حه‌مید عه‌زیز
به‌کورتی پێناسی فه‌لسه‌فه واتای جه‌مسه‌ری بیرکردنه‌وه له‌بیرکردنه‌وه‌دا، به‌مه‌به‌ستی درک و هه‌ست پێکردنی پرسیار‌و وه‌ڵامه نه‌زانراوه‌کانی نامۆ به‌عه‌قڵێکی ساده‌و زانینی ئه‌و جه‌مسه‌ره کاریگه‌رانه‌ی له‌سه‌رشانی مرۆڤن و سه‌ختن بۆ بواره‌کانی تری ژیانیی و سود لێوه‌رنه‌گرتنی یان تێنه‌گه‌یشتن لێی، له‌به‌رئه‌وه‌یه که‌ئه‌مه ده‌یه‌م هه‌نگاو گه‌یشتنه به‌و ئامانجه له‌ناو ئیش و پرۆسه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا وه‌کو کاری پراکتیکی، به‌ڵام هه‌نگاوی یه‌که‌مه له‌پۆلێن کردندا وه‌کو ئیشی فه‌لسه‌فیانه‌ی که‌مێک ئاڵۆز له‌بیرو عه‌قڵدا، بۆیه ئه‌م زانسته گرنگه زیاتر بواری عه‌قڵانیه‌ته نه‌ک لایه‌نی هه‌ستی سۆزداریی. دروست بون و ئامانج له‌کاری فه‌لسه‌فه‌دا هۆی کاری سه‌ره‌کییه له‌ناو کارێکی تردا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی خودی مرۆڤه له‌ناو کێشه ئاڵۆزهکانداو پێ وتنێتی که‌تۆ بونه‌وه‌رێکی ههستیارو به‌ڕێزی بۆیه فه‌لسه‌فه به‌شێکی گرنگ ده‌بێت له‌ژیانی تۆداو به‌ڕاشکاوی کێشه‌و وه‌ڵامه نهزانراوهکانت بۆ ده‌رده‌خات و ئاسوده‌ت ده‌کات بۆیه تۆ‌و ژیان و بون لهههڕهمهکی و بێ سه‌روبه‌ریه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادمیانه‌ی سه‌رده‌م و کاره‌کانی ئه‌مڕۆو سبه‌ینێت پێ راده‌گه‌یه‌نێت و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و زرنگی و به‌خته‌وه‌ریت فێرده‌کات له‌ڕوی گه‌شه‌ی عه‌قڵه‌وه.
فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان واتای له‌دایک بونێکی نوێ له‌ناو له‌له‌دایک بوندا یان بیرکردنه‌وه له‌ناو بیرکردنه‌وه‌دا که‌جوانی و هۆشمه‌ندیی و هزر دروستی ده‌کات بۆ بیری گه‌وره‌تر له‌ناو عه‌قڵی گه‌وره‌دا یان ئاسایی‌دا. هه‌رچه‌نده خوێنه‌رانی خۆمم راهێناوه له‌سه‌ر ئه‌م ئامڕازو چه‌مکه جوانانه‌ی فه‌لسه‌فه‌و هێمای مێژوه فه‌لسه‌فیه‌کان و دیواری رسته‌م به‌به‌ردی وشه‌و وێنه‌ی بینا فه‌لسه‌فیه‌کان ههڵئهچنم و ئه‌ده‌بیانه به‌رزی ده‌که‌مه‌وه کهچێژێکی ئه‌ده‌بی ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر نوسینێک، به‌ڵام به‌زمانێکی ساناتر له‌گه‌ڵ هاوهڵانمدا ده‌په‌یڤم ئه‌مجاره بۆیه ده‌ڵێم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واتای گۆڕان له‌ناو گۆڕاندا یان گۆڕانی جه‌وهه‌ری له‌ناخی گۆڕاوێکدا که‌ده‌کاته گۆڕینی سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌سبه‌ینێدا. گۆڕان له‌ناو پڕۆسه‌ی گۆڕاندا ئه‌و سیستمی گۆڕانه کۆن و به‌سه‌رچوه ده‌گۆڕێت که‌سه‌رتاپای کوردستانی خه‌ساندوه که‌زۆربه‌ی مرۆڤه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یان دهستهمۆو کۆیله کردوه بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و رامیاری و روناکبیریه گۆڕان و گۆڕانخوازان ده‌گۆڕێت لهسهدهیهکهوه بۆ سه‌ده‌یه‌کی تری تێگه‌یشتن و باشتری به‌جێهێشتنی هه‌نگاوه خاوه‌کانی خۆ خه‌له‌تاندن یان درۆ له‌عه‌قڵی کۆنی شێوازی بیری کشتوکاڵی و شوانکاریی و دور له‌شارستانیه‌تی زمان و بیرکردنه‌وه‌ی نوێ که‌هه‌رگیز ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی مه‌ده‌نیه‌ت و پێشکه‌وتندا بۆ ئه‌م سه‌ده‌ی سیکۆلاریزمی و جیهانگیرییه کهپێشکهوتنی هزره له‌ناو گه‌لانی گۆڕاو پێشکه‌وتودا. فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان نه‌یاری بیری چه‌ق به‌ستوی کۆنی وه‌ستاوه بۆیه ئه‌م ناوه‌ستێت و ئه‌مڕۆمان بۆ ده‌کاته سبه‌ی، چونکه دروست به‌پێچه‌وانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی وه‌ستاوه‌وه ده‌جوڵێت و هه‌نگاو ده‌نێت، چونکه ئه‌م گۆڕانه چه‌مکی نوێی له‌دایک بوی ناو ئه‌و سیستمه وه‌ستاوه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و سکه‌ی که‌گۆڕانی لێبو وه‌ستاو نه‌بوایه ئه‌م له‌دایک بوه نوێیه گۆڕان نه‌ده‌بو بۆیه ده‌شێ دایکێکی نه‌خوێنده‌وار منداڵێکی پزیشکی ببێت و تیماری ده‌ردی نه‌خوێنده‌واری و کۆنه‌په‌رستی گه‌ل و نیشتمانی بکات.
فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان:
فه‌لسه‌فه له‌گۆڕاندا دو به‌شی سه‌ره‌کی له‌خۆ ده‌گرێت یه‌که‌میان گۆڕینی کاتی کاری نزم و ناعه‌قڵانی له‌ڕوی به‌رائه‌ته‌وه یان لهگێلیی و نه‌زانینه‌وه دوه‌میان گۆڕین و لابردنی عه‌قڵه فرتوفێڵاویهکانه که‌کاری به‌رده‌وامی خه‌ڵه‌تاندنی خود‌و کاته، که‌به‌زه‌ره‌ری هه‌ردولای ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکیش کۆتایی دێت، چونکه ئه‌و که‌ناڵ و به‌شه‌ی ژیان و ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا ده‌بێت به‌شێوه‌ی زانستیانه بڕوات بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان زرنگ و ئه‌کادیمیانه عه‌قڵ ده‌خاته ناو کاره‌وه بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی کات و ماف که‌دو شتی زۆر گرنگن بۆیه ئه‌و کاره‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ فڕوفێڵ و درۆ‌و ساخته‌کاریدا یه‌ک ناگرێته‌وه، به‌ڵام به‌شی یه‌که‌می کاری فه‌لسه‌فه له‌گۆڕینی عه‌قڵه گێله‌کاندا سانا نییه، به‌ڵام ده‌کرێت بگۆڕدرێت و زۆر ترسناک نه‌بێت له‌سه‌ر سه‌رده‌می گۆڕان و پڕۆسه‌ی پێشکه‌وتن نمونه‌مان هه‌یه وه‌کو عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاته گێله‌کانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و هه‌تا سه‌ده‌ی پانزه‌ش له‌ئه‌وروپادا شێوه بونی ده‌سه‌ڵات و عه‌قڵی گێل بونی هه‌بوه، چونکه گرنگی و باشه‌یه‌ک له‌و جۆره‌یاندا هه‌یه ئه‌وه‌یه که‌درۆ ناکات چ هه‌وڵ دانه‌که پێش گۆڕینی و چ دوای گۆڕینی بێت. بۆیه ده‌توانین بڵێین فه‌لسه‌فه له‌گۆڕاندا رزگاربونه لهئازادیهکی نائازاد‌و ته‌زویرو راست کردنه‌وه‌ی سیستمێکی خۆ به‌ڕاست زانی به‌سه‌رچوی سه‌قه‌ته له‌کات و شوێنی پێویستدا. شایانی باسه هه‌ردو عهقڵیهتهکهمان هه‌یه له‌کوردستانداو فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان کاریان له‌سه‌ر ده‌کات و به‌کات و رۆژگار ده‌یانگۆڕێت به‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و مێژوی میللهتدابێت.
گۆڕانی فه‌لسه‌فه:
گۆڕان له‌فه‌لسه‌فه‌دا گۆڕانی کاته گۆڕانی ساڵ و سه‌ده‌ی هاوکێشه‌یه‌کی هه‌ڵه‌و ناڕاسته لهعهقڵێکی سه‌قه‌تدا بیردۆزێکی هه‌ڵه‌یه لههزرێکی کۆندا نمونه‌ی ئه‌و گۆڕینه گۆڕینی دروست کراوێکه بۆ دروست کراوێکیتر یان بیرۆکه‌یه‌که بۆ بیرۆکهیهکیتر کهناگونجێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا بۆ نمونه گۆڕینی هێزی چه‌ک به‌هێزی عه‌قڵ و مه‌نتیق یان شیوعیه‌ت به‌سۆسیال دیموکراسی لیبڕاڵ یان میسالیه‌ت به‌عه‌لمانی یان شۆڕشی نوێ بهنوێترو.. هتد و له‌ڕوی چه‌مک و بیر‌و به‌رنامه‌ی عه‌قڵانیه‌وه ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه راسته، چونکه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی بیری نوێ و هزری نوێخوازی سه‌رده‌مدایه. فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان ته‌نها کار‌و گۆڕان نییه له‌بواری رامیاریدا به‌ڵکو گۆڕین له‌ژیانی ئاسایی و کلتوری و پۆشاک و ماڵ و حه‌زو هه‌مو پێداویستییه‌کانی ژیانه بۆیه له‌گه‌ڵ گۆڕین نوێبونه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات ژیان سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌و نوێ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕینه هه‌رچییه‌ک بێت گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئازادی خۆی له‌و گۆڕینه‌دا بدۆزێته‌وه‌و کهئازادیشی بینی به‌خته‌وه‌ری ده‌بینێت. به‌کورتی فه‌لسه‌فه واتای کارکردنه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی زانست و داوای کاری زانستی و ئه‌کادیمی له‌پێناو ئه‌نجامدانی کارێکی سودبه‌خش و باش بۆ مرۆڤایه‌تی. فه‌لسه‌فه له‌بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌کی یۆنانییه‌و ناوی بنه‌ڕه‌تی فه‌لسه‌فه (فهیلهسوفیا) یه واتاکه‌یشی وه‌کو وشه واتای خۆشه‌ویستی په‌ندو ئامۆژگاری یان داواکاری زانسته بۆیه به‌گشتی ده‌توانین بڵێین فه‌لسه‌فه چالاکییه مرۆییه‌کانه له‌پێناو خزمه‌تی مرۆڤ و مرۆڤ یان مرۆڤ و خۆیدا، به‌ڵام هه‌ندێ بیروڕا هه‌ن ده‌بێژن کهفهلسهفه واتای بیرکردنه‌وه لهبیرکردنهوهداو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌وه‌ڵامه‌کانیان نه‌زانراوه یان وه‌ڵامیان نییه هه‌تا ئێستا ئه‌م وه‌ڵامه‌ش تاڕاده‌یه‌ک راسته، چونکه زانین و تێگه‌یشتنی زانسته‌کان به‌گشتی بۆ ئاده‌میزاد