سامان شاسوار
مانگی داهاتوو، ماوه‌یه‌کی بڕیارده‌ره له‌ئایینده‌ی یه‌کێتی به‌تایبه‌تی و له‌ئایینده‌ی کورده‌کانی باشوور به‌گشتی.
زاراوه‌ی گۆڕان که‌به‌سه‌ر زاری زۆرینه‌یه‌ک له‌خه‌ڵکه‌وه‌یه، دوای ساڵانێکی دوورودرێژ، دوای به‌رهه‌ڵستیکردنێکی هۆشمه‌ندانه و خۆلادان له‌چه‌ندین له‌مپه‌ر و هه‌وڵی خه‌فه‌کردن، خۆشبه‌ختانه له‌بارنه‌چوو، وا‌چاو هه‌ڵدێنێ و دێته‌سه‌ر شانۆی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیش سه‌ربه‌خۆیانه‌خۆی ده‌نوێنێ.
گۆڕان، که دیارده‌یه‌کی سروشتی ناو گه‌ردوون و کۆمه‌ڵه، نهێنی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی و گه‌شه‌کردنیشه بۆ خودی سروشت و بوونه‌وه‌ره‌کانی ناوی. گۆڕان ئه‌و دیارده‌یه‌یه، که گه‌ر مرۆڤه‌کان، د‌رکی پێ بکه‌ن یان نا له‌جووڵه‌دایه‌و ده‌سه‌پێ. کاریگه‌ری و سستی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌که‌تا چه‌ند ده‌توانن تاو به‌گۆڕانه‌که‌بده‌ن یان بێده‌ربه‌ست بن و لێی بگه‌ڕێن تا بۆخۆی به‌خاوی رێ بکات یان نه‌یکات!
ئێمه ئاره‌زوومه‌ندانه؛ به‌ڵام له‌قه‌ناعه‌ت و خه‌مخۆرییمانه‌وه بۆ ده‌رکردنی خه‌ڵکه‌که‌مان و کێشه‌که‌مان له‌چه‌ندین شکستیی زۆر خراپ و بۆ رزگارکردنیان له دۆزه‌خی گه‌نده‌ڵی، رێچکه‌ی گۆڕانمان هه‌ڵبژاردووه‌و وزه‌و توانای خۆمان پێبه‌خشیوه‌تا له‌هه‌نده‌رانه‌وه کۆمه‌کی مه‌عنه‌وی و مادی به‌م پرۆسه‌یه ببه‌خشین له‌ناوه‌وه.
ره‌وڕه‌وه‌ی گۆڕان له‌جووڵه‌دایه. ته‌نینه‌وه‌ی دیارده‌یه‌که‌به‌ئیراده‌ی هێزه‌کانی گۆڕان و به‌لێوه‌شاوه‌یی پێشه‌نگه‌کانی گۆڕانه‌وه‌به‌نده. بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌ئاکامه‌پیرۆزه‌کانی بگات، ده‌بێ چاو له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ببڕێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ی بخاته‌سه‌ر ئه‌رزی واقع و به‌ڵێنه‌کانی به‌جێ بێنێ و چاکه‌ی خه‌ڵک و ده‌نگیان به‌ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی شارستانییانه‌ی زۆر شایسته‌به‌کوردستانیانی باشوور بداته‌وه.
وه‌ک هه‌ر بابه‌تێکی دی که‌په‌یوه‌ندی به‌کۆمه‌ڵه‌وه‌هه‌بێ، گۆڕانیش زانست و هونه‌ر و پیشه‌یه‌و ده‌بێ گۆڕانخوازان په‌یڕه‌ویان بکه‌ن. له‌زانستی گۆڕان به‌هره‌مه‌ند بن، له‌ئه‌زموونه‌کانی خۆمان و ده‌ووروبه‌ر سوود وه‌ربگرن و خه‌ڵکانی لێوه‌شاوه‌ش بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ته‌رخان بکه‌ن و که‌ره‌سته‌ی کارکردنیان بخه‌نه‌به‌رده‌م. ده‌بێ له‌مه‌رام و ره‌فتاری نه‌یاره‌کان به‌ئاگا بین و بوار نه‌ده‌ین فرت‌و فێڵمان لێبکه‌ن و به‌هه‌موو مانایه‌ک له‌ئاستی به‌ره‌نگارییه‌کاندا بین.
ئه‌مه‌ی له‌پێشمانه‌سه‌ره‌تایه، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌کی بێئه‌ندازه‌گرنگ که‌ره‌نگڕێژی دوای خۆی ده‌کات، هاوکات ئه‌زموونێکی بایه‌خداره‌بۆ ئێمه‌ی کوردستانیانی هه‌نده‌ران تا له‌سه‌ر په‌ند و وانه‌کانی ئه‌م ئه‌زموونه‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کا‌نی داهاتوو، که‌نزیکن، دابڕ‌ێژین و بوونی خۆمان بسه‌لمێنین و له‌سه‌ر کورسیه‌کانی په‌رله‌مان داکۆکی له‌گه‌له‌که‌مان و کێشه‌ره‌واکه‌ی بکه‌ین.
ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ر لایه‌کدا بکه‌وێته‌وه، ئێمه‌مانان که‌روومان له‌هه‌ق و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌ئایینده کردووه تیایدا براوه‌ین؛ دژه‌کانیشمان که‌له‌ناو ناهه‌قی و خۆپه‌رستی و رابردوودا ماونه‌ته‌وه دۆڕاون. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ واقعێ باقی بێ که‌خۆیان، به‌زۆری خۆیان که‌له‌سه‌ر ئێسک و پروسک و‌ئازاردانی خه‌ڵک هه‌ڵیان چنیوه، به‌رده‌وام بێ؛ له‌کاتێکدا گۆڕانخوازه‌کان ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌دوور له‌م به‌ها و ره‌فتاره دزێوانه به‌رقه‌رار بێ. په‌یام و ئامانجی بزووتنه‌وه و ره‌ووته‌کان پێوانه‌ی ره‌وایی و سه‌رکه‌وتنن نه‌ک کڕین و دزین و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات.
به‌هیوای گۆڕان.