Print
 ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
Saturday, January 15, 2011
(سبه‌ی‌): 
زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌ له‌ مانگی‌ 3ی‌ ئه‌یلولی‌ 1936 له‌ شاری‌ حه‌مام سوسه‌ی‌ تونس له‌ دایك بوه‌.
خاوه‌نی‌ كۆمه‌ڵێك بڕوانامه‌ی سه‌ربازیه‌ و چه‌ندین پۆستی‌ سه‌ربازیشی‌ وه‌رگرتوه‌.
سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ بوه‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ 1964-1974.
پاشان بو به‌ سه‌رۆكی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ماوه‌ی‌ 1977-1980.
ساڵی‌ 1980 بوه‌ به‌ باڵیۆزی‌ تونس له‌ پۆڵه‌ندا و پاشان له‌ ساڵی‌  1987 ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران.
بن عه‌لی‌ هه‌ر له‌ساڵی‌ 1987دا سوێندی‌ یاسایی خوارد وه‌ك سه‌رۆكی‌ وڵات دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حه‌وت پزیشك بڕیاری‌ ئه‌وه‌یاندا كه‌ سه‌رۆكی‌ وڵات "ئه‌لحبیب بورقێبه‌" توشی‌ خه‌ڵه‌فان بوه‌و چیتر ناتوانێت سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵات بكات.
ساڵی‌ 2004 زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌ بۆجاری‌ دوه‌م وه‌ك سه‌رۆكی‌ ولات هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
پێویست بو بن عه‌لی‌ له‌ساڵی‌ 2004دا خانه‌نشین ببێت به‌ڵام له‌ ئایاری‌ 2002دا له‌ رێگه‌ی‌ راپرسیه‌وه‌ توانی‌ پاڵپشتی‌ به‌ده‌ستبهێنێت بۆ مانه‌وه‌ی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ وڵات بۆ خولێكی‌ تری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌.
هه‌میشه‌ رێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی‌ تونس سیستمی‌ حوكمڕانی‌ بن عه‌لیان به‌ دیكتاتۆر وه‌سفكردوه‌ و رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ بن عه‌لی‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی‌ ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌ و ئازادیه‌كانیش به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌.
له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ ریزی‌ گه‌نجانی‌ خوێنده‌واردا له‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌ودا گه‌یشه‌ رێژه‌ی‌ %14، به‌ڵام هه‌ندێك بۆچون هه‌یه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ئابوری‌ تونس له‌سه‌رده‌می‌ ئه‌ودا به‌ره‌وه‌پێش چوه‌.
قه‌یرانی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ وڵات له‌ شێوه‌ی‌ خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ریدا له‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵدا خۆی‌ ده‌رخست.
سه‌ره‌تا گه‌نجێكی‌ ده‌رچوی‌ زانكۆ كه‌ پۆلیس عه‌ره‌بانه‌ی‌ ئیشكردنه‌كه‌یان شكاندبو خۆی‌ سوتاند و گیانی‌ له‌ده‌ستدا پاشان خۆپیشاندانه‌كان فراوان بو تا گه‌یشته‌ دروست بونی‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ و هه‌ڵهاتنی‌ بن عه‌لی‌ له‌ وڵات و دروست بونی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ نوێ‌ له‌تونس له‌ 14ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2011.
زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌ ماوه‌ی‌ 23 ساڵ حوكمی‌ وڵاتی‌ تونسی‌ كرد پاشان له‌ژێر فشاری‌ جه‌ماوه‌ردا به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات و وڵاتی‌ به‌جێهێشت.
Sbeiy.com © 2007