رێژه‌یین. فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بریتییه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی تێکشکاوی تاکی کورد و بینای نرخی هاوڵاتیبون و زیندوبونه‌وه‌ی رۆحی کوردایه‌تی و هیوای ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌که‌سێکی خۆشه‌ویستیان له‌ده‌ست داوه بۆ ئه‌م نیشتمانه ماندوه بۆیه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه‌کو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی رامیاری میوانی ماڵی ئه‌و مرۆڤانه ده‌بێت کهبههیواوه سه‌یری ژیانێکی باشتر‌و نوێتر ده‌که‌ن و به‌پاداشتی ئه‌رک و ماندوبونی خۆیانی ده‌زانن، چونکه ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه ئاوێک بو بۆ تینوێتی و هه‌ناسه‌یه‌ک بو بۆ خنکان و رێگه‌یه‌ک و ده‌رگایه‌کی کراوه بو بۆ ده‌رچون له‌تونێلی کۆیلایه‌تی و به‌ندایه‌تی له‌کات و شوێنی گونجاو‌دا. ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی بزوتنه‌وه نوێخوازیه کۆمه‌ڵێ هێماو نه‌خشی باشه‌و خراپه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه وه‌کو هه‌مو فه‌لسه‌فه‌کانی تری دنیا که‌چۆن دیوی ره‌ش و دیوی سپییان هه‌یه ئه‌میش هه‌تا ئێستا دیوی تاریک و رونی هه‌یه‌و کار له‌سه‌ر دیوه تاریکه‌که‌ی ده‌که‌ین و رۆشنی ده‌که‌ینه‌وه به‌چرای هزری نوێ و بیری گه‌نجانه‌ی نوێخوازیی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌مڕۆ. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌دیوه سپییه‌که‌یدا فه‌لسه‌فه‌یه‌که بانگی مه‌ده‌نییه‌ت و مۆدیرنزمی و جیهانگیرییه که‌ئه‌کاته ئۆقیانوسێک له‌یاساو ماف و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ژیان هه‌رچی دیوه رهشهکهیهتی بۆ نه‌یارانی هه‌ڵمه‌تی فهلسهفهکهیه کهخهوزڕانی ئه‌وبه‌ره‌و نه‌هێشتنی باوێشک لێدان و ترسی وێنه کێشان و قنجوقیتکردنهوهی شان دایان و نه‌رێی به‌ڵێ کردن بۆ کاره خراپه‌کان و بینینی نمایشی شانۆی پارله‌مان و پارلهمانکارانه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست بۆیه ئه‌م دیوه ره‌شه زۆر دیوێکی سپی و سودبه‌خشه بۆ کۆمه‌ڵگاو کارێکی خراپیشه بۆ ئه‌ندام پارله‌مانانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و نایه‌ڵێت بخه‌ون و باوێشک بده‌ن و وێنه بکێشن و ئاگایان له‌بودجه‌و سامانی خه‌ڵکی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ش ره‌وتێکی ئاسایی و مرۆیییه، چونکه گۆڕانیش جوڵه‌ی مرۆیی و هه‌وڵ و تێکشکانی هه‌ندێ کاره‌و هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌ندێ دروست کراویشه که‌جه‌ماوه‌ری گۆڕان نه‌یاندیوه، به‌ڵام ته‌نها تێکشکانهکانیان دیوه به‌تایبه‌ت شکانی که‌سایه‌تی مرۆڤ و کوشتنی هه‌سته جوانه‌کانی خه‌ڵک . به‌ڕای من ئه‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و دروست کردنی فه‌لسه‌فه‌ی پارتێکی رامیاری نوێ هه‌نگاو بنێت و بۆنی شێوه پارتی لیبڕاڵ دیموکراس و نوێخوازو بیرمه‌ندانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی مۆدێل نوێی سه‌رده‌م و پلان و به‌رنامه‌و بیری ئازادیی تاک له‌هه‌مو روهیهکهوه له‌خۆ بگرێت و پارتێک و قه‌واره‌یه‌کی رامیاری و رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی بێت و به‌رنامه‌و گوتاری رامیاری و نه‌ته‌وه‌یی چڕوپڕی خۆی هه‌بێت و بتوانێت خۆی و خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بپارێزێت و جه‌ماوه‌ری گۆڕان دڵنیابکاته‌وه که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بچوک و بێ ده‌سه‌ڵات نییه که‌ده‌سه‌ڵات به‌ئاره‌زوی خۆی ئه‌ندامانی بگرێ و برسی بکاو په‌راوێز بکات و.. هتد. ئه‌م پارته نوێ یه ده‌بێت پشت و په‌نا بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌مافی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژاران له‌ده‌سه‌ڵات خۆش نه‌بێت و هیواو بینینی سبه‌ینێی نیشتمان و نه‌ته‌وه بێت. خۆ رێکخستنه‌وه و خۆ ئاماده‌کردن بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی به‌به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌و به‌تایبه‌ت به‌رنامه‌ی هزرو بیری نه‌ته‌وه‌یی، چونکه ئه‌و به‌رنامه‌یه ناچێته قاڵبی فۆرمی ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه به‌شه‌رتێک به‌به‌رنامه‌و پلانی ئاشکرا کار بکات نه‌ک نهێنی و کۆبونه‌وه تاریکه‌کان نمونه‌ی بزوتنه‌وه