ته‌ها جاف
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، زه‌نگێك بو، بۆ ئیفلیجی سیاسی و فه‌سادی ئیداری، حوكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، وه‌رگری شه‌رعییه‌تی قۆناغی سێهه‌مه، له‌كوردستاندا. گۆڕان زهرورهیهكی مێژوییه، سیاسه، پلانی ده‌نگی خه‌ڵك و بزوتنه‌وه‌یه‌كه بۆ(( قۆناغی سێهه‌م)).
سه‌ره‌تایه‌ك:
شۆڕش و شۆڕشگێڕی، چاكسازی، دو فۆڕم، دوئالییهتی دژبه‌یه‌ك، كه ده‌رئه‌نجام ئه‌م دژه ده‌بێته هه‌وێنی گۆڕان و گۆڕانكارییه‌ك، له‌نێو كۆمه‌ڵكای چه‌قبه‌ستودا، (ئه‌دای حوكومه‌ت، سیاسه‌ت، ئابوری، رای گشتی، هوشیاری گشتی، گۆڕانی گشتی، چه‌مكه‌كان، زاراوه‌كان، هزری سیاسی، زانیارییه‌كان، هزرمه‌ندی، هۆشمه‌ندی، هوشیار سیاسی، هتد...) ئه‌مانه پێویستی به په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌عرفی و فه‌لسه‌فی و هزری سیاسییه‌وه هه‌یه. ئه‌م چه‌مكانه له‌خودی تاكه هوشیاره‌كانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و هه‌ڵسه‌نگێنراوه و چه‌سپاوه، ئه‌مانه خاڵی جیاوازی و دابه‌شبونی كۆمه‌ڵگایه، له‌نێوان تاكی هوشیارو ناهوشیاردا. كۆمه‌ڵگایه‌ك خاوه‌نی ئه‌م تاكانه بێت، چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌قڵانییه‌تی لێده‌كرێت. بۆ ته‌كمیله‌كردنی قۆناغی سێهه‌م، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه قۆناغی سێهه‌می ئیفلیج و نوقسانه، مێژو پێمان ده‌ڵێت، جوڵه‌ی عه‌فه‌وی (أ) له‌یه‌ك راستههێڵدا، یهكترناگرنهوهو یه‌كسان نییه به‌جوڵه‌ی عه‌فه‌وی (ب) گه‌ر جوڵه‌و سێته‌پی ژماره 57 بۆهاردی په‌رله‌مان، بهعهفهوی و كاردانه‌وه دابنرێت، ئه‌ی جوڵه‌ی ده‌نگه‌كانی حه‌وتی سێ، به‌چی ناوبه‌رین!؟.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، پرۆژه‌یه‌كی زانستییه بۆ ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵگا، بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌قڵانییه‌ته، نه‌ك عه‌فه‌وییه‌ت. بۆیه ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هیچ گروپ وكه‌سێكه‌وه، نابێت قۆرخ بكرێت.ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست، مافی هه‌مو تاك وگروپێكه.
(خه‌ڵك گۆڕانی ده‌وێت، گۆڕانیش خه‌ڵكی ده‌وێت)
ده‌بێت هێزی فیزیكی و فكری گۆڕان جه‌مسه‌رگیری بێت. گۆڕان و گۆڕانكاری له‌دو جه‌مسه‌ره‌وه پێویسته بۆئه‌م وڵاته. لێره‌وه... گۆڕان، بۆ؟
جهمسهرییهكهم.. فه‌سادی سیاسی له سیسته‌می فه‌وقی دا و ئیحتكار كردنی ده‌نگی خه‌ڵك.
جه‌مسه‌ری دوهه‌م.. فه‌سادی ئیداری و ئیحتلال كردنی داهاتی ئه‌م وڵاته.
*جهمسهرییهكهم: ته‌نها له‌ڕوه فكری و سیسته‌مه فهوقییهكهوه. گۆڕان وه‌ك ده‌رون ناسێكی سیاسی، وه‌ك كۆمه‌ڵناس و ئاپۆراناسێكی سیاسی، پێویسته بۆ گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه بێ پلانه حیزبی و خێڵه‌كییه.
1- ئێمه وه‌ك مێژو، له‌ڕوه سیاسی كه یه‌وه دوقۆناغمان بڕیوه،قۆناغی شاخ وشۆڕش + قۆناغی مه‌ده‌نییه‌ت و دروست كردنی ئیداره‌و پێك هێنانی حوكومه‌ت، به‌ڵام چ جۆره سیاسه‌ت و حوكومهتێك..!
