یادگار حه‌کیم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نده خه‌ڵکی که‌رکوکه وزامداری چه‌کی کیمیاییه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته. به‌هیمه‌ت وهه‌وڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له دوو لاوه له مافی ده‌نگدان بێبه‌شه! واپهرلهمانهکهشی ده‌یه‌وێت به پێچه‌وانه‌ی ویستی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌ستووری هه‌رێمیش به‌سه‌ر خه‌ڵکی که‌رکوك و ناوچه‌دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا تێپه‌رێنێت و که‌رکوك وه‌ک قودسی فه‌له‌ستین لێبکات؟! بۆیه ئه‌م جاره‌یان له م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی کوردستاندا، به‌م وتاره ده‌نگی خۆم به‌یان ده‌که‌م و به‌شداری تێدا ده‌که‌م.
هیوادارم هه‌موو تاکێکی کورد هۆشیارانه وبهبڕوای ته‌واوی خۆیه‌وه ده‌نگ بدات به‌و حزب یان به‌و لیسته‌ی که به‌رنامه‌که‌ی بهبهڵێنهوه، راستگۆیانه و شه‌فافانه له‌خزمه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی وخاکهکیدا ده‌بێت. نه‌ك ته‌نها له کاتی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵک وکه‌سوکاری ئه‌نفال و شه‌هیدانی کوردستانی بیرکه‌وێته‌وه! هیوادارم هه‌موو تاکێکی کورد هه ڵبژاردن وه‌ك جه‌نگێکی شارستانیانه‌ی چاره‌نوسساز ته‌ماشا بکات . چه‌کی به‌کارهاتووی ئه‌م جه‌نگه‌ش، سه‌ندوقی ده‌نگدان وهۆشیاری و دادوویژدان وئینتمای ده‌نگده‌ره بۆ ئایینده‌ی خاك و نه‌ته‌وه‌که‌ی، که بتوانێت مۆدێلی ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات بێنیته کایه‌وه. ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی مۆدێرن که له‌خزمه‌تی دیموکراسی وپێشکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌و ئه‌منیه‌ت و پاراستنی سنوری خاکه‌که‌یدا بێت. گوێ له داخوازیه‌کانی میلله‌ت بگرێت وبه‌رژه‌وه‌ندییه ژیانییه‌کانی له‌به‌رچاوبگرێت، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆی بسه‌پێنێت وده‌ستوری ووڵات له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حزب، تاقم یان بنه‌ماڵه وکه‌سوکاری خۆیدابگۆرێت یان به‌کاربێنێت. وه‌ک له هه‌ندێک ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رچاو ده‌که‌وێت.
ئه‌و هه‌قه‌ی که له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ده‌نگمان بۆیدا،ئه‌وه‌نده بێ به‌ڵێنی دی ،18 ساڵه لێمان زیزو توڕه‌یه! ئه‌وماڵه سه‌وزه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش که هزروباوهڕو ئهندێشهمانی قوڵ و بهربڵاووپڕماناوگهش و نه‌خشین کردبوو،رۆحی به‌رگری وبهرخۆدانمانی کردبووه هێزهبڕوایهکی پۆڵایین بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م ومه‌ترسی له سه‌ر نهتهوهوخاك و دروستکردنی ئه‌م رۆژه‌ی کهتیایداین، داخه‌که‌م که‌وته ناو فه‌زایه‌کی پر له‌ڕه‌شبینی ونادادپه‌روه‌ری!، قه‌ڵه‌م وعه‌قڵی که‌سانی خۆویست و هه‌لپه‌رست وکاسهلێس وپارهخۆری ناوئێستای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حکومه‌ته یه‌کگرتووه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی،له شێوه‌ی گروپ وتاقمداگهمهی تێدا ده‌که‌ن . ئه‌زمون و ئاشتی ودیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنوسینیان کون و کرمۆڵ کردووه، نمونه‌یه‌کی ناشرینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن . وه‌ک مۆرانه که‌وتونه‌ته ناو بیروجهستهی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ره‌نگی سه‌وزی پڕ باوه‌ربون به یه‌کێتی وسه‌روه‌رییه‌کانی، کاڵکردۆتهوهو ههڵبزرکاندوه.