کۆنه‌کانی به‌ناو کوردایه‌تی. که‌له‌ڕاستیدا له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆ‌و له‌کاتی ئاشتی و بودجه دیار نه‌مانیشدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌مانزانیوه کۆبونه‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی چین و چی ده‌که‌ن.؟. بۆیه ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو قه‌واره‌یه‌کی رامیاری به‌هێز زۆر به‌ئازایانه گۆڕان به‌سه‌ر ئه‌و ته‌ڵخی و تاریکیی و فروفێڵانهی پارته کۆنه ته‌قلیدیه‌کاندا بهێنێت که‌هه‌میشه له‌خزمه‌تی چه‌واشه‌ی خه‌ڵکدا بون و به‌قازانجی دوژمنانی کورد ره‌فتاریان کردوه. فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕانی ئازادی یان ئازادی له‌گۆڕاندا له‌وه‌دایه کهمیسالیهک به‌سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری عه‌لمانییه‌ک ناکات که‌ده‌نگ به پارتێکی رامیاری مه‌زهه‌بی نادات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه که‌سێکی گۆڕانخواز ناڕه‌حه‌ت نییه له‌وه‌ی مرۆڤێکی ساده له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕهودابێت به‌وه ئازار ئه‌چێژێت که‌تۆ خۆت به‌ڕۆشنبیر بزانیت و ده‌نگیش بده‌یت بهجهمسهرێکی سارد‌و مایه‌پوچ ده‌رچیت. لهدیموکراسیهتدا به‌شێوه‌ی پراکتیکی و کارکردن هه‌مو ره‌نگه‌کان به‌یه‌که‌وه جوانن، به‌ڵام که‌سی ئازادیخواز‌و گۆڕانخواز ره‌نگی سپی ده‌بینێت و گه‌شبینی و ئازادی له‌ژیاندا دروست ده‌کات و ژیانیش خۆشگوزه‌ران و فراوان ده‌کات له‌ئازادیدا.
کار‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تری گرنگ هه‌یه له ژیانی به‌ناو ئازادی‌دا که‌ده‌سه‌ڵات کاره‌کانی پێ مه‌یسه‌ر ده‌کات ئه‌ویش یاسایه‌و هه‌میشه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌و ئامرازه جوانه وه‌کو براگه‌وره داناوه‌و مرۆڤی شاقامی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌هه‌ر کوێ یه‌کی ئه‌م دنیایه که‌زۆر باسی یاسا کرا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌نییه یان که‌زۆر باسی ئازادی و دیموکراسی کراو ناوی رۆژنامه‌و جاده‌و ماڵ و قوتابخانه‌کانیش ده‌که‌ن به‌ئازادی، به‌ڵام ئازادی خۆی بونی نییه‌و دیموکراسیش ته‌نها له‌ده‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌یبیستی و بۆیه وه‌ک و ئیش و پراکتیک بونی نییه‌و خه‌وی پێوه ده‌بینرێت.
هه‌تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شێوازێکی نوێی مۆدێرنی رێکخستنی کاری سیاسی و رۆشنبیری و جه‌ماوه‌ریه له‌کوردستانی باشوردا، چونکه ئه‌و چوارچێوه ته‌قلیدیه کۆنه‌ی شکاند کهحیزبه کوردیه کۆنه‌کان په‌یڕه‌ویان ده‌کرد وه‌کو ئینتیما بۆ حیزب له‌پێش نیشتمان و نه‌ته‌وه‌وه نه‌توانینی ره‌خنه له‌حیزب و به‌ڵێ کردن بۆ هه‌مو بڕیارێکی حیزبیی و سه‌رۆکایه‌تی و تاکه‌که‌سی به‌موقه‌ده‌س سه‌یرکردن و باس کردنی سکرتێر یان سه‌رۆک هێڵی سورو به‌کارهێنانی پێشمه‌رگه وه‌کو پاسه‌وانی که‌سی و خزمه‌تکارێک و بڕینی موچه‌یان بۆ چه‌ند مانگێک و.. هتد زۆرن ئه‌و کارانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ ناگونجێن له‌گه‌ڵ بیری نوێ و سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی گه‌نج و خه‌ڵکی ئازادیخواز که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی په‌یڕه‌وی ده‌کات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێجگه له‌زۆر کاری باش و جوان مۆدێل و شێوازی نوێی هێنایه ناو گه‌مه‌ی رامیاری گۆڕه‌بانی کوردستانه‌وه که‌کاری زیندوکردنه‌وه‌ی رۆحی کوردایه‌تی بو له‌گیانی خه‌ڵک و لاوان‌دا و هێنانهوهییان بۆ ناو گۆڕه‌پانی کاری نیشتمان په‌روه‌ری و جارێکی‌تر هه‌ست به‌هاوڵاتی بون و هه‌ست بهخۆکردنیان بۆ گه‌ڕایه‌وه که‌ده‌مێک بو شه‌ڕی ناوخۆ‌و گه‌نده‌ڵیی رۆحی کوردایهتیانی کوشتبو، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه هه‌وێنی دروست که‌ری ئه‌و کاره باشه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌فی مرۆڤی کورد‌و که‌سایه‌تی کورد خۆی. راسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزو شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌یه‌و جێی متمانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت هه‌ژاران و رۆشنبیران و بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌نجانه‌و به‌رهه‌ڵستکارو ئۆپۆزیسیۆنێکی مه‌ده‌نیانه‌ی به‌هێزه له‌ڕوی