( ناسنامه‌ی سیاسی، ئه‌م حوكومه‌ته ونه، شاراوه‌یه)
((حوكومه‌تێكی بێ ده‌ستور، بێ سیسته‌م و بێ پلان بێ رامیاری، حوكومه‌تێكی مه‌زاجی، دو حوكومهتۆكهی بچوك له ناوحوكومهتێكدا، حوكومه‌تێكی ئیفلیج ئاسا، كه‌بێ پرسی والییهكان، توانای دهركردنییهك بڕیاری گشتگیری نییه.
حوكومه‌تێكی، نهدكتاتۆر، نهدیموكرات، وه‌رگری ئه‌وامری خه‌لیفه‌كان، له‌ده‌ره‌وه، ته‌نها رێچكهگری سیاسه‌تی ته‌وافقه له پێناو مانه‌وه‌دا، سیاسه‌تێكی شاراوه، له‌به‌رامبه‌ر ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، سیاسه‌تی خۆم و تۆ و تۆ و خۆم، سه‌ركرده‌ی تایبه‌ت، بنه‌ماڵه‌ی تایبه‌ت، سیاسه‌تی تایبه‌ت، حیزبی تایبه‌ت، له‌شكری تایبه‌ت، بودجه‌ی تایبه‌ت، میلادی تایبه‌ت، قه‌بری تایبه‌ت، خه‌ڵاتی تایبه‌ت، سه‌ركرده له‌سه‌رو یاسا و حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا، سیاسهتگری مافی ئیلاهییانه‌ی پادشاكان، سیاسه‌تی كۆیله‌كردن و ملكه‌چ پێكردن و بهدهروێشكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ، به‌حیزب كردنی تاك و خێزان وكۆمه‌ڵ، ئێوه بیرمه‌كه‌نه‌وه ئێمه له ئێوه بیرمه‌ندترین، هتد..)).
ئه‌مه كورته‌یه‌ك بو له روه فكری وسهرخانییهكهی، ئه‌م حوكومه‌ت و ئه‌م وڵاته بێكه‌سه.
بۆیه ژینگه‌ی ئه‌قڵ مه‌نتقی سیاسی كۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م و نوێی كوردستان، قبوڵی سیاسه‌تی بنه‌ماڵه و خۆسه‌پێن ناكات. بۆیه، ئه‌م وڵاته نه‌ك بكرێت به‌دوبه‌ی، بكرێت به بهههشتش، ده‌بێت دیموكراتی و دهساودهستی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت. ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كێڵگه‌ی ئه‌قڵی یه‌تی كوردی، هاوشێوه‌ی ئه‌قڵی عه‌ره‌بی نییه،قبوڵ كه‌ری ئه‌نزیمه‌ی عه‌ره‌بی نییه.!! میلله‌تێك به‌درێژایی سه‌ده‌یه‌ك قوربانی بدات، چۆن ئستاش داگیركه‌ری ( اقتصاد) و خۆسه‌پێنی سیاسی ده‌وێت.
گۆڕان شه‌رعییه‌تی قۆناغێكه (شه‌رعییه‌تی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی دیموكراتییه بۆهاوڵاتیان وحوكومهتی كوردستان) (حوكومهتێك،كه هیچ پارت و سه‌ركرده‌یه‌ك بۆی نه‌بێت،له‌چوار ساڵ یان جه‌وله‌یه‌كی تر، زیاتر بمینێته‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتدا) ده‌ستورێك هاوشێوه‌ی ده‌ستوری ئهمهریكاو وڵاتانی دیموكرات. لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین، كه‌ئه‌مه‌ریكا له‌كوێ و ئێمه له‌كوێ، گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین، ((له‌گه‌ڵ ئێستای كۆمه‌ڵگای ئێمه‌و ئه‌وكاته‌ی ئه‌وان، كه‌به ئه‌سپ و عاره‌بانه‌وه ده‌ستوری دیموكراتی ئه‌مه‌ریكایان نوسییه‌وه.ده‌بینی كهئێستای ئێمه زۆر له‌وكاته‌ی ئه‌وان لهبارترو پێشكه‌وتوتره.)).
(من گله‌یم له‌كه‌سانێك نییه كهتێناگهن، چونكه ئه‌وانه له‌لایه‌ن سروشته‌وه، تاوانیان به‌رامبه‌ركراوه، كه‌سانی روناكبیر هه‌رگیز مێشكیان ئاڵۆز نابێت، چونكه خاوه‌نی بیروڕاو ئیراده‌ی خۆیانن، ئه‌زانن له قه‌یرانه‌كاندا چۆن بڕیار ئه‌ده‌ن).
