Print
 بیست وپێنجی حه‌وت
Saturday, July 11, 2009
ئاریان كامیل

كانی رونم دی به‌ لێشاوی به‌هار شلوێ نه‌بو
به‌فری گه‌وره‌م دی چیای گرت و به‌تاوێ بوه‌وه‌ قه‌ده‌م
          هێمن موكریانی

25/7 رۆژێكی گرنگ ده‌بێت له‌ مێژوی گه‌له‌كه‌مان، له‌ و رۆژه‌دا دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ بۆ چوار ساڵی داهاتو چ لایه‌ك به‌رێوه‌ی ده‌بات، به‌ڵام له‌هه‌ردو باره‌كه‌دا بێگومان به‌ شێوازی ئه‌زمونی پێشوتر نابێت، چونكه‌ لیستی گۆڕان ئه‌و گۆڕانه‌ی كه‌ ده‌یویست ئه‌نجامدرا و شوێنی خۆی گرت، وه‌ك فارس ده‌ڵێت ئه‌و زه‌مه‌نه‌ گوزه‌شت شێوازی ده‌سه‌ڵاتی پێشو قبوڵ بكرێت، كه‌ خۆی خزاندبوه‌ كونج و كه‌له‌به‌ری هه‌رێمی كوردستان و خۆی به‌ خاوه‌نی رابردو و داهاتو و زه‌وی و ئاسمان و ئاوی ژێر زه‌وی و ئاوی سه‌رزه‌وی و نه‌وتی یه‌ده‌ك و نه‌وتی به‌هه‌مهاتو و شاخ و گرد و ده‌شت و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئۆكسجینه‌ش ده‌زانی كه‌ دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌ڵیان ده‌مژی.

ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ لیستی گۆران بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، سه‌رجه‌میان راستكردنه‌وه‌ی چۆنێتی به‌رێوه‌ربردنی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌م هه‌رێمه‌ش موڵكی هه‌مومانه‌ و هه‌ر خۆمان به‌شدار ده‌بین له‌ خۆشی و ناخۆشیه‌كانی، ناكرێت هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ هه‌ر به‌ته‌نها به‌ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆمانه‌وه‌ بین و له‌ هه‌مه‌نكاتدا چاوه‌روانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بكه‌ین، گه‌ر ئاینده‌ی گه‌شمان ده‌وێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌مان چاوپۆشی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كان بكه‌ین و رێگه‌ نه‌ده‌ین به‌ ده‌ستكه‌وتی كاتی هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن.

 هه‌ڵبژاردنی 25/7 یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كام هێز سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له‌ ئه‌فسانه‌كاندا هه‌رده‌م شه‌ر له‌ نێوان خوای شه‌ر و خوای خێردا بوه‌، له‌ سه‌رجه‌م ئه‌فسانانه‌كانیشدا له‌ كۆتاییدا خوای خێر شه‌ره‌كه‌ی بردۆته‌وه‌، به‌ڵام پێش ده‌ركه‌وتنی لیستی گۆران زۆرینه‌مان وا هه‌ستمان ده‌كرد له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هێزێك نیه‌ كه‌ هێزی خێر بێت، سه‌رجه‌م هێزه‌كان خوای شه‌ر بون و هه‌وڵه‌كانیان هه‌ر به‌ ته‌نها له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندا بوه‌، به‌ڵام له‌ واده‌ و كاتی گونجاودا لیستی گۆڕان ئه‌و هێزه‌ خێره‌یه‌ كه‌ چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری ئارام و شادمانی، گه‌یشتنیش به‌ كه‌ناری ئارام و راستكردنه‌وه‌ی ناشرینی و خه‌وش و ئازاره‌كانی رابردو پێویستی به‌ له‌ خۆبردوی و كه‌مێك بوێری هه‌یه‌.

جێگای سه‌رسامیه‌ هه‌ندێ كه‌سی نارازی كه‌ خوازیار گۆڕانه‌، به‌ ڵام ترسێكیان لا دروستكردوه‌ كه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌ و ته‌نها ترسێكی وه‌همی و كاتیه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر یه‌كه‌مان له‌ 25/7 دا ویژدانی خۆمان ئاسوده‌ بكه‌ین و رێگای راست هه‌ڵبژێرین، ته‌نها رێگای راستیش ده‌نگدانه‌ به‌ لیستی گۆڕن، لیستی گۆڕن ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یه‌ كه‌ رێگای راستی هه‌ڵبژاردوه‌ و ئه‌ملاو ئه‌ولا ناكات و ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ی كه‌ خۆمان ده‌مانه‌وێت بۆی برۆین. با ترسه‌ وه‌همیه‌كان نه‌بنه‌ رێگر و پیلانه‌كان ساردمان نه‌كه‌نه‌وه‌ی له‌و گوڕو تینه‌ی كه‌ هه‌مانه‌.

Sbeiy.com © 2007