Print
 تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
Friday, January 28, 2011
(سبه‌ی‌):
دوای‌ خۆپیشاندانه‌ به‌رده‌وامه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ تونس له‌ دژی‌ بونی‌ ئه‌ندامانی‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری‌ پێشو له‌ پۆستی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی كاتیدا، بڕیاردرا 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی كاتی‌ ئه‌و وڵاته‌دا زیاد بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ محه‌مه‌د غه‌نوشی، سه‌رۆك وه‌زیرانی تونسی، دوای‌ راگه‌یاندنی پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌: وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری‌ و كاروباری‌ ئایینی‌ و ته‌ندروستی‌ و دارایی دراون به‌ وه‌زیره‌ نوێكان، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ پێشتردا سه‌ر به‌ حیزبه‌كی‌ بن عه‌لی‌ نه‌بون.
Sbeiy.com © 2007