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژه‌یه به‌دروستی و یاسایی، سیسته‌مێكی حوكمڕانی دیموكراتی، سه‌قامگیری و مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی سیسته‌مێكی دیموكراتی، پێویستی به‌شه‌رعی یه‌تی ده‌نگی خه‌ڵك و ده‌ساوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته. بۆیه گۆڕان بهخولقێنهری قۆناغی سێهه‌م داده‌نرێت له‌مێژودا، قۆناغی سێهه‌م بریتییه له‌گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه ناعه‌داله‌ته، دامهزراندنییهكهمین حوكومه‌تی دیموكراتی بۆهاوڵاتیانی كوردستان.
كه‌ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه زۆر قورستره لهدوقۆناغهكهی تر،به‌دیموكراتی كردنی حوكومه‌ت و ده‌سا و ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، به‌سه‌روه‌ری كردنی یاسا، به‌یاسا كردن و بهرمهجهكردنی ژێرخانی وڵات، به‌گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت و كه‌سێتی تاك به‌تاكی ئه‌م وڵاته، تابزانێت ماف و ئه‌ركی چییه، هتد..)).
بۆشكاندنی كۆدی قۆناغی سێهه‌م، گۆڕانكاری و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فه‌رزه.
گۆڕان چی بكات بۆ گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه فهوقییه سه‌قه‌ته.؟
ئایا گۆڕان لهكۆمهڵگاوه، حوكومه‌ت به‌دیموكراتی بكات، یان لهحوكومهتهوه كۆمه‌ڵگا به‌دامه‌زراوه‌و دیموكراتی بكات.؟
ده‌بێت ریچكه‌ی گۆڕان، چۆن بێت، بۆ زیاتر هوشیاركردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی تاكه ئاهوراییهكان، له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕه‌نگێزی به‌ره‌ی ئه‌هریمه‌ن. گۆڕان چی بكات، تا كه‌سبی چنگی تیژی، زۆرترین جه‌ماوه‌ر بكات.؟.
گۆڕان دو هه‌ڵبژاردنی تێپه‌ڕاند.ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی پیكهێنانی هاوكێشه‌یه‌ك بو، له‌نێوان گۆڕانخوازان و بزوتنه‌وه‌كه‌دا.
( خه‌ڵك گۆڕانی ده‌وێت، گۆڕانیش خه‌ڵكی ده‌وێت) بزوتنهوهكش سیسته‌م و پلان نامه‌یه‌كی ده‌وێت. ((ئایا، ده‌گونجێت، گۆڕان پلان نامه‌ی دو به‌رنامه‌یی درێژخایه‌ن، ئه‌كتیڤ بكات و له‌سه‌ری بڕوات.!؟ بۆنا گه‌ر ده‌كرێت، چۆن و به‌چ میكانیزمێك))، به‌ڵام چۆن و له‌سه‌ر چ راسته هێڵێك، به‌رنامه‌ی (س) و به‌رنامه‌ی (ص)، یه‌كسانبن به گۆڕان؟.
1- به‌رنامه‌ی (س) به‌رنامه‌یه‌كی فكری رۆشنگه‌ری وده‌رون ناسی سیاسییه بۆ جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
نهقدئامیزی سه‌رخان و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات بێت.بۆ هوشیار بونی خه‌ڵكی. به‌رنامه‌ی (س) بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی جهمسهرییهكهم.
2- به‌رنامه‌ی (ص) به‌رنامه‌یه‌كه بۆدوپلیكهیت و كۆپیكردنی رۆحی به‌رزی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه بۆ جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، واتا به‌رنامه‌یه‌كی رۆحییه، به‌رنامه‌یه‌كی فیزیكییه وه‌ك ئابوری ناسێكی سیاسی، وه‌ك ژینگه ناسێكی سیاسی.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڵده‌ره نهێنییانه‌ی ژێرخانی ئه‌م وڵاته.!؟ ئه‌مه به‌رنامه فیزیكی و رۆحییهكهیه، بێ رێكخستنی خه‌ڵكی
له پارتێكدا ده‌نگی خۆیان بده‌نه گۆڕان.. به‌رنامه‌ی (ص) بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی جه‌مسه‌ری دوهه‌م
بۆیه گۆڕان وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی دولایه‌نه، ده‌بێت مه‌ڵبه‌ندی كۆنتڕۆڵی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی تاكه‌كان بێت، چوَن پێویستی به هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ هه‌یه، بۆبه هێزكردنی جه‌سته‌ی گۆڕان له‌ڕوی فكرییه‌وه، ئاواش پێویستی بهتهغزییه كردنی رۆحی تاكه‌كانه بۆ به‌رز راگرتنی رۆحی جه‌سته‌ی گۆڕان. به‌ڵام چۆن؟.
