كه‌له‌ هه‌موو ولاَتانی‌ دیموكراسیدا موَدێلی‌ به‌سه‌رچووه‌و باوی‌ نه‌ماوه‌، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش سیاسه‌تی‌ به‌ حزبیكردنی‌ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و رێكخراو و ده‌زگا جوَربه‌جوَرانه‌ی‌ كه‌حزب بوَ راوكردنی‌ ئه‌م دوو توێژه‌ گرنگه‌ی‌ كوَمه‌ڵگا دروستی‌ كردوون، له‌ رابردودا ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی‌ دیكتاتوَریه‌تدا نه‌ك به‌ته‌نها گاریگه‌ری‌ به‌رچاویان هه‌بووه‌، به‌ڵكو ئامڕازێك بوون بوََ هوَشیاركردنه‌وه‌ی‌ كوَمه‌ڵگا له‌ رێگه‌ی‌ گوتاره‌كانیانه‌وه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه‌ كوَمه‌ڵگایه‌كی‌ هوَشیارئاماده‌یی‌ هه‌بێت.

ئه‌مڕوَش شێوازی‌ ململانێكان له‌پێناو چاككردنی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك و رێگرتنه‌ له‌و ناعه‌داله‌تی‌ و بێحورمه‌تیه‌ی‌ به‌رامبه‌ر هاولاَتیانی‌ كوردستان ده‌كرێ‌ كه‌ بێگومان هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌و غه‌دره‌ زوَره‌ی‌ كه‌ كراوه‌، رونتر بڵێم زوَرێك له‌ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان پشكی‌ شێری ئه‌و غه‌دره‌یان به‌ركه‌وتووه‌ ئه‌ویش به‌ هوَبالاَده‌ستی‌ حیزب و به‌رپرسانی‌ حیزبه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ هونه‌ر و ئه‌ده‌بیان وه‌ك پاشكوَ بینیوه‌ و كاریان له‌سه‌ر بچوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ ئه‌م دوو توێژه‌ كردووه‌ و نه‌یانهێشتووه‌ وه‌ك دووكایه‌ی‌ سه‌ربه‌خوَ و ئازاد ئاكتیفبێت كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گورزی‌ كوشنده‌ بووه‌ له‌ هه‌ژده‌ ساڵی‌ رابردوودا به‌ر هونه‌رماندان و ئه‌دیبان كه‌وتووه‌،كایه‌ ئه‌ده‌بی‌ و هونه‌ریه‌كان تائه‌م ساته‌ش حیزب ویستویه‌تی‌ مه‌رامه‌كانی‌ خوَی‌ تیا به‌رجه‌سته‌كات و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بووه‌ ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان بێده‌نگ بكه‌ن و چه‌ندین هه‌وڵی‌ داهێنه‌رانه‌ په‌راویزبخه‌ن، ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌ نامه‌شروعه‌ی‌ حیزب وه‌ك زوَربه‌ی‌ كایه‌كانی‌ تر جێگه‌ی‌ هه‌ڵوێسته‌كردنه‌ و كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌گه‌ڵ پروَسه‌ی‌ گۆڕان و نوێگردنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ مروَڤی‌ كورددا ئه‌م كایانه‌ش بچنه‌وه‌ دوَخی‌ ئاسایی‌ خوَیان و چیترحیزب و به‌رپرسه‌كانی‌ حیزب نه‌بنه‌ ده‌مڕاستیان و ئه‌وان ببنه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ پاره‌ و داهاتی‌ كاره‌ هونه‌ری‌ و چالاكییه‌ ئه‌ده‌بیه‌كان، به‌ڵكو سیستمێكی‌ چالاك دروستبێت كه‌ توانای‌ دروستكردنی‌ فه‌زایه‌كی‌ ئازاد و شه‌فافی‌ هه‌بێت و سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ له‌ بنده‌ستی‌ حیزبه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بوَ حكومه‌تێكی‌ موئه‌سه‌ساتی‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ داهێنان و چالاكی بێت نه‌ك ناسیاوی‌ نزیكی‌  و ناوچه‌گه‌رێتی‌ بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌.

 هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان ئه‌وبه‌شه‌ زیندووه‌ی‌ كوَمه‌ڵگان كه‌ ده‌بێت له‌م پرۆسه‌ی‌ گوَڕان و نوێكردنه‌وه‌یه‌دا ببنه‌ داینه‌موَی‌ هوَشیاری‌ خه‌ڵكی‌، هه‌روه‌كو چوَن له‌ روَژئاوادا بۆ هێنانه‌كایه‌ی‌ مۆدیلی‌ دیموكراسی‌ ئه‌وان له‌ پێشه‌وه‌ی‌ كوَمه‌لگابوون به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ كوردستاندا ئه‌ركێكی‌ هه‌ستیاره‌ و چاره‌نوسیان له‌سه‌ر شانه‌و دڵنیاشم له‌وه‌ی‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان چیتر رازینابن به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ رابردودا هه‌بووه‌ حیزب و ده‌سه‌لاَتدارانی‌ حیزبی‌ به‌ ویستی‌ خوَیان ته‌حه‌كوم به‌ژیان و گوزاران و داهاتی‌ تاك و كوَی‌ كوَمه‌ڵگای‌ كودییه‌وه‌ بكه‌ن، گومانیشم له‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان وه‌ك چوَن ده‌ستپێشخه‌ری‌ دونیایه‌كی‌ جوانن كه‌ تیایدا رێزله‌ ئیراده‌ی‌ مروَڤی‌ كورد بگیرێ‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ش ئه‌بێ‌ رێنوینی‌ كوَمه‌ڵگا بكه‌ن بوَ هێنانه‌ كایه‌ی‌ سیستمێكی‌ سیاسی‌ كه‌ رێز له‌ ته‌واوی‌ ئیرده‌ی‌ كوَمه‌ڵگا بگرێ‌. 

Sbeiy.com © 2007