ئاری ئه‌بوبه‌کر
به‌شی یه‌که‌م:
سه‌ره‌تا:
ئێمه‌و به‌شێکی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که له حاڵی حازردا پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ین که که‌م تا زۆر پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هیچ سه‌رکرده‌یه‌کیان به موقه‌ده‌س نه‌زانیوه‌و دههۆڵیشیان بۆ هیچ هێزێک لێنهداوهو لانیکه‌میش زیاتر له (١٥)ساڵه ئه‌ندامی هیچ حیزبێکی کوردی نهبونو به شان‌و باڵی ئهمو ئه‌ودا هه‌ڵیان نه‌داوه، که‌سیشیان به تابوری پێنج له‌قه‌ڵه‌م نه‌داوه‌و که‌سانێکیش بوین که زۆر پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای گۆڕانکارییمان کردوه‌و ویستی گۆڕانخوازییمان هه‌بوه، به هه‌رحاڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه وا خۆمان په‌روه‌رده کردوه که نه له ئێستا‌و نه له داهاتودا به هیچ جۆرێک نه‌بینه ده‌روێشی هیچ حیزب‌و سه‌رکرده‌یه‌ک، هیچ کهسو لایه‌نێک به موقه‌ده‌سو بڤه سه‌یر نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر له ئێستاشدا پشتگیریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانمان کردبێت، وا سه‌یری خۆمان ده‌که‌ین، وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی ناو خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌ک به راست‌و چه‌پدا پشتگیری له سه‌رانی گۆڕان بکه‌ین له‌سه‌ر هه‌مو کردارێکیان، ئه‌مه‌ش به واتا، نه به هیچ کارێکی هه‌ڵه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێین باش، نه په‌رده‌پۆشی هیچ کارێکی ناشایسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و سه‌رکرده‌کانیان ده‌که‌ین، به راست ده‌ڵێین راست‌و به هه‌ڵه ده‌ڵێین هه‌ڵه، تا ئه‌ندازه‌ی توانای خۆمان پێشنیازی به‌ره‌و باشبون بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌که‌ین، پێویستیشه له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که گوێمان لێ‌بگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ی ئاوه‌ها قبوڵ بو که وه‌ک ئۆپۆزسیۆن له ناو گۆڕاندا کار بکهنو له هیچ هه‌ڵه‌و کهموکورتیییهک چاوپۆشی نه‌که‌ن، ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ش پشتگیریی بزوتنه‌وه‌که ده‌که‌ن وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆشبه‌ختی میلله‌ته‌که‌مان شانی ده‌خه‌نه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه قبوڵی نه‌کردن، ئه‌وا ئێمهشو ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه دادهنیشینو بێلایه‌نانه له رێگه‌ی وتار‌و کار‌و چالاکییه‌کانی خۆمانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین، وه‌ک چۆن له پێش دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌رده‌وامبوین.
به‌واتایه‌کی تر، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، که ئه‌وه‌ی به باشی بزانین ده‌یڵێین به‌بێ سڵکردنه‌وه له هیچ کاریزمایه‌کی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان، قسه‌ی خۆمان ده‌که‌ین به ئاشکرا، به باش ده‌ڵێین باش‌و به خراپ ده‌ڵێین خراپ، جا له‌سه‌ر ههرکهسو پله‌وپایه‌یه‌کی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت، به خودی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌که‌ین، که نه‌وشیروان مسته‌فا، که‌سی یه‌که‌می ناو گۆڕان، وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی سه‌یرده‌که‌ین که ده‌شێت ههڵهبکاتو راستیش بکات، واتا هیچ که‌سێک له‌سه‌رو ره‌خنه‌وه نییه‌و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هه‌م خودی نه‌وشیروان مسته‌فا، وه‌ک هه‌مو هێزه سیاسییه‌کانی تر‌و هه‌مو سه‌رکرده‌کانی تر، خاوه‌نی کاری باشه‌و خراپه‌ن، له ئێستادا ره‌نگ هه‌یه ئه‌مان خاوه‌نی که‌مترین هه‌ڵه‌بن له چاو هێزه سیاسییه‌کانی تره‌وه، ده‌نا نه هیچ که‌س فریشته‌یه‌و نه‌هیچ که‌سیش شه‌یتان.
