کوردۆ ئەبوبەکرسەعید
مێژو بەشیکی گرنگی چۆنێتی رهوتی ئێستاو و داهاتوی ژیانمان پێک دههێنێت، هەمو بونێک مێژویەکی تایبەتی خۆی هەیە که تائهندازهیهک بهشداریدهکات له پێدانی شوناسێکدا بهو بونه، بۆیه ئاساییشه ئهگهر بڵێین تەنانەت مێژو خۆشی مێژوی نوسینەوەو دەست بە لێکۆڵینەوە لە مێژودابوی هەیە، بزوتنەوەی گوڕانیش وهک دیاردهیهکی سیاسی، کۆمهڵایهتی و رۆشنبیری لە ئێستادا مێژویەکی هەیە کە باس لە کۆمەلِێک بەسەر هات و قۆناغ دەکات کە بزوتنەوەکە پێیدا تێپەڕیوە، دهتوانین بڵێین که گۆڕان وەک بیرکردنەوەو هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر هەمو ئەو کەموکوڕتیانەی دەسەڵاتی کوردی لەچەند ساڵی بەڕێوەبردنیدا هەیبو هاتە کایەوە.بۆیە پێویستە لە ئێستادا کە زۆر بەسەر بەفەرمی بونی بزوتنەوەکەدا تیپەر نەبوە شارەزەیان باس لە مێژوی دروست بونی له روی بیر و هەڵویستهوه بکەن و بینوسنەوە.
پێویستیی دیاریکردن و ئازایانە نوسینەوەی میژوی گۆڕان لەئێستادا دورمان دەخاتەوە لە زۆر کێشە که داهاتو پێ دەچێت زۆر کەس بۆ هەر هۆیەک بێت یان بەبێ هۆ بتواننراستیەکان بەلاڕێدابەرن و چەواشەمان بکەن لە راستیەکان، له ئاکامدا رۆڵی خهڵکانێک بسڕنهوه و کهناربخهن کە هەڵوێستی جوامێرانەیان هەبوە لەساتەوەختێکی مێژویدا.
هەوڵدان بۆ چاکسازی و خۆرێکخستنەوەی سیاسیانەی سیستەمی بەڕێوەبردنی ئیداری و سیاسی لە هەرێمی کوردستان دا بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە و دواترینیان هەوڵی گوڕانخوازانە کە دواتر لە ناوبزوتنەوەی گۆڕاندا خۆیان چالاک کردوەو شێوە رێکخستنێکیان بە خۆیان داوە کە تا ئێستا بەدەر لە بەرژەوەندی هاوبەش خۆی بە هیچ بیرێکی ئایدۆلیژیەوە نەبەستۆتەوە و راستی وجەپی خۆیی لەڕوی بەرەی سیاسییەوە یهکلایی نەکردۆتەوە.
بۆ بەرچاوڕونی گۆڕانخوازان و خەڵکی کوردستان پێویستە کەسە گۆڕانخوازەکان راستیە مێژویەکان ئاشکرا بکەن، ئەوکەسە بوێرانەی که بەشێکبون لە بزوتنەوهکە پێویستە باس لە مێژوی دروستبونی بکەن. زۆرن ئەوانەی سەرهتای دروستبونی بیرۆکەی گۆڕان دەگێرنەوە بۆ کێشەکانی ناو گۆنگرەی یەکەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاتێک بڕیاری توانەوەی کۆمەڵە لەناو یەکێتیدا درا، هەندێکیتر پێان وایە سەرهتاکەی دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی واژۆکردنی ئەو یاداشتهی درایە دەست سکرتێری یەکێتی، کە دواتر بە یاداشتی ئیمزا ناوبانگی دەرکرد. هەندێکی تر دەیبەنەوە بۆ هەڵبژردنەکانی ناو ئۆرگانەکانی یەکێتی کاتێ باڵی ریفۆرمی ناو یەکێتی زۆرینهی پۆستەکانی بەدەستنەهێنا. هەندێکی تر دەیبەستنەوە بە دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێز نەوشیروان مستەفاوە لە پۆستی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و دامەزراندنی کۆمپانیای وشەوە. هاوکات رەوتی گۆڕینی دیموکراتی (رەگ) و رەوەندی کوردی بۆ گۆڕان لە ئەوروپا بەشێکی تری ئەم مێژوە دەبات بۆخۆی.
ئەوەی کەمترین شوێنی لەمێژوی باسکراوی گوڕاندا گرتوە گەنجان و توێژی خاوەن فیکری نەوەی نوێی گۆڕانخوازە، لەکاتێکدا ئەوان خۆیان بە داینەمۆ و بنیاتنەری راستەقینەی بزوتنەوی گۆڕان و ئەم قەوارە تازەیە دادەنێن. ئەوانێک لەسەرتای دروست بونی کۆمپانیای وشەوە رێگای گردەکەیان گرتەبەر بۆ پشتیوانی کردن و یارمەتیدان لە رێکخستنی سیاسیانە و جەماوەریانە بۆ ئەم قەوارە نویَە، ئەوان بون بێگوێدانە ترس بێ بیرکردنەوە لە هەردەسکەوتێکی تاکەکەسی، بێ گوێدانە بەرژەوەندی، دەسپێشخەربون بۆ بە پراکتیزەکردنی هزری گۆڕان. نەوەی نوێ بو مانی دەگرت و دەڕژایە سەرشەقامەکان نەوەی نوێ بو شەقامی سالمی گۆڕی بۆ شەقامی گۆڕان نەوەی نوێ بو لە خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی 25 تەمموز بنکەکانی جۆشدابو بۆ گۆڕین. لە بەشداری جەمەواریانەی ناوخەڵک و هاندانی گەنجان، بەشی شیریان بەرکەوتبو، بەڵام لە ئاماژە پێ کردنی رۆڵیان لە دارشتنی فکریی و سیاسیانە لەناو بزوتنەوەکەدا هیچ شوێنێکیان بۆ دیاری نەکراوە. دیارنەبونی جێگایان لە ناوەندی بڕیار بەدەستی ناو بزوتنەوەکە خەریکە ئەو دەورە مێژوییەیان بەرەو دیار نەمان دەبات کە ئەمەش خۆی نیگەرانی دروستکردوە لای بەشێکی زۆریان. نەوەی پێشوتر لەدەسپێکی خەباتیاندا زۆر گەنج بون، بەڵام داکۆکیکەرێکی راستەقینەی خەڵکی کوردستان بون کە تا ئەمڕۆش شانازی بەوڕوڵە مێژوییەوە دەکرێ کە ئەوێ رۆژێ گێڕاویانە. بۆییە دەبێ زوبکرێ لە نوسینەوەی مێژوی گۆڕان و گرێدانەوەی مێژوی خەباتی نەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ. گۆڕان موڵکی هەمو گۆڕان خوازانە کەواتە مێژو داهاتوشی دەبێ بۆ هەموان بێت و جێگەی پراکتیزەکردنی بیری هەموگۆڕان خوازاێکبێت.
نوسینەوەی مێژو کارێکی زۆر گرانە، پێویستی بە فاکتەو شارەزایی و روئییایەکی فراون هەیە تا نزیکرین گێڕانەوەمان لە راستیەوە بۆ تۆمار بکات. بۆ دورکەوتنەوە لە شێواندنی مێژو تۆمارکردنی راستیەکان پێویستی کاتە دەست بە تۆمار کردنی میژوی گۆڕان بکرێت تا گۆڕان لەسەر کەس تاپۆ نەکرێت، بۆ داهاتوش مۆڵکی هەموان بیت بە پشت بەستن بە مێژوی بزوتنەوەکە.