به‌ڕای من به‌رنامه‌ی (ص) ئه‌و هێزه‌یه كه له‌كۆمه‌ڵگا دیموكراته‌كاندا، پارته ركابه‌ره‌كان، بێ ئه‌وه‌ی رێكخستنی حیزبی و ئه‌ندامێكی زۆریان هه‌بێت، به‌كاری ده‌هێنن و ده‌نگی ملیۆنه‌ها كه‌س به‌ده‌ست ده‌هێنن.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گۆڕانخوازان، ئێستا گۆڕانخوازان، وه‌ك له‌شكرێكی چه‌ندین تیرا بایت، له‌پشت بزوتنه‌وه‌كه‌وه وه‌ستاون، چاوه‌ڕێی پڕۆگرام سازێكن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانش عه‌وداڵی ئالییهتێكه بۆدیفراكمێنتهر كردن و گروپكردنی تاكه بڵاوه‌كان. تالهدرایڤهرێكدا سه‌یڤیان بكات ئایا، گۆڕان چی بكات، چون و به‌چ سسته‌مێكی ئه‌لكترۆنی چێكی ئه‌م تاكانه، بایت بهبایت بكرێت.؟
ئیختیاری چ سیاسهپلانێك بكرێت بۆ بزوتنه‌وه‌كه؟ تا مانیتیسمی وزه‌ی فیزیكی زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان، رابكێشێت و تا له‌زه‌مه‌نێكی كورتا ده‌نگه‌كان، ملیۆن به‌ره‌و سهرتێپهڕێنێت. ئه‌م كۆده، چۆن بكرێته‌وه..) ئایا ده‌نگی گۆڕان چۆن هه‌ڵده‌كشێت. لێره‌وه پڕۆگرامسازكردنی بزوتنه‌وه‌كه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام چۆن..؟ به چ به‌رنامه‌یه‌ك و له‌سه‌ر چ مهزهبۆردێك دابه‌زێت..؟ گۆڕان ده‌بێت چی بكات.. ؟ كات زۆر دره‌نگه، كه له‌م زه‌مه‌نه تیژه‌دا، كات وه‌ك ساڵی تیشكی تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌كتیڤكردنی به‌رنامه‌ی (س) بۆ جهمسهرییهكهم
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆنه‌وه‌ی نوێ سه‌رچاوه‌ی تیشكێكه، كهڕهنگدانهوه و ده‌نگدانه‌وه‌ی دواڕۆژێكی نزیكی ده‌بێت. جه‌وهه‌ری گه‌وره‌یی فرۆڤــ له توانای بڕیاردانیدایه بۆهه‌ڵبژاردنی باشترین، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س ئیختیاری دێوانه‌یی ده‌كات. ته‌نها به‌ڵگه‌ی نیشانه‌ی ژیان زیندو بونه، گه‌شه‌كردنه، گهرلهحاڵهتی گۆڕانه نه‌بیت، پێویستت به‌مردنه..
1- به‌ره‌و مه‌ده‌نییه‌ت و پێگه‌یاندنی هه‌زاران، فێرخواز له‌ڕێ ی دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كانی گۆڕانه‌وه.
گه‌ر له‌توانادا بو، وه‌ك...
پێكهێنانی هاوشێوه‌یه‌ك وه‌ك، دامه‌زراوه‌یه‌كی زانكۆیی گه‌شه‌پێدانی دیموكراتی نیشتمانی، له‌هه‌ولێری پایته‌خت. – A
پێكهێنانی، دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌یمانگایی بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراتی نیشتمانی،له‌دهۆك،كه‌ركوك،كۆیه، رانییه،سلێمانی،– B
خانه‌قین، كه‌لار، سۆران،هه‌ڵه‌بجه، هتد..ئه‌مه ده‌بێته سیسته‌مێكی ته‌علیمی خۆویستی، لهنێوكۆمهڵگادا، ده‌كرێت كۆرسی كورت خایه‌ن، بۆماوه‌ی مانگێك، یان وه‌ك پێویست، له‌لایه‌ن مامۆستایانی خۆبه‌خش، یان به پاره‌یه‌كی ره‌مزی، بوترێته‌وه، كۆرسه‌كان- تاك و كۆمه‌ڵگا، هوشیاری سیاسی وچۆنێتی هه‌ڵبژاردن ، ده‌رون ناسی سیاسی، گۆڕانكاری مێژویی له‌چه‌مكی سیاسه‌تدا، مافه‌كانی مرۆڤـ، دیموكراسی، دیموكراسی سیاسی، دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌وڵه‌تی دیموكراتی، ده‌ستوری دیموكراتی، ده‌سه‌ڵاتی دیموكراتی + ئه‌رك و مافه‌كانی تاك، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌پارێزی، هتد..+( به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنی، هه‌فته‌ی دوجار له‌ناو خه‌ڵكیدا، گۆڕان چی بكات..)ده‌بێت گه‌نجه‌كان رابهێنرێن بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌سته‌كانیان، رابهێنرێن كه توانای بڕیاردان له‌ژێر ركێفی خۆیاندا بێت.وه هه‌رله‌م بنكه دیموكراتی یانه‌دا، پێكهێنانی چوار لیژنه، له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و روناكبیرهوه، بێ داخستنی ژماره، وه‌ك، لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن + لیژنه‌ی راپرسی + لیژنه‌ی به‌دواداچون + لیژنه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی گۆڕان. وه‌هه‌ر لیژنه‌و حه‌وت هه‌ڵسوڕاو، بۆپێكهێنانی گروی لیژنه‌كان.بۆ كاری پێویست.