له‌م روانگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، پێم باشه وه‌ک شرۆڤه‌کردنێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی (٧/٣) بکه‌م، به‌تایبه‌تیش ئه‌و کارانه‌ی که له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه ههڵهبونو نه‌ده‌بوایه گۆڕان بیکردنایه، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه که باسی هه‌ڵه‌کان بکه‌ین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کاری له‌سه‌ر بکات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ڵانه بدات، چونکه مادام خه‌ڵک بوه‌ته پێوه‌ر بۆ کورسییه‌کانی دهسهڵاتو چونه ناو کایه‌ی سیاسییه‌وه، که‌واته پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کار بکات له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی رابردو داهاتودا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه دوباره نه‌کاته‌وه که کردونی.
چ پێوه‌رێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی(٧/٣)
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئێمه باسی دهکهینو پێمانوایه که گۆڕان کردنی‌و نه‌ده‌بوایه بیکردنایه، پێمان وایه، هۆی ئه‌و هه‌ڵانه بو، که گۆڕان کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی له چاو ویستی خه‌ڵکیدا نه‌بو، هه‌روه‌ها وه‌ک پێویست نه‌بو، چونکه خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی زۆرتری له گۆڕان هه‌بو، ئه‌مه‌ش وه‌ک وتم، له روانگه‌ی پێوه‌ری کورسییه‌کانه‌وه، به‌ڵام خۆ کورسییه‌کان ته‌نها پێوه‌ر نین، بۆ ههڵبژاردێکی ئاڵۆزی وه‌ک هه‌ڵبژاردنی (٧/٣)ی عێراق به گشتی‌و بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی تازه سهردهرهاتوی وه‌ک گۆڕان به‌تایبه‌تی، چونکه شێوه‌و میکانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی(٧/٣) زۆر جیاوازتر بو له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌کانی تری عێراق، که‌واته پێوه‌ری چه‌ندێتیی دهنگبهدهستهێنان، ناوچهییو به‌تایبه‌تی تریش ناوچه‌دابڕاوه‌کان، ئه‌مانه هه‌مو پێوه‌رن. وه‌ک وتم، ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری کورسی راده‌ی سهرکهوتنو دۆڕان ههرژماربکهین، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین که گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی(٧/٣)دا دۆڕا، چونکه کورسییه‌کانی له‌چاو پێشبینییهکانو راده‌ی ده‌نگه‌کانی ناوچه‌دابڕاوه‌کاندا نه‌بو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و راده‌ی سه‌رکه‌وتن به ده‌نگی ده‌نگده‌ر پیوهربێت، ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا راده‌یه‌کی باش توانیویه‌تی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبهێنێته‌وه که له هه‌لبژاردنه‌کانی رابردودا له هه‌ر سێ شاره‌که به‌ده‌ستیهێناون، به پیوه‌ری ناوچه‌ییش، ئه‌وا کهرکوکو ناوچه دابڕاوه‌کان توانی یه‌کێتی ههڵبستێنێتهوهو بتوانێت شکستی یه‌کێتی کۆتایی بهێنێت، هه‌روه‌ها به پێی هه‌مان پێوه‌ر ده‌توانین بڵێین، دیسانه‌وه ناوچه‌کانی سلێمانی‌و گه‌رمیان بونه جێگه‌ی شکستی پارتی‌و نه‌یتوانی له‌و ناوچانه جێپه‌نجه‌ی خۆی بنه‌خشێنێت.
ئێمه لێره‌دا ته‌نها قسه له‌سه‌ر گۆڕان دهکهینو به‌پێی پێوه‌ری کورسی باسی گۆڕان ده‌که‌ین که بۆچی گۆڕان شکستی هێناو کورسییه‌کانی له‌چاو پێشبینی خه‌ڵکدا نه‌بو، به‌تایبه‌تی تر له‌ناوچه دابڕاوه‌کاندا.