رامیاری و رۆشنبیریی رامیاریشه‌وه هه‌روه‌ها له‌ڕوی یاسایشه‌وه، به‌ڵام نابێت خۆی به‌و شێوه‌یه پیشانی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بدات که‌هێزێکی لاوازی سیاسی بێ چه‌که‌و ته‌نها پێنوسی هه‌یه‌و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری هه‌یه یان هزروبیری نوسه‌رانی هه‌یه، چونکه عه‌قڵیه‌تی ناوچه‌که‌و ده‌وروبه‌ریشی هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و رۆشنبیری سیاسی رۆژئاوا نیه. گۆڕان چۆن توانی رۆڵی ئۆپۆزیسیۆنێکی یاسایی و مۆدێرن ببینێت و چۆن پارله‌مانه نه‌خۆش و سه‌قه‌ته‌که‌ی کوردستانی کرد بهپارلهمانی ساغ و یاسایی چۆن خه‌ڵکی فێرکرد بزانن بودجه چییه و چۆنه‌و بۆ کوێ ده‌چێت .؟. ئاواش ده‌توانێت ببێته هێزو پارتێکی رامیاری گه‌وره که‌که‌س نه‌توانێت پێی بڵێت به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر مافی سیاسی و یاسایی بۆ هه‌موان بێت بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه. هیواخوازم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته پارتێکی رامیاریی لیبڕاڵ دیموکراسی وه‌کو پارتی سۆسیال دیموکراسی سوید که‌زیاتر له‌ده‌ساڵ ئه‌ندامی بوم و له‌به‌ر رازی بونی نه‌دانی مافی مانه‌وه ( ئیقامه ) بۆ کوردان وازم لێ هانی و هاتمه ده‌ره‌وه له‌و حیزبه‌دا. ئه‌وه‌ی که‌وه‌کو به‌رنامه‌ی مرۆیی پێشکه‌وتو له‌م پارته سویدیهدا هه‌یه‌و هه‌زارانی وه‌کو منیش ئاگادارن و ئه‌ندامی گۆڕانیشن له‌هه‌مان کاتدا که‌من و ئه‌وانه‌ی لهگۆڕانیشدا ئه‌ندام و ههڵسوڕاوین ده‌یزانین و دابه‌شی بکه‌ین به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا له‌ڕێگه‌ی پارتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ک و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی کهلهگهڵیشماندا نین سودمه‌ند بن و خێری نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدابیت و به‌ره‌و پێشی به‌رێت، چونکه بیر‌و ئایدیای ئه‌م پارته رامیارییه نه‌ته‌نها مرۆڤه‌کان که‌منداڵ و ئافره‌تن سودمه‌ندن به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌ڵکو دار‌و دره‌خت و ئاژه‌ڵه کێوی و ماڵیه‌کانیش سودمه‌ندن و مافیان هه‌یه‌و پارێزراون له‌ناو سیستمی ئه‌م پارته‌داو به‌هه‌مان شێوه له‌ده‌ستوری وڵات‌دا.
گه‌ڕانه‌وه‌مان و کارکردنمان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانداو به‌هه‌ڵگری بیر‌و به‌رنامه‌و عه‌قڵیه‌تی سۆسیال دیموکراسی سوید کارێکی گرنگه بۆیه ئاواته‌خوازم و گه‌شبینم که‌خۆم و هاوڕێیانم که‌زیاتر له 10 ساڵ ئه‌ندامی سۆسیال دیموکراسی وڵاتی سوید بوین ئه‌و کاره بکه‌ین و ئاماده‌ین هه‌مو کار‌و ماڵ و به‌رژه‌وه‌ندیه مادیهکانمان به‌جێبهێڵین له وڵاتی سوید‌و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ وڵات و ده‌ست پێ بکه‌ین و خزمه‌تی وڵاتی خۆمان بکه‌ین کهکوردستانهو باوڕم وایه ئێمه‌ش وه‌کو مرۆڤ هیچمان که‌متر نییه له‌هاوڵاتیانی سوید‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هیچ که‌متر نیه له‌پارتی سۆسیال دیموکراسی سوید بۆیه گه‌شبینم به‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ئێمه‌ی کورد میلله‌تێکی زیندوین و ئاماده‌ییمان تێدایه بۆ ژیانی فه‌لسه‌فیانه‌ی جوڵه و هه‌وڵدان و سه‌رکه‌وتن به‌مه‌به‌ستی ئاینده‌یه‌کی باش بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئاماده‌یی گۆڕانیشمان تێدایه که‌ئه‌مه خه‌سڵه‌تێکی باشی نه‌ته‌وه پێشکه‌وتوه‌کانی جیهانه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران زیره‌کانه کاری بۆ ئه‌وه کردوه که‌چۆن سزای سیاسی هه‌یه لهکوردستنداو ده‌سه‌ڵات دانی پیانانێت و خه‌ڵکی بێ ئاگای ده‌وری خۆیشیان فێرکردوه بڵێت به‌ته‌ڵاقم که‌س نان‌بڕاو نه‌کراوه که‌س له‌سه‌ر راوبۆچونی جیاواز به‌ند نه‌کراوه، به‌ڵام باشترین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و تاوانانه ئه‌وه‌یه که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و کاره‌ی خسته بری ده‌نگدانی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌ره‌ک کۆمار ئه‌وکاتیش سه‌رۆکی هه‌رێمی والێکرد بڵێت به‌ڵێ نان بڕین هه‌یه‌و تیرۆری سیاسی هه‌یه‌و ئه‌رکی نان بڕاوان و گیراوه سیاسییه‌کان بخه‌نه ئه‌ستۆی من ئه‌وه بۆ خۆی وه‌ڵامێک بو بۆ په‌یامه درۆکانیان و بێ ویژدانی و نادادی ده‌سه‌ڵات. ئینجا لێره‌دا بزانن که‌چۆن سه‌رانی