|
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون |
Thursday, January 20, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان دژی گه‌لی تونس و به‌کارهێنانی سامانی وڵات، 33 که‌س له ئه‌ندامانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیرکراون.
له‌وباره‌یه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی تونس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ره‌سمییه‌وه بڵاویکرده‌وه، که لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌کرێت و ده‌درێن به دادگا، به‌بی ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی که‌سه‌کان بکات.
هه‌فته‌ی رابوردو دوای مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان، زه‌ینلعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی پێشوی تونس و خێزانه‌که‌ی وڵاتیان به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه هه‌ڵهاتن.
پێشتریش رۆژنامه‌ی (لۆمۆند)ی فه‌ره‌نسی ئاشكرایکرد، له كاتی هه‌ڵاتنی له تونس، له‌یلا ماتری هاوسه‌ری بن عه‌لی سه‌رۆكی تونس، 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه .
|
|
|