چه‌قبه‌ستن‌و غروری سیاسیی گۆڕان
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی(25/7)ی ساڵی رابردوه‌وه، گۆڕان رۆژانه به خۆیدا هه‌ڵده‌دات، رۆژانه باسی خۆی دهکاتو گوتاری سیاسیی گۆڕان له‌وه‌دا ده‌خولێته‌وه که سه‌رکه‌وتنه‌کانی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ته‌مموزدا ئه‌مه‌ی کرد‌و ئه‌وه‌ی کرد. هه‌ڵبه‌ت گۆڕان مافی خۆیه‌تی که تا چه‌ندو چۆن باسی سه‌رکه‌وتنه‌کانی رابردوی دهکاتو ئه‌وه راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که گۆڕان گۆڕانیکرد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ته‌مموزدا، گۆڕانکارییه‌ک که ده‌توانین به وه‌رچه‌رخاندنی مێژوی سیاسی دابنرێت، به‌ڵام ده‌بوایه گۆڕان له‌و قوناغه دهربچوایهو بگه‌یشتایه‌ته ئه‌و پرسیاره‌ی "دوای ئه‌مه چی؟"، به‌داخه‌وه گۆڕان که‌وته غرورێکی سیاسی ئه‌وتۆوه که نه‌یتوانی ئه‌و پرسیاره له‌خۆی بکات‌و بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که بپرسێت ئه‌ی دوای ئه‌مه چی، ئایا چییمان پێیه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی(٧/٣)، چۆن بتوانین کار بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکه‌ین. به‌بێ پێچ‌و په‌نا، ده‌بێت ئه‌وه بڵێین که گۆڕان توشی چه‌قبه‌ستن له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تهمموزو غروری سیاسی بو، بۆیه نه‌یتوانی بگاته ئه‌و قۆناغه‌ی که ده‌توانین ناوی بنێین، قۆناغی دوای تهمموز.
که‌وتنه داوی یه‌کێتییه‌وه
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی(7/3)دا، یه‌کێک له‌و هه‌ڵه زه‌قانه‌ی که گۆڕان تێیکه‌وت، چونه ناو ئه‌و داوه‌ی یهکێتیبو كه بۆ گۆڕانی نابوه‌وه له‌ناو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، گۆڕان به هه‌مان میکانیزم کاریکرد، به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ت بانگه‌شه‌که‌ی به‌ڕێوه‌برد، به هه‌مان میتۆد چوه ناو کێبڕکێکه‌وه که لایه‌نی به‌رانبه‌ر دهیویستو خوازیاری بو، ئه‌مه‌ش خه‌ڵکێکی زۆری توشی بێئومێدی کرد، چونکه ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له گۆڕانی چاوهإێدهکرد، بونی شیوازێکی مه‌ده‌نییانه‌ی هه‌ڵبژاردن بو، باسکردنی خه‌له‌لی سیستمی سیاسی بو، نیشاندانی که‌موکورتییه‌کانی تیمی کوردی بو له به‌غدادو نیشاندان‌و بونی ئه‌لته‌رناتیڤ بو له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه گۆڕان نه‌ک نه‌هات ئه‌مه بکات، به‌ڵکو که‌وته داوێکه‌وه، که ره‌نگه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه خوازراویش نه‌بوبێت، به‌ڵام کردیانو که‌وتنه داوی موهاتهراتو قسه‌و قسهڵۆکو جوینه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه ئیعلامییه‌ی که لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌ستی دابویه.
سه‌یرکردنی کێشه‌کانی به‌غدا وه‌ک کێشه‌ی شهخسیو که‌سایه‌تیی تاکهکانو خودی سه‌رۆککۆمار، وایکرد که گۆڕان بکه‌وێته داوی ئه‌و شه‌ڕه شه‌خسه‌وه که لایه‌نی رکابه‌ر به‌رامبه‌ر به خودی نه‌وشیروان موسته‌فا کردی‌و نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو گۆڕان تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه که‌وته ناو بازنه‌ی رکابه‌رایه‌تی تاکلایه‌نه‌وه که نهیدهپهرژایه سه‌ر لایه‌نه‌کانی تر، له ناویاندا پارتی. ئه‌مه‌ش گۆڕانی خسته گێژاوێکه‌وه که ده‌رچون لێی زه‌حمه‌ت بو.