کورد سیاسه‌ت نازانن و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی نازانن مخابن ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیی کورسی و پله‌وپایه ده‌زانن له‌پێناویشیدا هه‌مو ته‌نازولێک ده‌که‌ن. رێکه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌ی نێوان سه‌رۆکی پارتی و سه‌رۆکی یه‌کێتی که‌هه‌تا 2013 به‌رده‌وامه ( بۆیه ده‌ڵێم سه‌رۆکی پارتی و سه‌رۆکی یه‌کێتی، چونکه ته‌نها ئه‌و دوانه خاوه‌ن بڕیارن و کاره‌کان ده‌که‌ن نه‌ک کهسیتر له‌ناو پارته‌که‌یاندا ئه‌وه راستیه‌که منداڵانی کوردستانیش ده‌یزانن که‌هیچ ئه‌ندام و لێپرسراوێکیتر بۆیان نییه قسه و بڕیاری به‌رزانی و تاڵه‌بانی بشکێنن ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که‌هیچ ئه‌ندامێکی باڵای ئه‌و دو حیزبه نه‌توانن بڕیاری خێزان و بنه‌ماڵه‌که‌یشیان بشکێنن ) بۆیه رێک نه‌که‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و بودجه‌و پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گاز‌و سه‌دان کێشه‌ی تری هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵکو رێکه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئه‌میان سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌ویان سه‌رۆکی کۆمار بێت ئیتر کوردایه‌تی ئه‌م دو پارته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌کوێدایه.؟. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه که‌سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماده‌یه کێشه‌ی نان بڕاوان چاره‌سه‌ر بکات ده‌نا بۆ له‌ماوه‌ی نۆ مانگی ته‌واودا نزیکه‌ی 2000 که‌س که‌هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ن برسی و بێ ده‌ره‌تانن و بێ موچه‌ن که‌چی نه‌سه‌رۆک و نه‌خاوه‌ن ویژدانێکی سیاسیش باسی ئه‌م برسی و نان بڕاوانه‌ی نه‌کرد.
کارێکی تری گرنگ ئه‌کرێت که‌ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی که‌هه‌میشه ویستویانه تاڵه‌بانی له‌به‌غدای پایته‌خت بێت و ئاگای له‌خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان نه‌بێت که‌ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتییه‌و بونی تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆک کۆمار کهبهدڵنیایییهوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عاره‌ب و شیعه‌و سونه‌و بهعسیهکانیشدایه.
ئه‌گه‌ر تۆزیکیتر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان و قسه‌و بیرکردنه‌وه‌ی تێدا بکه‌ین ده‌بینین هه‌رشتێک حه‌تمی بو وازی لێبێنه‌و هه‌رشتێک قابیلی گۆڕان بو کاری تێدا بکه‌و هه‌وڵ بده‌و بیگۆڕه بۆیه ئه‌وکات ژیانت لهلاخۆشهویست ده‌بێت، چونکه ئه‌و ژیانه‌ی هه‌ته ده‌توانیت بڕیاری تێدا بده‌یت و توانای بڕیاردانیش به‌شێکی گرنگه له‌پڕۆسه‌ی ئازادی بۆنمونه که‌ده‌ڵێین هه‌رشتێکی حه‌تمی وازلێبێنه مه‌به‌ست لهبابهتگهلێکی سروشتییه که‌ده‌سه‌ڵاتی ئاده‌میزادی تێدا نییه وه‌کو مردن بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی مردنیش هه‌تا ئێستا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه به‌رامبه‌ر خۆی، چونکه هیچ کارێک ناکرێ بۆڕاگرتنی و سوڕی سروشته‌و له‌هه‌مه‌ن کاتدا مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی نییه باس له‌سه‌ر ئه‌ودیو دیواره‌کانی مردن بکات که‌خۆی جارێ زیندوه. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ڵکی رۆشنبیری کوردستان ده‌توانن ئه‌و دارستانه ترسناکه بگۆڕن بۆ هه‌رێمێکی ئاسوده که‌مرۆڤه‌کان بتوانن به‌یه‌کسانی تێیدا بژین و لهسهرڕای جیاواز‌و که‌س برسی و به‌ند نه‌کرێت، چونکه ئه‌و کاره له‌ته‌بیعه‌تی ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌وه‌کاندا پشکی شێریان به‌رده‌که‌وێت. بیروڕای جیاوازیش که‌ئازاد بو به‌ئاسانی ده‌بێته هۆی پته‌ویی و شێوه فۆرمی دامه‌زراوه‌یی و وه‌رگرتنی خه‌سڵه‌تی باش و به‌تینی لیبڕاڵ دیموکراسی جیهانیی کهنوێترین سیستمی کاری ده‌سه‌ڵاتییه لهئهمڕۆداو بۆچی ئێمه‌ی مرۆڤی کورد لێی بێ به‌ری بین.؟. لێره‌داو به‌م بۆنه‌یه‌وه پێم باشه به‌چه‌ند دێڕێک باسی گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردندا بکه‌ین کهبهبابهتێکی گرنگی ده‌زانم و چۆنێتی هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی پڕوپاگه‌نده‌ی خۆیی و لێزانین و چۆنێتی کارت بهکارێنان و چۆنێتی باس کردنی