ده‌كرێت له‌ئێستاوه، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی گۆڕان پرۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكه‌ن، وه‌ك وانه‌یه‌كی خوێندن بۆ قۆناغه‌كانی پۆلی حه‌وته‌م بۆسه‌ره‌وه. وانه‌ی چۆنێتی دامه‌زراندنی ده‌ستور و حكومه‌تێكی دیموكراتی، بۆ هاوڵاتیانی كوردستان +كه‌ركوك.
ئه‌مه ((رێچكه و ته‌غزییه‌ی رۆِشنبیری وفكری بو بۆ جه‌سه‌دی، بزوتنه‌وه‌كه. لهجهمسهرییهكهمدا)) (خه‌ڵك گۆڕانی ده‌وێت، گۆڕانیش خه‌ڵكی ده‌وێت)!؟ ده‌بێت هێزی فیزیكی وفكری گۆڕان جه‌مسه‌رگیری بێت.گۆڕان و گۆڕانكاری له‌دو جه‌مسه‌ره‌وه پێویسته بۆئه‌م وڵاته.
لێره‌وه.. گۆڕان، بۆ؟
جه‌مسه‌ری دوهه‌م.. فه‌سادی ئیداری و ئیحتلال كردنی داهاتی ئه‌م وڵاته.
گۆڕان وه‌ك ئابوری ناسێكی سیاسی، زه‌روره‌تێكی مێژوییه، بۆ گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه. (فرانكلین) یه‌كێكه له‌سه‌رۆكه مه‌زنه كۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا،له‌به‌ر دڵسۆزی بۆ وڵاته‌كه‌ی ئاگاهی ده‌دات و ده‌ڵێت،ته‌نها كونێك به‌سه بۆنقوم بونی پاپۆرَێك.!
ئێمه له‌خولی مێژوی سه‌دساڵه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، دو ئیداره‌ی حوكومه‌تی مان پێكهێناوه، (حوكومه‌تی جنوبی كوردستان له سلێمانی ساڵی 1922 بۆ 1924، كه‌پێكهاتبو له11وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانێك، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لیكی كوردستان، شێخ مه‌حمود، كه‌به‌داخه‌وه ئهوحوكومهته زۆری نه‌خایاند.+ پێكهێنانی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵی 1992دا) به‌ڵام چ جۆره ئیداره‌یه‌ك، (ناسنامه‌ی ئابوری، ئه‌م حوكومه‌ته ونه، شاراوه‌یه)
2- له‌ڕوی، ئابورییه‌وه، ژێرخانی ئه‌م وڵات و حوكومهتهش بێ پلان یاسایه، كردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڵده‌رو شكاندنی ئه‌و پاسوێرده نهێنییانه‌ی ژێرخانی ئه‌م وڵاته!!
ئابورییه‌كی شاراوه و بودجه‌یه‌كی قه‌زه‌م ئاسا))+ كه‌رتی تایبه‌تی حیزبی، پڕۆژه‌ی تایبه‌تی حیزبی، وه‌به‌رهێنانی تایه‌تی حیزبی، كۆمپانیای تایبه‌تی حیزبی و شه‌خسی، بیره نه‌وتیی تایبه‌ت و گرێبه‌ستی شه‌خسی نه‌وتی، بودجه‌ی تایبه‌تی حیزبی، بانكی تایبه‌تی حیزبی، سیوله‌ی نه‌قدی و وشكه‌ی حیزبی و شه‌خسی، كه ناكرێت ئه‌مانه له‌سه‌ر حسابی داهاتی گشتی بێت + ون بونی برژوازی نیشتمانی، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع. بۆیه گۆڕان زانستگهلێكه، وه‌ك ئابوری ناسێكی سیاسی.
