Print
 خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
Saturday, January 22, 2011
(سبه‌ی):
خێزانه‌که‌ی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی بڕی 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ ده‌ستبه‌رداربونی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سالم، برای محه‌مه‌د بوعه‌زیزی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک سه‌رمایه‌داری وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ چه‌ند داوایه‌کیان پێگه‌یشتوه‌ بۆ کڕینی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی که‌ پێشتر سه‌وزه‌و میوه‌ی له‌سه‌ر ده‌فرۆشت.
سالم ئه‌وه‌شی وت، سه‌رمایه‌داره‌کان له‌وڵاتانی سعودیه‌و یه‌مه‌ن و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ن و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ کڕینی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی به‌ بڕی 10 هه‌زار یۆرۆ.
براکه‌ی بوعه‌زیزی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که‌ "سه‌رجه‌م ئه‌و داوایانه‌مان ره‌تکردوه‌ته‌وه‌و بڕیارمانداوه‌ ده‌ستبه‌رداری نه‌بین و وه‌کو یادگارییه‌کی براکه‌مان لای خۆمان بیهێڵینه‌وه‌".
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابوردودا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆلیسی تونس ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی‌ میوه‌فرۆشی گه‌نجێك به‌ ناوی‌ (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی‌) ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه‌ ده‌رچوی‌ زانكۆ بو، ناوبراو ئاگری‌ به‌ردایه‌ جه‌سته‌ی‌ خۆی‌ و دوای‌ مانگێك له‌ روداوه‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا، دواتریش راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌و سه‌رۆکی تونس و خێزانه‌که‌ی به‌ناچاری وڵاتیان به‌جێهێشت و هه‌ڵهاتن.
Sbeiy.com © 2007