خراپه‌و گه‌نده‌ڵیی پارتی بهرامبهرو رکه‌به‌ر بکه‌ین و چۆنێتی دروست بونی ره‌گه‌زی هیوا له‌ناخی خه‌ڵکدا به‌رامبه‌ر خۆمان و سیناریۆ دروست نه‌کردن به‌ته‌زویر بۆ بهرامبهرو راستگۆیی و له‌وانه گرنگتر ئاستی رۆشنبیری و رۆشنبیری رامیاری تاک و ئاگاهیی لهبابهتگهلێکدا که‌په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌وه هه‌یه، چونکه مرۆڤی گێل و کۆیله‌ش زۆرن ده‌نگ ده‌ده‌نه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی کهدهیانچهوسێنێتهوه. مه‌به‌ستم له‌هه‌ڵبژاردنی یاسایی و هه‌ڵبژاردنی بێ ته‌زویره بۆ نمونه ده‌سه‌ڵات ده‌یتوانی به‌رامبه‌ر بهبهرههڵستکار بڵێت تۆ وتاری نه‌ته‌وه‌ییت نییه‌و که‌م و کوڕیت زۆره که‌ئه‌مه له‌ڕاستیدا وایه‌و راسته به‌هه‌مان شێوه ئۆپۆزیسیۆنیش به‌ده‌سه‌ڵاتی بوتایه رۆژی سێ ملیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌وت کهبهڕهش ده‌فرۆشرێت به‌وڵاتانی دراوسێ بۆ گیرفانی کێ یه‌و ده‌چێته کوێوه.؟. باسی هه‌ڵبژاردن له‌گۆڕاندا هه‌مان سیستمی دیموکراسی و ئازادییه وه‌کو ئاوێنه‌ی گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردندا وایه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ناوی کۆنفارنس و کۆنگره‌و مۆنۆمێنته که‌ده‌بێت هه‌مو بزوتنه‌وه‌یه‌کی رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری که‌خۆی به‌ده‌نگی دیموکراسی ده‌زانێت بیکات و هه‌ڵبژاردنیش له‌گۆڕاندا ده‌کرێت و کۆنگره‌و کۆنفراسیش ده‌کرێت و هه‌تا ئه‌مڕۆش زۆر باوه‌ڕی پێ یه‌تی.
لێره‌وه زیاتر سادهترو ئاسانترو خۆشتر قسه له‌سه‌ر گۆڕینی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ین و پتر که‌م و کوڕیه‌کانی گۆڕان دیاری ده‌که‌ین و گۆڕینی گوتاره‌کان به‌ره‌و باڵاتر‌و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌و بڕیاری سیاسی مه‌زن و کارنه‌کردن له‌سه‌ر بنجینه‌ی دژ، چونکه ئاستی بزوتنه‌وه‌که بچوک ده‌کاته‌وه بۆیه ده‌بێت فراوانتر بڕیاری گه‌وره‌ی سه‌رتاسه‌ری و هه‌ندێک بابه‌تیش په‌یوه‌ندی به‌هه‌رچوار پارچه‌وه هه‌بێت و کورد به‌گشتی دڵخۆش بکات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسنوری ئه‌و ترسه بشکێنێت که‌هه‌تا ئێستا نه‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی و نه‌پارته رامیاریه‌کانی کوردستان نه‌یانتوانیوه به‌رگری له‌کوردانی پارچه‌کانی تری کوردستان بکه‌ن ئه‌ی که‌واته بۆچی تورکیایه‌ک تورکه‌کانی خۆی له‌هه‌ر کوێ بن و تورکومانه‌کانی که‌رکوک به‌هی خۆی ده‌زانێت و به‌رگرییان لێده‌کات یان بۆچی ئێران شیعه‌یه‌ک له‌هه‌ر کوێی دنیا بێت به‌هی خۆی ده‌زانێت و شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌کات ئه‌ی بۆچی هه‌مو عاره‌به‌کانی ناوچه‌که عێراق به‌ماڵی خۆیان و به‌وڵاتێکی عاره‌بی ده‌زانن ئه‌ی بۆ ئێمه نه‌توانین به‌رگری له‌کوردێکی باکور یان رۆژهه‌ڵات یان باشوری بچوک بکه‌ین یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه باسی بنده‌ستی و ئازاره‌کانیان بکه‌ین.؟. من پێم باشه که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش کوردستانیانه بیر بکاته‌وه‌و نهتهوهییانهبێت، چونکه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدانی کوردایه‌تییه پێویستمان پێ یه‌تی و ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆیییه. گۆڕان به‌ره‌و پێشتر‌و باشتر، چونکه ره‌وڕه‌وه‌ی ژیان هاوکێشه‌که لاسه‌نگ ده‌کات و مرۆڤه‌کانیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بێت. که‌واته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م گۆڕان و پێشڤه‌چون و هاوسه‌نگییه که‌کاری باشه بۆخه‌ڵک که‌واته نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ش له‌ئاست ده‌وڵه‌تانی پێشکه‌وتوی جیهاندا که‌متر سه‌یر ناکرێن و به‌ڵکو به‌چاوی رێزیشه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێن. گۆڕان خۆی بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و رۆشنبیری و رامیاری و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ره‌نگاو ره‌نگه لهمیللهتێکی فره ره‌نگی و فره ده‌نگی له‌جۆری جیاوازی ئاین و کلتورو دیالێکت و ناوچه‌و چین و ئاست و.. هتد پێک هاتوه بۆیه ئه‌م بزوتنه‌وه نوێ یه له‌وڵاتێکی نوێ ده‌چێت که‌هه‌مو جۆره فۆرمێکی ژیانیی و بونیی تێدابێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردن نه‌بێت بۆیه ده‌بێت ئه‌م