سه‌لام زه‌ندی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش سه‌رکه‌وتنه‌کانی له هه‌ردو هه‌ڵبژاردنی کوردستان وعێراقدا سه‌لماندی که خه‌ڵکێکی زۆری له‌گه‌ڵدایه و زۆرێکی خه‌ڵکی کوردستانیش هاوبیرن له‌گه‌ڵ دیدی گۆڕان، له ئاستی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌ربردنی ئه‌م هه‌رێمه.
گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیه، نه‌ک که‌لتوری ونه‌ش کۆمه‌ڵایه‌تی، به واتایه‌کی دی، گۆڕان به پرۆگرامێکی سیاسییه‌وه خۆی خسته مه‌یدانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر به‌و پرۆگرامه سیاسییه‌ش ده‌نگی به‌رچاوی کۆکرده‌وه.
که‌واتا، ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی ده‌نگیان به گۆڕان داوه چاوه‌ڕوانن گۆڕان ئه‌و په‌یمانه‌ی داویه‌تی به خه‌ڵک بیخاته بواری جێبه‌جێکردن. بۆ راپه‌راندی ئه‌م کاره‌ش وه‌ک ئاشکرایه گۆڕان پێویستی به ستراتیژییه‌کی تۆکمه وبه هه‌یکه‌لێکی رێکخراو هه‌یه. من پێموانییه بزوتنه‌وه‌یه‌ک له قه‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌رکێک له ئاستی ئه‌رکی گۆڕان بیته جێبه‌جێکردن به‌بێ هه‌بونی هه‌یکه‌لێکی ته‌نزیمی دارێژراو بته‌و که به هۆیه‌وه ئه‌و ئه‌رکانه بێنه جیبه‌جێکردن.
مه‌به‌ست له حیزب له کۆمه‌ڵگای دیموکراسیدا چیه؟
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کی ساکارکراوهی حیزب بکه‌ین ده‌توانیین بڵێین که حیزب بریتییه له که‌نالیزه‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندی گروپێکی خه‌ڵک و گه‌یاندی ده‌نگیان به ناوه‌نده‌کانی بڕیار له حکومه‌تدا، هه‌روه‌ها داکۆکی کرد له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه. دیاره گروپی دیکه‌ش له کۆمه‌ڵگادا هه‌ن که ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا نه‌گونجێ، ئیدی بۆیه بۆئه‌وه‌ی دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له کۆمه‌ڵگادا نه‌گاته ئاستی روبه‌روبونه‌وه‌ی توندوتیژو په‌نابردن به چه‌ک بۆیه گه‌مه‌ی دیموکراسی و کلتوری فره‌حیزبی و گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی دیموکراتیکدا پێره‌و ده‌کرێن.
پێناسه‌ی حیزب که رابه‌رایه‌تی خه‌ڵک ده‌کات و نوێنه‌ری هه‌مو خه‌ڵکه‌و پێشرهوههڵگری راستیه رههاکانه، پێناسه‌یه‌کی ستالینیه بۆ حیزب. ئه‌م پێناسه‌یه له دونیای نوێ‌دا جێی نه‌ماوه. حیزب له کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا ده‌کرێ نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی چینێکی کۆمه‌ڵ بکات، چین به واتای کۆمه‌ڵناسیی نه‌ک ئابوریی. مه‌به‌ستم له چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گروپێک له کۆمه‌ڵدا له بریارێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن یان سومه‌ند ده‌بن. بۆیه ده‌بێ ئه‌م گروپه له سیسته‌می دیمکراتیدا که‌نالێک بدۆزێته‌وه تاکو ده‌نگی خۆیان به سه‌نته‌ره‌کانی بڕیار بگه‌ینن و ئاگاداریان بکه‌نه‌وه که ئه‌م جۆره بریارانه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه. ئه‌مه ئه‌رکی حیزبه له کۆمه‌ڵگای دیمکراتیکدا.
