هه‌ردی حه‌مه ئه‌مین
له‌وه‌ته‌ی دیموكراتی (ده‌سه‌لاَتی خه‌ڵك) وه‌ك چه‌مكێك له ولاَتی یۆنان سه‌ری هه‌ڵداوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَت (حیزب، كه‌مینه‌یه‌ك، گروپێك، عه‌شیره‌تێك، بنه‌ماڵه) یه‌ك ئه‌وانه‌ی كه خه‌ونی تاكه‌كه‌سی و دیكتاتۆربونیان هه‌یه دژی چه‌مكی دیموكراسی بنه‌ماكانی وه‌ستاونه‌ته‌وه، هه‌مو رێگایه‌كیان گرتۆته‌به‌ر بۆ به كۆیله‌كردنی كۆمه‌ڵگا و سه‌پاندنی ده‌سه‌لاَتیان، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵگرانی ئه‌م بیرۆكه‌یه (دیموكراسی) وێڵی به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی بون بۆ كۆمه‌ڵگا و پارێزكارێكی باش بون له مافی چین و توێژه چه‌وساوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكا.
روداوه‌كانی ئه‌م دوای یه‌ی ولاَتی تونس و راپه‌ڕبنی خه‌ڵك دژی رژێمه تۆتالیتاری یه‌كه‌ی وه‌ك (زینه‌عابدین بن علی) بو كه ماوه‌ی (23) ساڵه ده‌ستی گرتبو به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابوری ولاَتدا، ئه‌م راپه‌ڕینه ده‌نگ و سه‌دایه‌كی جیهانی هه‌بو، هه‌مو ده‌سه‌لاَته له‌رزۆك و نادیموكراتییه‌كانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستی هه‌ژاند و له خه‌وی قوڵی زۆرداری وه‌خه‌به‌ری هێنان، راپه‌ڕینه‌كه‌ی تونس هاوشێوه‌ی شۆڕشه جه‌ماوه‌ری یه‌كه‌ی ساڵی (1789)ی فه‌ره‌نسا بو كه دژی حوكمی زۆردارانه‌ی پاشاكانی فه‌ره‌نسا بو، كه ئه‌وانیش هه‌مو كۆمه‌ڵَگایان خنكاندبو، هه‌مو لایه‌نه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تی و رۆشنبیری و ئاینی و هونه‌ری یه‌كانیان خستبوه خزمه‌تی خۆیان و خه‌ڵكیش له سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی بێ به‌ش بو، برسێتی و بێكاری كۆمه‌ڵكای فه‌ره‌نسی ته‌نی بو، نوسه‌ران و رۆشنبیران ده‌نگیان كپ كرابو، له زیندانه‌كان توندده‌كران، هه‌ر ئه‌و كاته ئه‌م شۆڕشه مێژوی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاندو كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌وروپا به تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی دانا‌و مۆدێلی روخاندنی دیكتاتۆره‌كانی داهێنا، هه‌روه‌ك چۆن قۆناغێكیش بو چه‌مكی ئازادی و دیموكراتی تیایدا گه‌شه‌ی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینی.
شۆڕشه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری یه‌كه‌ی خه‌ڵكی تونس كه به شۆڕشی سپی ناوزه‌ند ده‌كرێت به‌هۆی نه‌بونی بنه‌ماكانی دیموكراتی و ئازادی و شه‌فافیه‌ت و عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی، كه له دونیایی ئه‌مڕۆماندا ئه‌م چه‌مكانه بونه‌ته پره‌نسیپێك به‌سه‌ر زاری خه‌ڵكه‌وه، له ماوه‌ی حوكومڕانی بن عه‌لی له تونس‌دا بێكاری و نه‌بونی و هه‌ژاری و سه‌ركوتكردن و هه‌ڵهاتنی گه‌نجان بۆ ئه‌وروپا و دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و خنكاندنی ئازادییه گشتییه‌كانی خه‌ڵك، بونی داموده‌زگای سه‌ركوتكه‌ر و داپڵۆسێنه‌ر و نه‌بونی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین، هۆكارگه‌لێك بون رق و توڕه‌یی خه‌ڵكی هه‌ستاند و سه‌ره‌نجام ده‌سه‌لاَته ترسنۆكه‌كه‌ی زه‌ینه‌عابدینی له بنه‌وه هه‌ڵته‌كاندو به ناچاری تونسی به‌جێهێلاَ و به‌ره‌و سعودییه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی خۆی هه‌ڵهات.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له كوردستان روده‌دا له سایه‌ی حوكمی خۆماڵییه‌وه به داخه‌وه بارودۆخێكه پێچه‌وانه‌ی خه‌باتی هه‌شتا ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئامانجه‌كانییه‌تی، كه له‌پێناوی ئازادی و دیموكراتی و رزگاری و سه‌ربه‌خۆی دا به هه‌زاران شه‌هیدی داوه، ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له تونس راپه‌ڕینی به‌رهه‌مهێنا، له كوردستان زۆر به‌زیاده‌وه هه‌یه، ئاخر تونسییه‌كان بۆ ئاو و كاره‌با ئاوه‌ڕۆ و قیرتاو و پارك و خوێندنگا و ژینگه‌ی پیس نه‌هاتبونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، كه ئه‌مانه له كوردستان پاش (18) ساڵ له به‌ڕێوه‌بردن بونه‌ته داواكاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك.
به‌گشتی بارودۆخه‌كه‌ی كوردستان هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ تونس، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَتدارانی حیزب به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه و گوێ له داواكاری و خواست و ئامانجه‌كانی خه‌ڵك نه‌گرن، له ئه‌رزی واقعدا جێبه‌جێی نه‌كه‌ن و ولاَت له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و ئازادی راسته‌قینه و عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی نه‌چه‌سپێنن، واز له سه‌پاندنی ده‌سه‌لاَتی تاكڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ناشه‌فافیه‌ت و به هه‌ده‌ردانی سامانی ولاَت نه‌هێنن، رێز له ئیراده‌و خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵك نه‌گرن، به چاوی دوژمنه‌وه سه‌یری ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن و بڕیاری گۆڕانی راسته‌قینه‌نه‌ده‌ن، دورنیه ئه‌م هه‌رێمه ئێمه‌ش له ئاینده‌دا ببێته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و گفتوگۆی راگه‌یاندنه‌كانی جیهان و بڕیاری گۆڕینی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی بدات.