|
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كتێبی نووسه‌ره كورده‌كان، مامۆستایه‌كی تورك كتێبێك له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌نووسێت |
Monday, August 20, 2007 |
له توركییه‌وه : زانا ئه‌حمه‌د ره‌حمان
سایتی تورك ئه‌تاك:
ئه‌مساڵ بێگومان كێشه‌ی كه‌ركوك له سه‌روو هه‌موو كێشه سیاسییه‌كانی تری توركیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆی ده‌بینێته‌وه، له كۆتایی ئه‌مساڵ ریفراندۆمێك سازده‌كرێت بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌ركوك و هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و هه‌مووان به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و گه‌ر كه‌ركوك بخرێته‌وه سه‌ر كوردستان، ئه‌وا كورده‌كان بلیتی به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان ده‌ستده‌كه‌وێت، له بارودۆخێكی ئاوها ئاڵۆزدا ئاخۆ ده‌بێت گله‌یی و گازنده‌ی توركیا و دراوسێكانی تری عیراق چی بێت له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه؟ چه‌ند جێی داخه بۆ توركیا كه شارێك، هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه شارێكی توركمانه‌كانه، ئێستا ببێته شارێكی كوردی و توركیاش هیچ به‌ره‌نگارییه‌كی نه‌كات.
پرۆفیسۆر ماهیر نه‌قیب له زانكۆی ئێرجییهسی توركیا له به‌شی په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌كان كه وانه‌بێژه‌و یه‌كێكه له پسپۆره ده‌گمه‌نه‌كانی توركیا و كتێبێكی به ناوی ناسنامه‌ی كه‌ركوك نووسیوه، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌ركوك و خه‌می وڵاتانی دراوسێ و ئه‌و كارانه چین كه پێویسته توركیا بیكات سه‌باره‌ت به كه‌ركوك؟ به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه
-بۆچی پێویستی كرد له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌ركوك كتێبێك بنووسن؟
*ماهیر: "تا ئێستا له‌سه‌ر توركمانی بوونی كه‌ركوك هیچ كتێبێك پێویستی نه‌كردووه، تا ئێستا له نوسراوه مێژووییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌ركوك شارێكی توركمانییه ئه‌مه‌ش له كلتور و تهلارسازییو و مۆسیقای كه‌ركوكدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌شه كه كه‌ركوك شارێكی توركییه تا ئێستا هیچ نووسه‌رێكی تورك نه‌یوتووه كه‌ركوك شارێكی توركییه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویست به‌سه‌لماندن ناكات، به‌ڵام له دوای ساڵی 2000ه‌وه چه‌ند نووسه‌رێكی كورد چه‌ند كتێبێكیان نووسی كه تێیدا ئاماژه به كوردبوونی كه‌ركوك ده‌كات و زۆرینه‌ی ئه‌م كتێبانه‌ش وه‌رگێڕراونه‌ته سه‌ر زمانه بییانییه‌كان.
ئه‌م كتێبانه هه‌ڵه‌ی زۆر زه‌قیان تێدایه و راستییه مێژووییه‌كانیان شێواندووه‌و دیدی خه‌ڵكانی جیهانیان به‌ره و ئه‌وه راكێشاوه كه، كه‌ركوك شارێكی كوردییه، بۆیه من ئه‌م كتێبه‌م نووسیوه".
