وه‌ك ده‌زانین په‌رله‌مانی راسته‌قینه هه‌ڵقوڵاوی میلله‌ته‌و ئه‌ندامه‌كانی نوێنه‌ری میلله‌تن بۆ داكۆكیكردن له خواست و داواكانیان له‌و ده‌زگا هه‌ستیاره‌دا، ئه‌مه به نسبه‌ت وڵاته پێشكه‌وتو و دیموكراته‌كانه‌وه، ئه‌گینا خۆ وڵاتانیش هه‌ن كه ناوی دیموكراسی و ئازادیان له خۆیان ناوه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵاتی دیكتاتۆریش وه‌ك عێراقی سهدامهكهی له‌مه‌ڕ خۆمان كه په‌رله‌مان هه‌بو، به‌ڵام چ په‌رله‌مانێك! دێینه‌وه سه‌ر په‌رله‌مانه بهسهرچوهكهی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بڕیاره نا مهسولانهیهی له‌م دواییه‌دا دایان بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری هه‌رێم، به‌ڵام با كه‌مێك بگه‌ڕێینه دواوه بۆ ساڵی (1992) كه یه‌كه‌م په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و ساڵ و مناسهبهیه یه‌كێكه له دڵخۆشترین و مه‌زنترین سات بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌و په‌رله‌مانه‌دا لیستی یه‌كێتی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تیادا بو كه یه‌كێتیش نه‌بون، ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر دڵخۆشكه‌ر بو.
جارێك یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كان باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌گه‌ڵ چهندپهرلهمانتارێكی لیستی زه‌رد دا باسیان له یاسایه‌ك كردوه. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی لیستی زه‌رد مافناس بون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی لیستی سه‌وزدا رێكه‌وتون كه ده‌نگ بۆ ئه‌و یاسایه بده‌ن. كاتێك كه هاتۆته سه‌ر ده‌نگدان سه‌رۆكی لیستی زه‌ردی ئه‌و كاته دژ به‌و بڕیاره ده‌ستی به‌رزكردبوه‌وه هه‌رچی ئه‌ندامانی لیستی زه‌رده، هه‌مویان به‌و چه‌ند مافناسانهشهوه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ستیان به‌رزكردۆته‌وه. منیش ئه‌وسا ئه‌م روداوه‌م وه‌ك خۆی بۆ مام جه‌لال گێڕایه‌وه و وتم براده‌ره‌كانی خۆمان له په‌رله‌مان هه‌ریه‌كه‌و له ئاوازێك ئه‌خوێنێ به عه‌كسی ئه‌وانه‌ی لیستی زه‌رده‌وه. مام جه‌لال وتی قابیله ئه‌وانه‌ی ئێمه قاز بن كه یه‌كێكیان قوقانی ئه‌وانی تر هه‌مویان به دوایدا بقوقێنن. ئه‌ڵبه‌ته من ئه‌و ساته و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و جۆره وه‌ڵامه‌م پێ باش و ته‌ندروسته ئه‌گه‌ر بۆ بڕیار‌و یاسای چاره‌نوسساز بدرێت و مه‌رامی تایبه‌تی له پشته‌وه نه‌بێت. به‌ڵام مه‌خابن وا ده‌رنه‌چو. چونكه ئه‌وه‌تا دوای (18) ساڵ هه‌ردو لا دیاره به‌پێی رێككه‌وتنه ستراتیژیه‌كه له‌گه‌ڵ چوار حیزبه‌كه‌شدا په‌رله‌مانتاره‌كانیان بێجگه له‌و چه‌ند ئه‌ندامه به هه‌ڵوێست و بوێره به یه‌كه‌وه قوقانیان له وڵاته دیموكرات و پێشكه‌وتوه‌كاندا گفتوگۆ‌و شه‌ڕه قسه له‌ناو په‌رله‌مانه‌كانیاندا ئه‌گاته حه‌دی له‌یه‌كدان. چه‌ندین جار له‌و نمونانه‌مان له په‌رله‌مانه‌كانی یابان و كۆریای باشور و هندستان دیوه. له بریتانیا كه لانكی كۆنترین دیموكراسیه له دنیادا، ئه‌یكه‌نه هه‌راو هوریایهك ئاخری نه‌بێت.