ئاشكرایه كه سه‌رچاوه‌ی ئابوری كوردستان له چوار كۆڵه‌كه‌ی به‌هێز پێكهاتوه( داهاتی نه‌ته‌وه+ به‌رهه‌می نه‌ته‌وه+ ته‌مویلی كردنی دانیشتوانی هه‌رێم به له 17% + داهاتی نه‌وتی كوردستان) وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ( ئۆپێك) نه‌وت به‌داهاتێكی جیاواز داده‌نێن له‌ناو داهاتی نه‌ته‌وه‌دا. دیاره كه‌هه‌مو وڵاتێك داهاتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، به‌ڵام له‌داهاتی نه‌ته‌وه‌شدا هه‌مو وڵاتێك نه‌وتی نییه.
لهكوردساندا دوجۆر ئابوری هه‌یه:
1 – (ئابوری ره‌سمی = formal economy ( به‌ڵام ئابورییه‌كی بێ پلان..!
2- ئابوری شاراوه.!!Economy hidden = بۆكییه و لای كییه
له ئابورییهڕهسمی یه‌كه‌شدا،كه‌ئه‌م پلانه ته‌نها له‌كوردستاندا وجودی هه‌یه،داهاته‌كه، دابه‌شی دو جۆر له بودجه ده‌كه‌ن،
1 – (بودجه‌ی ره‌سمی) = به بودجه‌یه‌كی ( قه‌زه‌م ئاسا)!!
2- (بودجه‌ی شاراوه) لای كییه و بۆكییه!!
یاسای باجه‌كان و هتد..
1- باجی ره‌سمی. كه كه‌مترین باجه، ته‌نها له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئه‌درێت.
2- باجی شاراوه، كۆمپانیا گه‌وره حیزبییه‌كان! بۆكییه و لای كییه. كه‌زۆرترین باجیان لایه‌و نایده‌ن، بۆباج نادرێت.
ئه‌مه واقیعی ئه‌م وڵاته‌یه، بۆیه ئه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵناكات (ئه‌م واقعه موزه‌ییه‌فه، ده‌بێت بگۆڕدرێت) ئه‌مانه هۆی ئه‌كتیڤ كردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بون.
ئه‌كتیڤكردنی به‌رنامه‌ی (ص) بۆجه‌مسه‌ری دوهه‌م..
ئه‌مه خولقێنه‌ری رێچكه‌ی رۆحییه، بۆجه‌سته‌ی گۆڕان..؟
2- به‌رنامه‌ی (ص) به‌رنامه‌یه‌كه بۆدوپلیكهیت و كۆپیكردنی رۆحی به‌رزی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بۆ جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، واتا به‌رنامه‌یه‌كی رۆحییه، به‌رنامه‌یه‌كی فیزیكییه، گۆڕان ده‌بێت كۆنتڕۆڵی مه‌ڵبه‌ندی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی تاكه‌كان بێت. ئه‌مه ئه‌و به‌رنامه، فیزیكی و رۆحییه‌یه، كه بێ رێكخستنی خه‌ڵكی له پارتێكدا ده‌نگی خۆیان ئه‌ده‌نه گۆڕان. ئه‌مه رێچكه‌ی به ته‌غزییه كردنی رۆحی تاكه‌كانه، بۆجه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌كه.
چۆن گۆڕان بتوانێت مانیتیسمی هێزی تاكه‌كان و وزه‌ی فیزیكی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان، رابكێشێت؟.
چۆن كه‌سبی كێڵگه‌ی یاساكانی رۆحی تاكه‌كان بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی رێكیان بخه‌یت.؟ چۆن گۆڕان، كارتێكه‌ری خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئۆتۆڕه‌ن به‌رێوه به‌رێت.؟
چۆن هیزه زه‌ینییه‌كانی خۆمان به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست بكه‌ین.؟
ئه‌مه ئه‌و هێزه‌یه كه، دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یان له‌زۆرێك له وڵاتانی دیموكاراتی دا، پارته‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنن.