ئه‌گه‌ر له‌م گۆشهنگایهوه ته‌ماشای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌ین ده‌بینین گۆڕان حیزبه، جا ناوی بزوتنه‌وه لهخۆدهنێ یان هه‌رچ نێوێکی دی. کێشه ئه کاته سه‌رهه‌ڵده‌دات که گۆڕان ئه‌و ئه‌رکانه‌ی لهسهرشانیدایه پێی جێبه‌جێ نه‌کرێ. گۆڕان ئه‌و کاته لاواز ده‌بێت که سه‌رکه‌وتو نه‌بێت له گه‌یاندی ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی متمانه‌یان پێ داوه تا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بگه‌ینێته ناوه‌نده‌کانی بڕیار. خۆ ده‌بێت گۆڕان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خۆی ریکبخات وخۆی سازبدات تا بتوانی ئه‌و ئه‌رکانه راپه‌ڕێنێ. خۆ ده‌بێت گۆڕان میکانیزمی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا و له‌ناو چوارچێوه‌ی سیسته‌می فره‌حیزبی وله‌نێو ده‌سگاکانی سیسته‌می دیموکراتیک هه‌ڵسوکه‌وت بکات، ده‌بێت گه‌مه سیاسیه‌که بکات. خۆ نابێت گۆڕان یاری بکات و له ده‌وره‌وی گۆڕه‌پانه‌که‌شدا وه‌ستابێت. به ئه‌نجامگه‌یاندی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له‌سه‌رشانی گۆڕاندایه پێویستی به حوزوری سیاسی به‌رده‌وام وبه‌رچاو هه‌یه هه‌م له گۆڕه‌پانی سیاسی وههم له ده‌سنیشانکردنی پێویستیه‌کانی نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ شیکردنه‌وه‌ی هه‌بێ بۆ سه‌رده‌م وبۆ داهاتو. ئه‌م ئه‌رکانه به‌بێ هه‌بونی هه‌یکه‌لێکی ته‌نزیمی که تێیدا شیرازه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام نادرێن، به‌بێ بونیاتێکی رێکخراوه‌یی رون که تێیدا به‌رپرسیاریه‌تی بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراوه کاری سیاسی و دیموکراسیانه ناکرێ. بێ هه‌بونی بنیاتهکی تۆکمه و به‌رپرسیار ههرگیزناکرێ گۆڕان بتوانێ خزمه‌تی ئهوخهلکانه بکات که ده‌نگیان پێداوه. به لای که‌مه‌وه من پێموانیه گۆڕان بتوانێ وه‌ک ئێستای بمێنێته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌نگی خه‌ڵکیش بکات.
هه‌ندێ ده‌نگ هه‌ن که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر گۆڕان ببێ به حیزب زه‌ره‌ر ده‌کات یان لاواز ده‌بێت. دیاره ئه‌و بۆچونانه بنه‌مای شیکردنه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه و جێی به‌هه‌ند وه‌رگرتنن. له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر وه‌ک چه‌مکێ سه‌ر به دونیای سیاسه‌ت نییه ئیدی ئه‌سته‌مه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا باسی لێبکرێ. لاواز بونیش وه‌ک چه‌مکێکی رێکخراوه‌یی پێناسه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێ. به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌رچ رێکخراوه‌یه‌ک یان بزوتنه‌وه‌یه‌ک دید وستراتیژی رۆشن بۆ داهاتو و بۆ روه‌تی په‌ره‌سه‌ندی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که بزوتنهوکهی تێدایه نه‌بو ئه‌وه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، یان رێکخراوه‌یه، یان تیپێکی مۆسیقا، یان تیپێکی یاری تۆپی پێ، نه‌ک ته‌نها لاواز ده‌بێت، به‌ڵکو له‌نێو ده‌چێت و جێگری په‌یاده‌بێت. من پیموایه ستراتیژیه‌کی سیاسی سهردهمانهو پێویست بۆ خه‌ڵکی کوردستان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه، ئه‌م ستراتیژیه‌ش مه‌حاڵه بێ ئۆرگهنیزهکردن کاریگه‌ربێت وتوشی ئاوابون نه‌بێت.