به‌ڵام لای ئێمه به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین جار هه‌ستمان كردوه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت مه‌جالیشی نه‌داوه به هه‌ندێ په‌رله‌مانتار كه به ته‌واوی قسه بكات ئه‌گه‌ر به دڵیان نه‌بوبێت، به رای من په‌سه‌ندكردنی یاسای ده‌ستور له‌لایه‌ن ئه‌و (96) په‌رله‌مانتاره ئێكسپایهرانهوه له‌و په‌رله‌مانه بهسهرچوهدا لاوازی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و گه‌وره‌كانیان زیاتر هیچی تر ناگه‌یه‌نێت. باشه ره‌شنوسی ده‌ستورێك كه چه‌ندین خاڵی لێ گۆڕدرابێت و و ته‌نانه‌ت وه‌ك یه‌كێك له‌و چه‌ند په‌رله‌مانتاره به هه‌ڵوێستانه گێڕایه‌وه نه‌تان خوێندبێته‌وه، چۆن ویژدانتان قبوڵی كرد وا به سانایی په‌سه‌ندی بكه‌ن.
كه‌واته چی جیاوازیه‌ك هه‌یه له نێوان ئێوه و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كه ده‌گێڕنه‌وه له حوكمی مهلهكیدا له یه‌كێك له جهلسهكاندا خه‌یاڵ ئه‌یباته‌وه له كاتی ده‌نگداندا ئه‌وه‌ی ته‌نیشتی به خه‌به‌ری ئه‌هێنێته‌وه. ئه‌میش رائهچڵهكێ و خێرا به بێ ئه‌وه‌ی بزانێت چییه ده‌ستی به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌ڵێ: كاكه من حه‌قم چییه به‌سه‌ر ئه‌مه‌وه ئه‌مه (بین المللی)ه، خوا ئه‌كات مزگه‌وتێكم له گونده‌كه‌مان بۆ ئه‌كه‌نه‌وه. هیچم ناوێت مه‌گه‌ر جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌نده بێت (ئه‌م) نه‌خوێنده‌وار بوه‌و زهمهنهكهش جیایه، (ئێوه‌ش) به ناو ده‌رچوی كۆلێج و ئه‌و شتانه‌ن، به‌ڵام هی ئه‌م زه‌مانه. براینه، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له ئه‌سڵدا ده‌ستوری نییه (ئینگلتره) وه‌ك نمونه، به‌ڵام كه هه‌بو زۆر مقدسه. ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش رۆمانێكم خوێنده‌وه به ناوی (مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف لای دزان) ( Honor a among theives) كه نوسه‌ری به ناوبانگی ئینگلیزی جیفری ئارچه‌ر نوسیوێتی. باس له (به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی Declaration of Independence) ده‌كات كه چۆن (سه‌دام حسێن) چه‌ند دزێكی پرۆفیشناڵی ئه‌مریكی به پاره‌یه‌كی زۆر راسپاردوه بۆی بدزن و بیگه‌یه‌ننه عێراق تا له گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌ی به‌غدادا به به‌رچاوی خه‌ڵك و میدیاكانه‌وه بیسوتێنن. ئه‌مه بۆچی، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به عه‌قڵی خۆی (سه‌دام) ئه‌مه‌ریكای پێ بشكێنێت چونكه ئه‌و وسیقهیه زۆر مقدسه لای ئه‌مریكیه‌كان و له له شوێنی قایمدا پارێزراوه. به‌ڵگه‌نامه‌كه ئه‌گه‌یه‌ننه به‌غداد، به‌ڵام كه سه‌یر ئه‌كه‌ن (ئه‌صڵی نییه) به‌ڵكو مزور بوه. ئه‌م رۆمانه ئه‌وه‌مان پیشان ئه‌دات كه ته‌نانه‌ت دزیش نه‌یویستوه خیانه‌ت له نه‌ته‌وه و وڵاتی خۆی بكات. ئیتر باقیه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست به جێ ئه‌هێڵم.