له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاراندا، 11ملیۆن زیاتر ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیست هه‌بو، ئه‌ندامه دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، وه‌ك حیزبی ناچنه 100هه‌زارێك، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، زیاتر له40 بۆ 50 ملیۆن كه‌س ده‌نگی پێ ئه‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی حیزبی بن. ئه‌مه هێزو رۆحی شاراوه‌یه، ئه‌م ده‌نگه شاراوه‌یه، ته‌نها له‌كاته پێویسته‌كاندا فه‌رزی رای خۆی ده‌كات، ئه‌م له‌شكره پڕهزره، وه‌ك جوندی شه‌ترنج، یاری به سه‌رۆك و پارته‌كان ده‌كه‌ن وخۆسه‌پێن قبوڵ ناكه‌ن. ئه‌م هێزه شه‌به‌حه، چنگی تیژی جه‌ماوه‌ره. ئه‌م هێزه شه‌به‌ح و چنگه تیژه، چۆن ئیختیاری گۆڕان ده‌كه‌ن.!؟
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌بێت مرۆڤـ ناسێكی سیاسی و ئابوری ناسێكی سیاسی ژینگه‌یی بێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه ده‌بێت راگری سه‌رجه‌م رۆحه‌كان بێت، رۆحی نوێ، رۆحی نه‌رمه یاخییه‌كان، رۆحی پیره ئه‌زمون. زۆربه‌ی ئه‌م تاكانه له‌بیری گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت و قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌یه‌كی مهعنهویدان، له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه، بۆ سهبوریدان به رۆح و جه‌سته‌یان. راسته گه‌شبینی گۆڕان بۆئایندهیه، هه‌وڵێك بۆئایندهو پاشه‌ڕۆژ بده‌ین، تا بۆ دواڕۆژ نهخشهسازبین.
دوارۆژ بۆنه‌وه‌ی نوێیه. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌م ساته‌وه‌خته چی ؟، ته‌ركیز كردن و خۆبه دور گرتن، له‌ساته‌وه‌ختی ئێستا له‌فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بۆته باو. ئێمه واڕاهاتوین كه ساته‌وه‌ختی ئێستا ده‌كه‌ینه قوربانی ئاینده. بۆیه هه‌میشه لهساتهخۆشهكانی ئێستا و ئاینده‌ش بێبه‌ش ده‌بین. ژیان له‌ساته وه‌ختی ئیستادا په‌یوه‌ندی پته‌و و راسته‌وخۆی به‌منه‌وه هه‌یه، من له‌بیری ئێستادام، نه‌ك دوا رۆژ، ئاینده چ وه‌ختێكه !!؟ بۆیه ئێمه قه‌ره‌بوی رۆحی و مه‌عنه‌ویمان ده‌وێت، له‌بزوتنه‌وه‌كه، گۆڕان دبێت سه‌بوری به‌خش بێت بۆ رۆح و جه‌سته‌مان. گرنگی گۆڕان له ژیانی له‌ساته‌وه‌ختی ئێستادایه.
(به‌دادگادانی گه‌نده‌ڵ و قۆرخكهرانی ئابوری ئه‌م وڵاته).
كه ئه‌مه سه‌ره‌كی ترین خواستی خه‌ڵكه، ئه‌مه ئه‌كتیفكردنی ئه‌و هیزهڕاكێشهرهیه، كه رۆحی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ په‌لكێش
ده‌كات، بۆناو بزوتنه‌وه‌كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. چه‌ند به‌جه‌سته دوربن، به‌ڵام رۆحیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌دا ده‌بێت.
1 - كردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڵده‌رو شكاندنی ئه‌و پاسوێرده نهێنییانه‌ی ژێرخانی ئه‌م وڵاته!!
پێكهێنانی دواهه‌مین سه‌حنی چاودێری ئابوری هه‌رێم + كه‌ركوك.– A
له‌ناو ئه‌م سهحنهگهورهیهدا، بۆهه‌ر چوار شاره‌كه‌ی كوردستان. پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك، له‌كه‌سانی یاسایی و ئابوری ناسان، بۆچێك كردنی داهاتی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. به‌تایبه‌ت له 2003وه،.*ساڵانه چه‌ند بوه...
دو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی، ته‌وه‌رێكیان پێكهاتوه له ژماره و فۆڵده‌ر، كه‌په‌یوه‌ندی به پڕۆژه‌ی به‌رده‌وام و پڕۆژه‌ی پێشنیار كراوه وه هه‌یه، كه‌داتا و ژماره و دابه‌شكردنه، كه ئه‌مه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان+پلان دانان به‌ژماره پێشنیاری ده‌كه‌ن.له2003وه‌چه‌ند پرۆژه‌ی گه‌وره‌و بچوك دروستكراوه، كۆی تێچوی چه‌نده.
ته‌وه‌ری دوههیش، په‌یوه‌ندی هه‌یه به،چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خه‌رجییه‌وه، هتد... چه‌ند دراوه به‌پێشینه‌ی خانوبه‌ره، كۆی پاره‌ی موچه‌خۆرانی حوكومی و خانه‌نیشان، كۆی خه‌رجییه‌كان چه‌ند بوه، هتد..
له‌ماوه‌ی ئه‌م 7 ساڵه‌دا، كۆی تێچوی پڕۆژه + كۆی خه‌رجییه‌كان،چه‌نده‌و كۆی ماوه‌ی ئه‌م پاره‌یه چهندهولای كییه؟
داهاته‌كانی نه‌وتی كوردستان، بۆكێ یه‌و كه‌شفكردنی گرێبه‌سته شه‌خسییه‌كان.