سهرکردهشۆرشگێرهکانی دوێنێ وپارهدارهکانی ئه‌مرۆشمان، که بانگه‌شه بۆ لیستی کوردستانی ده‌که‌ن، له‌جیاتی ریسواکردنی قه‌ڵه‌می دهرۆزهکهروماوستاوچی وسزادان وهۆشیارکردنه‌وه‌ی عه‌قڵی تێکده‌رو خهتهرلهسهر ئاوه‌دانی وڵات و ئه‌منی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی، لۆژیك وویژدانیان وونکردووهو که‌وتونه‌ته ئابڵوقه‌دان وگوشینی هزرو بژێویی هاوخه‌بات وپێشمه‌رگه‌کانی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتیان و خانه‌واده‌کانیان. داوای خۆساغ کردنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی کڕینی بیروباوروهۆشیارییان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن! که پێکه‌وه ئه‌م رۆژه‌یان دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌یان ئاسوده بکه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا هه‌ناسه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی هه‌ڵمژن. ئای له‌و هه‌ناسه‌یه‌ی ههڵمانمژی؟!
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 یش که پاش مه‌ینه‌تیه‌کی زۆری گه‌لی کورد‌و گه‌لانی عیراق،ده‌نگمان دا بۆ ئه‌وه‌ی مافی ته‌واوه‌تی گه‌لی کورد له ده‌ستوری عیراقدا بسه‌لمێنرێت وچیدی رووبه‌رووی شه‌رو ماڵوێرانی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عیراقدا نه‌بینه‌وه، که‌چی خۆمان داوای سازشمان له‌سه‌ر هێله سوره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد‌و خستمانه ژێرپێی مه‌رحه‌مه‌تی مێتۆدی ته‌وافوقی سیاسیه‌وه ! بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌ها سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌ب و هه‌زاره‌ها نمونه‌ی وه‌کو ئه‌سیل نهجهفیمان له موسڵ وکه‌رکوک وناوچهدابراوهکانی تر، لێ راست بێته‌وه‌و مادده‌ی به‌ناو 140یش پاش چه‌ندین خۆپیشاندان وقوربانی به‌و ده‌رده به‌رن که ئێستا تیایدایه‌و!..هتد.
له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی ساڵی 2009 شدا،ده‌نگی بڵندی هه‌زاران هه‌زار کادیرو پێشمه‌رگه‌و دڵسۆزان بۆ نه‌ته‌وه‌و ووڵات له‌هه‌ناوی دایکی به‌رخۆدان و ویژدانێکی زیندوی مرۆڤدۆستانه ودادپهروهرییهکی خومییهوه، بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رزبۆته‌وه. کرنۆش بۆههقی تۆراوو تووڕه ده‌به‌ن و له ده‌رگای ماڵی سه‌وزی شپرزه‌و هه‌ڵبزرکاوی یه‌کێتیه‌وه، به دوایدا دێنه ده‌ره‌وه‌و ده چنهپاڵ هه‌قی خه‌ڵک و ده‌نگی خۆیان تێکه‌ڵ به ده‌نگی جه‌ماوه‌ری خه‌مخۆرو نارهزاو هه‌قخوراو ده‌که‌ن وپێکه‌وه به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن:
* ئه‌م جاره‌یان ره‌نگ ده‌گۆرین بۆ خومی.. ، تا ژیان وبژێوییهکی ئاسوده‌و سپی بۆ خه‌ڵکی قوربانیده‌ری خاك ونه‌ته‌وه‌و ههژاروجوتیارو ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازوو، گشتی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌سته‌به‌ربێت.