نیشتمانه نوێ یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ دیدی سه‌رده‌مدا بگونجێت و په‌ره بدات به‌سیستمی عه‌قڵانی و مه‌ده‌نیه‌تی خۆی له‌ناو خۆیداو له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا به‌و مانایه‌ی که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت له‌هه‌مو بیروبۆچونه جیاکان و جیاوازه‌کانی رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی تێدا بێت و بێجگه له‌وه ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گۆڕانکاریه‌کی نوێ بێنێته ئاراوه کهلهپارته کوردیه‌کاندا بونی نه‌بوبێت وه‌کو ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێک له‌هه‌ره‌می سه‌ره‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌بن و بێ لایه‌ن بن و دورو نزیک سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌بن، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆزی نیشتمانی خۆیان بن یان کوردبن به‌م شێوه‌یه گۆڕان جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارته ته‌قلیدیه کۆنه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا گۆڕانێکی گه‌وره‌ی ده‌ستی دیموکراسییه که‌بۆ یه‌که‌مین جاریشه له‌بزوتنه‌وه‌یه‌کی کورده‌واری گۆڕانخواز‌و نوێخوازدا کاری له‌م جۆره بکرێت که‌سیستمی سۆسیال دیموکراسی رۆژئاوا په‌یره‌وی ده‌کات و سه‌رکه‌وتنیشی مسۆگه‌ره به‌م جۆره. هیچ بزوتنه‌وه‌و رێکخراو پارتێکی رامیاری بێ که‌م و کوڕی نابێت پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش ئه‌گه‌ر ئه‌وه لهخۆرئاواشدا بێت. هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌و دو هه‌ڵبژاردنه‌دا (25/7 و 7/3) هه‌بون و پێویسته باس بکرێن و شیکاریشی بۆ بکرێن، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی که‌می ئه‌م بزوتنه‌وه رۆشنبیرییه که‌ته‌مه‌نی که‌متره له‌ساڵێک ده‌نگی باشی هێناوه‌و وه‌کو به‌رهه‌ڵستکارێکی یاسایی و فه‌رمی خۆی ناساندوه‌و خۆی جێگیرکردوه له‌ناو پارله‌مانی کوردستانداو ئه‌وه‌ی شایانی باسه باس کردن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام پارلهمانانهی گۆڕان (25 ئه‌ندامی کارا) له‌ناو پارله‌مانی کوردستاندا بونه مایه‌ی شانازی و دڵخۆشی لایه‌نگرانی گۆڕان به‌تایبه‌تی و ئومێدی لاوانی سبه‌ینێی کوردستان و خه‌ڵکی به‌گشتی. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و هه‌مو ته‌زویرو گزی و فروفێڵهی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵیدا کردی ( 8 ) کورسیشی مسۆگه‌ر کرد بۆ پارله‌مانی عێراق که‌ئه‌ویش مایه‌ی دڵخۆشی و شانازی گه‌لی کورد بو. به‌ڵام من که‌داوای گۆڕان ده‌که‌م له‌ناو گۆڕاندا له‌ڕاستیدا هیچ شکستێکی مه‌عنه‌وی نابینم له‌ناو گۆڕاندا چ له‌شاره‌کانی کوردستان و یان له‌ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان، چونکه یه‌که‌م جاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و ناوچانه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات و دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ته‌مه‌ن قه‌به‌ی (64 و 35) ساڵ دژایه‌تیان کرد‌و هه‌م سیناریۆی درۆیان بۆ رێکخست و هه‌م ترس و تۆقینیشیان له‌ناو دڵی خه‌ڵکدا دروست کرد ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی به‌لێشاو پاره‌و سامانی خه‌ڵکیان به‌کارهێنا بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزبه‌کانیان که‌ئه‌مه کارێکی قه‌ده‌غه‌کراوه به‌یاساو بهلێشاویش ناوی ته‌زویریان خستۆته ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی دوژمنی سه‌ره‌کیان بیرچوبوهوهو هه‌ر خه‌ریکی شکاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بون. به‌ڵام ده‌نگه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ک ته‌زویر نییه‌و پاکه، به‌ڵکو غه‌دریشیان لێکردوه‌و به‌ئاشکرا له شاری دهۆک وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان به‌مۆری ره‌سمییه‌وه له‌سه‌ر جاده‌کان که‌وتبون و به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌ڕانه‌ی که‌ده‌نگدان تێیدا درابون به لیستی گۆڕان. به‌ئاشکراش به‌له‌دایک بون و هاتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی زۆر بچوک کرده‌وه که‌هه‌مومان ئاگادارین و بۆنمونه یه‌کێتی له‌هه‌مو کوردستانداو پارتی له‌سلێمانی و که‌رکوک زۆر بچوک بونه‌وه.
ماویه‌تی...