I R Sی، ئه‌مه‌ریكی، بۆ چاودێریكردنی باجه‌كان. - پێكهێنانی تاوه‌ر و سه‌نته‌رێكی هاوشێوه‌یB كه‌له‌یه‌ك ساڵدا، خه‌ساره‌تی باجه‌كانی به 91 ملیار دۆلار، خه‌مڵاند و تاوان باران دران به‌دادگای فدڕاڵی ئه‌مه‌ریكی. له‌م وڵاته‌دا باج بۆنادرێت، به‌تایبه‌ت كۆمپانیا زه‌به‌لاحه حیزبییه‌كان، + ئاسیا سێڵ و كۆڕه‌ك.
له‌ڕوی یاساییه‌وه، سیسته‌می وه‌به‌رهێنان، له‌م وڵاته‌دا غێرشهرعییه. كوان ئه‌و پرۆتۆكۆڵه یاساییانه. ئه‌م دوتهرهفه، كێن. لایه‌نی وه‌به‌رهێن + لایه‌نی حوكومی، ئه‌م كه‌رته تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ره وه‌همی یانه. پێش بونیان به‌كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێن، ره‌سیدی بانكییان چه‌ندبوه، له‌چ بانكێكدا كۆدی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوه.ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م سیۆله نه‌قدی و سیوله جافهیان له‌كوێوه هێناوه.
(بودجه‌ی شاراوه) لای كییه و بۆكییه.!!
باجی شاراوه، كۆمپانیا گه‌وره حیزبییه‌كان! بۆكییه و لای كییه!!
ئه‌و ئهشخاسانه كێن، كه بونه‌ته خاوه‌نی ئه‌م ئابورییه شاراوه بێشوماره.!!!
كات زۆر دره‌نگه!
بۆ به‌دادگا دانی ئه‌م ئهشخاسانه، راپرسی ناوخه‌ڵكی وڕای گشتی زۆر پێویسته، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ گۆڕان.
فه‌رزه! (گۆڕان، نه‌گۆڕبێت) له‌م پێداگری و ده‌عوایه‌دا.
ئه‌م ده‌عوایه، احتكاری له‌داهات و ئه‌ملاكی ده‌وڵه‌ت ومیلله‌ت، كاری گۆڕانه كه‌وه‌ك پارێزه‌رێكی ئه‌م میلله‌ته، بیدات به‌دادگا، دادگاكانی كوردستان + دادگای فیدراڵ + دادگای نێوده‌وڵتی + راگه‌یاندنه‌كان + تێگه‌یاندنی رای گشتی.
گۆڕانی راسته‌قینه، به‌رنامه‌ی دوههمه. به‌رنامه‌ی ئابوری ناسی یاسایی و سیاسی، ئیسلاحی فه‌سادی لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات. ئایا به‌ڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گۆڕانی ده‌وێت.!؟ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دڵنیابن كردنه‌وه‌ی ههرفۆلدهرێك لهئیحتكاری ئابوری ئه‌م وڵاته، زیادكردنی كورسییه‌كی په‌رله‌مانه بۆ گۆڕان، خه‌ڵكی به‌گشتی به هاوڵایان و به‌ئه‌ندامانی حیزبییه‌وه، چاوه‌ڕێن تا گۆڕان كاری جدی بكات له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی دوهه‌م، راسته گۆڕان زۆر شتی وروژاندوه، گه‌ر ئه‌م وه‌ره‌قه به‌هێزه، بخاته سه‌رمێزی دادگای هه‌رچوار شاره‌كه‌و دادگاكانی ده‌ره‌وه، به‌رچاوی راگه‌یاندنه‌كان، به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌وه، ئیتر به‌هانه‌و گومانێك له گۆڕان، نامێنێته‌وه بۆخه‌ڵك!! ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه خولقێنه‌ری هێزه شهبهحهكهیه، چنگی تیژی جه‌ماوه‌ره. كۆپی رۆحهكانه،ئیدی لێره‌وه خه‌ڵكی به‌گشتی ئیختیاری گۆڕان ده‌كه‌ن!؟ ئه‌مه ته‌كمیله‌ی قۆناغی سێهه‌مه، هه‌ر لێره‌وه گه‌وره‌ترین شانازی مێژویی بۆ گۆڕان ده‌مێنێته‌وه.
ئیتر گۆڕان خۆی ئاماده بكات بۆ ته‌شكیله‌ی یه‌كه‌مین حكومه‌تی دیموكراتی بۆ دانیشتوانی كوردستان.