* ئه‌م جاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ین به و هه‌قه‌ی، که له‌ناخی گۆرانێکی نیلیدا ئۆقره‌ی گرتووهولهبهر رۆشنایی مۆمێکه‌وه ده‌روانێته ئاسۆی روون وپرشنگداری گۆران وئاینده‌یه‌کی ئاسوده‌و ئارام و ئاوه‌دان بۆ نه‌ته‌وه‌و وڵات.
* ئه‌م جاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ین به و هه‌قه‌ی، ده‌یه‌وێت ئاڵای دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، که له فه‌زای ویست و داخوازیه‌کانی گشت توێژه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ده‌شه‌کێته‌وه،له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستاندا بیچهقێنێ.
* ئه‌م جاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و هه‌قه‌ی، وا به‌سه‌ر لیستی گۆڕانهوهیهو هێڵه سوره‌کانی بژێوی وپێشکه‌وتن و ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌و پاراستن وسنوری خاكی بۆ دیاری کردوه، نه‌ک ئه‌و هێڵه سورانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی حزب وکه‌سایه‌تی وکارێزماکردن وده‌سه‌ڵاتی ره‌های سه‌رکرده کانه.
* ئه‌م جاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و هه‌قه‌ی که به‌لیستی گۆڕان وبزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ده‌ڵێت : ناوچه‌دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که شاریکهرکوكی خۆشه‌ویست سونبولێتی که ئێستا مامه‌ڵه‌ی بازرگانی وگهمهی سیاسی پێوه ده‌کرێت !، هێڵی سوره، ووریا به.
* ئه‌م جاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و هه‌قه‌ی، له‌م پرۆسه‌ی گۆرانه‌دا لیستی گۆڕان هانده‌دات ، نه‌خشه‌یه‌کی سیاسی و به‌رنامه‌یه‌کی ژێرخانی ئابوری تۆکمه‌و فه‌رهه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ بۆ هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌ش بکات، که خه‌ڵک ئومێدی ئایینده‌یه‌کی گه‌شی له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه.
* ئه‌م جاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و هه‌قه‌ی، دزوگه‌نده‌ڵ و گومڕاو مشه‌خۆره‌کانی ناو حزب وحکومه‌ت، که ته‌نانه‌ت یاسای چاودێری دارایی‌ش له هه‌قیان نایه‌ت و 18 ساڵه له قوتی میلله‌ت ده‌خۆن، له دادگایه‌کی عادیلانه دا مه‌حکوم و ریسوا بکات وبیانکات به په‌ندی زه‌مانه.
* ئه‌م جاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و هه‌قه‌ی، که مافی هاوڵاتیبوونمان بۆ ده‌گێرێته‌وه‌و، له فه‌رمانگاکانی حکومه‌ت و زانکۆکانی هه‌رێمدا، له‌کۆت و به‌ندی ده‌سه‌ڵاتی حزب ئازادمان ده‌کات و ده‌مانخاته ناو جهانێکی زانستی و مه‌عریفی وژێر ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی سهربهخۆو سه‌روه‌ر و دڵسۆز‌و ته‌کنۆکرات وسهردهمیی، لێیهوهش دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌سته‌به‌ربکات.
* ئه‌م جاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ین به و هه‌قه‌ی، که لیستی گۆڕانی کردۆته پێشه‌نگ بۆ سه‌لماندنی داخوازیه‌کانی گه‌ل،له پێناوی گۆرانێکی بنه‌ره‌تی وسه‌رتاسه‌ری له کوردستانداو هێنانه‌دی مۆدێلی سیسته‌مێکی سیاسی په‌رله‌مانی که نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گشت چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێت ورۆحی شه‌هیدانی خاک ونه‌ته‌وه ی پێ شاد بکات.
* ئه‌م جاره‌یان، ئێوه‌ش ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان، ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی گۆران، گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، دڵنیا بن رێز له ئێوه‌و له به‌رنامه‌و به‌ڵێنه‌کانی خۆی ده‌گرێت و هه‌قیش ده‌بێته تاجی سه‌ری. ئه‌گه‌ر نا له هه‌ڵبژاردنی 2013 دا ده‌نگی پێمهدهنهوه!