ئایا ئێستا عیراق مه‌زهه‌بییانه یان نه‌ژادییانه دابه‌شبووه؟
ماهیر: "ئێسته له عیراقدا دابه‌شبوونێكی مه‌زهه‌بی هه‌یه و عیراق وه‌ك سێ هه‌رێمی دابه‌شبوو ده‌بینرێت، ئه‌وانیش هه‌رێمی كورده‌كان كه بریتییه له شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و كورده‌كان ده‌یانه‌وێت كه‌ركوكیش بخه‌نه سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه، هه‌رێمی دووه‌م هه‌رێمی شیعه‌كانه و ده‌توانین بڵێین به‌غدا له‌م هه‌رێمه‌دایه، هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا به‌غدا شارێكی شیعی نییه، هه‌رێمی شیعه‌كان له نۆ پارێزگا پێكهاتووه، شاره‌كانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار هه‌رێمی سوننه‌كانیان پێكهێناوه و ئه‌م هه‌رێمانه وایكردووه عیراق به دابه‌شبوویی ببینرێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی عیراق دابه‌ش نه‌بووه، ئه‌گه‌ر له دوای ریفراندۆمه‌كه‌وه كه‌ركوك بخرێته سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان ئه‌وا ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئه‌و سێ هه‌رێمه به ره‌سمی، كه‌واته دابه‌شبوونی مه‌زهه‌بی زۆر به ئاشكرا دیاره و كۆچی سوننه‌كانی ناوچه شیعییه‌كان بۆ ناوچه سوننه‌كان و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م دابه‌شبوونه مه‌زهه‌بییه‌ی چڕتر كردۆته‌وه، به‌ڵام دابه‌شبوونی نه‌ژادی تا ئێستا نییه و ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش په‌یوه‌ندیی به كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مادده‌ی 140 جێبه‌جێده‌كرێت
ماهیر: "مادده‌ی 140 له بنه‌ره‌تدا مادده‌ی 58ی ده‌ستووری پێشووه به‌ڵام به فراوانكراوی. ماده‌ی 58 باس له سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو شاری به‌غدا و كه‌ركوك ده‌كات و تێیدا هاتووه كه ئه‌م دوو شاره سه‌ر به هیچ شوێنێك و هیچ فیدراسیۆنێك نین، ئه‌بوایه مادده‌ی 140 هه‌ر نه‌بووایه، چونكه له هیچ ده‌ستوورێكی جیهاندا مادده‌یه‌ك نییه چاره‌نووسی شارێك دیاریبكات، به‌ڵام به بێ ئاگاداریی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووری و به گوزارشتی عیراقییه‌كان و له چێشتخانه‌ی سیاسیی عیراقدا دروستكراوه و خراوه‌ته ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌وه."
له‌لایه‌ن كێوه ئه‌م مادده‌یه هێنراوه؟
ماهیر: "ئه‌م مادده‌یه به زه‌بری كورده‌كان دانراوه، ئه‌ویش به مامه‌ڵكردنێك له نێوان شیعه‌كان و سوننه‌كانه‌وه، سوننه‌كان ئه‌م مادده‌یه‌یان به‌لاوه په‌سند نییه به‌ڵام پێده‌چێت به زه‌بری كورده‌كان ئه‌م مادده‌یه خرابێته ده‌ستووری عیراقه‌وه، كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا روون نییه. ئه‌توانین بڵێین كه له كاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای ده‌ستوری له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه كه زۆر جددی نه‌بوون له ئیشهكانیاندا، مادده‌ی 140 هاتبێته ئاراوه و خرابێته ده‌ستووره‌وه، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیمی سه‌رۆكی مه‌جلیسی باڵا ئه‌م مادده‌یه‌ی خستبێته ده‌ستووره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌بوونایه مادده‌یه‌كی له‌و جۆره نه ده‌چووه ده‌ستووری عیراقه‌وه.
مادده‌ی 140 ده‌ڵێت: كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی جێی ناكۆكییه و ده‌ڤه‌ره‌كانی ئهوروبهر كه‌ركوك و هه‌ندێك شارۆچكه‌ی موسڵیش ده‌بێت له پێشدا ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێنه‌وه، پاشان سه‌رژمێریی ئه‌و ناوچانه بكرێت و له كۆتایشداو له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2007 ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت.
لیژنه‌ی جێبجێكردنی مادده‌ی 140 پێكهێنرا و له پارته جیاوازه‌كانه‌وه بوونه ئه‌ندامی لیژنه‌كه و توركمانه‌كان كه دژایه‌تییه‌كی زۆریان ده‌كرا، توانییان سیانیان ببنه ئه‌ندامی لیژنه‌كه، ئه‌م لیژنه‌یه له ماوه‌ی سێ ساڵدا ئه‌وانه‌ی كه بیسه‌لمێنن كه كورد و توركمانن، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك پارچه‌یه‌ك زه‌وی و 15000 دۆلاریان پێده‌درا و دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین فۆڕمی ساخته‌ی كورده‌كان زۆر ئاسانه."
له راستیدا به‌ڵگه تاپۆییهكانی كه‌ركوك له‌م قۆناغه‌دا شێوێنراون.
ماهیر: به‌ڵێ هه‌مووی شێوێنراوه، جگه له‌وه‌ش له سه‌ره‌تای ساڵانی 70وه تا ئێستا له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه عه‌ره‌بی هێناوه‌ته كه‌ركوك و ئێسته‌ش به پێدانی 15000 دۆلار و پارچه‌یه‌ك زه‌وی، كورده‌كان خه‌ڵك له كه‌ركوك جێگیرده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی هه‌وڵێكن بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ژادی توركمانه‌كان له كه‌ركوك، له سه‌رده‌می سه‌دام به زۆر و ئێسته‌ش به پاره و زه‌وی ئه‌م كاره ده‌كرێت، له‌م رووهشهوهیه تا ئێستا ژماره‌ی دانیشتووانی كه‌ركوك دیاری نه‌كراوه و له ساڵی 1957 تا ئێستا هیچ سه‌رژمێرییه‌ك له كه‌ركوك ساز نه‌كراوه و ته‌نها له‌به‌ر مادده‌ی 140 سه‌رژمێریی له كه‌ركوك سازده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ كه‌ركوك پێویست نییه به‌ڵكو پێویسته سه‌رژمێرییه‌ك له سه‌رانسه‌ری عیراق ئه‌نجامبدرێت".