گوتاری دینی
له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، له که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێنه‌وه، مامۆستایه‌کی ئاینیان هێنابو، وه‌ک کاری هه‌میشه‌یی یهکێتیو پارتی که ده‌نگدان به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان به نانه‌ته‌وه‌یی ده‌ژمارد، هێنانی ئه‌و مه‌لا به‌ڕێزه که ده‌نگدان به یهکێتیو پارتی به گوناه سه‌یربکات، ئه‌و ههڵهیهبو که ده‌یه‌وێت به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی یهکێتیو پارتی کاری حیزبایه‌تی‌و کایه‌ی دیموکراسی پێ به‌رێته‌وه‌و وێنه‌ی فریشته بۆ خۆی‌و ئه‌هریمه‌ن بۆ ئه‌وانی تر وێنا بکات. ئه‌مه‌ش به بڕوای من یه‌کێکی تر بو له هه‌ڵه‌کان، چونکه گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی(٢٥/٧)دا، له‌گه‌ڵ زۆری فشار له‌سه‌ری، نه‌بونی ئهزمونو نهنانسینی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، که‌چی به هیچ جۆرێک باسی ئه‌وه نه‌کرا که ده‌نگدان به یهکێتیو پارتی وه‌ک گوناه سه‌یر بکرێت، که‌چی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی(٧/٣) که‌وتنه وێناکردنی حهرامو حه‌ڵاڵی ده‌نگدان، که ئه‌مه دروست له‌وه ده‌چێت که خه‌ڵک به ئاگری جه‌هه‌نه‌م بترسێنێت‌و خوا‌و دین بۆ مه‌رامی سیاسی به‌کاربهێنیت، له‌کاتیکدا له کوردستاندا هیچ هێزێک نییه له‌سه‌دا سه‌د ئه‌هریمه‌ن بێت‌و هیچ هێزێکیش نییه که له‌سه‌دا سه‌د فریشته بێت، به‌ڵکو باش‌و خراپی لیست‌و حیزبه‌کان ریژه‌ییه. پێموایه، ئه‌م کاره‌ی گۆڕان بوه جێگه‌ی پرسیار لای خه‌ڵک که نه‌ده‌بوایه هه‌ستێت به‌کارێکی له‌و جۆره.
کاندیده یه‌کێتییه‌کانی ناو گۆڕان
یه‌کێکی تر له‌و هه‌ڵانه‌ی گۆڕان که ئێستاشی له‌سه‌ر بێت، گۆڕان‌و هه‌ندێک هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌یه که یه‌کێتیی نیشتمانی وه‌ک ته‌نها هێزی رکابه‌ر سه‌یرده‌که‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته به رونی به دانانی کاندیده‌کانه‌وه دیاربو، چونکه هه‌ندێک له‌و کاندیدانه‌ی گۆڕان نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی بون، تا ماوه‌یه‌کی نزیک له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی(٧/٣)ه‌وه، به‌ڵکو هه‌ندێک له‌و کاندیدانه (له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆ ئه‌و کاندیدانه، ئه‌مه‌ی که باسیش ده‌کرێت خوانه‌خواسته وه‌ک لکه‌دارکردنی که‌سایه‌تیی ئه‌و به‌ڕێزانه نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ هه‌ڵه‌کانی گۆڕان وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی ئومێد لهسهرههڵچنراو) تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌کێتی بون، له ده‌زگا ئیعلامییه‌کانی یه‌کێتی کاریانکردوه، ئه‌مه کاره‌ساته کاره‌سات (له‌گه‌ڵ رێزی بێپایانم بۆ هه‌مو کاندیده‌کان) که تۆ له‌ناو ئه‌و هه‌مو خه‌ڵکه بێلایهنو رۆشبیرو ناسراوانه‌ی ناو گۆڕان، بێیت که‌سانێک دابنێیت که تا دواساته‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی تردا بوبن، یان که‌سانێک که تا ئێستاش له‌سه‌ر لایهنو حیزبی تر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان.
ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌ک بو، سهرکردایهتیو ده‌زگای هه‌ڵبژاردن گۆڕان به‌خۆیان زانیبێت یان نا، به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕی، چونکه له‌دواجاردا به‌شێکی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ده‌نگده‌دات به گۆڕان له‌و دهموچاوانا بێزارن که له هه‌مو کات‌و ساتێکدا هه‌ر ئه‌وانن له پێشی پێشهوهنو له کوێوه با هات ئه‌وان شه‌ن ده‌که‌ن.
[email protected]