كێ ئه‌نجامی ریفراندۆم و سه‌رژمێریی كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ركوك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كێدایه؟
ماهیر نه‌قیب: "ئێستا عیراق شارێكه هی هه‌موو عیراقه و پێویسته له لایه‌ن به‌غداوه ئه‌م پرۆسانه به‌ڕێوه‌ببرێت".
به‌پێی ده‌ستووری عیراقیش هه‌ر شارێك ئه‌نجومه‌نێك پێكده‌هێنێت، ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك له 41 كه‌س پێكهاتووه كه 26 ئه‌ندامیان كوردن و 9 ئه‌ندامیان توركمانه و 6 ئه‌ندامیشیان عه‌ره‌بن و به پێی ده‌ستووری وڵات ئه‌م ئه‌نجومه‌نه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یه، بۆ نموونه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شار و دوو یاریده‌ده‌ری پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاریده‌كات، كه ئه‌مانه هه‌موویان له كورده‌كانن، جگه له‌وه‌ش له كۆی 12 به‌ڕێوه‌به‌رێتی گرنگی كه‌ركوك 11 به‌ڕێوه‌به‌رێتییان له ژێر ده‌ستی كورده‌كاندایه و ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رێتیی په‌روه‌رده و فێركردن له ژێر ده‌ستی توركمانهكاندایه".
گوایه كه‌ركوك له 700000 كه‌س پێكهاتووه و دوای ئه‌وه‌ی به‌و بڕه پاره‌یه خه‌ڵكێكی زۆریان هێناوه، دانیشتووانی كه‌ركوك بۆته 1400000 ئایا پێش هاتنی ئه‌م 700000 كه‌سه پێكهاته‌ی دانیشتووانی كه‌ركوك چۆن بووه؟
ماهیر: "وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه پێویسته له رووی مێژووه‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه، ساڵی 1918 دوای ئه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان كه‌ركوكیان بۆ ئینگلیزه‌كان به جێهێشت، دانیشتووانی كه‌ركوك هه‌مووی توركمان بوو، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه ئینگلیزییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تریش ده‌ڵێن كورده‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا 30% ی كه‌ركوكیان پێكهێناوه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ركوكدا هیچ كوردێكی تیا نه‌بووه، دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له كه‌ركوك به زۆر له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و كاته‌وه له گونده‌كانه‌وه خه‌ڵكی راگوێزران بۆ كه‌ركوك و له ساڵی 1924ه‌وه ئه‌م كۆچپێكردنهی خه‌ڵكی بۆ كه‌ركوك زیادی كرد، كه ئه‌مه له هه‌موو سه‌رده‌می مهلهكیدا به‌رده‌وامبوو.
دوای دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كۆماری له ساڵی 1958 ئه‌م كۆچپێكردنه زیادیكرد و دوای قه‌تڵوعامكردنی كه‌ركوكییه‌كان له ساڵی 1959، حزبه كوردییه‌كان هه‌وڵیاندا دانیشتووه كورده‌كانی كه‌ركوك زیادبكه‌ن.
ساڵی 1970 بۆ ساڵی 1974 كه سه‌دام بووه جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق، هه‌وڵی ئه‌ویدا هه‌موو كورد و توركمانه‌كانی كه‌ركوك له‌و شاره ده‌ربكاته ده‌ره‌وه، به كورتی له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌وڵی بونیادی دیمۆگرافیی ئه‌م شاره دراوه.
له ساڵی 2003 پێش پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق له ماڵپه‌ڕی (سی ئای ئه‌ی) راپۆرتێك بڵاوكرایه‌وه كه به پێی ئه‌و راپۆرته دانیشتووانی كه‌ركوك یه‌ك له سه‌ر سێی كوردبووه و یه‌ك له‌سه‌ر سێی توركمان و یه‌ك له‌سه‌ر سێی عه‌ره‌ب بووه، به‌ڵام به بیرۆكه‌ی من ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بكرێت ئه‌وا له 50% زیاتری كورده و له 30% توركمان و 15-18% عه‌ره‌بن".
|
|
|