راینهارد گوێڤایل
له ئه‌ڵمانیه‌وه: دانای شه‌ده‌ڵه
کاتێک له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (رێکه‌وتی 28ی جه‌نیوه‌ری 2011)دا ده‌یانهه‌زار خۆپیشانده‌ر به‌ربه‌ست و بهرگێڕهوهکانی سوپای میسریان شکاند و درێژه‌یان به خۆپیشاندان دا، له‌وکاته‌دا که رژێمی حوسنی موباره‌ک محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی پۆلیتیکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کرد و هه‌مو جۆره‌کانی په‌یوه‌ندیکردنی ئینته‌رنێتی پچڕاندن و تۆڕی بێسیمه گه‌ڕۆکه‌کانی خنکاند. که‌چی برۆکسل (مه‌به‌ست له پێگه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپایه) و واشنتن بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
وڵاتانی رۆژئاوا یه‌کجار به پارێزه‌وه و موشکڵپهسهندانه به داخوازی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی میسردا ده‌ڕوانن.
یه‌کێتی ئه‌وروپا بێهوده به به‌زویی گۆڕانی بارودۆخی میسر و نه‌وه‌ک هی تونسیدا ده‌ڕوانی. سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی به ((په‌نگخواردنه‌وه ی خه‌م و ناڕه‌حه‌تی)) گه‌لی میسر پێناسه کرد.
ئاخر ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان ساڵانه نزیکه‌ی سێ ملیار دۆلار ده‌به‌خشێته رژێمی حوسنی موباره‌ک. ئه‌و یارمه‌تیه‌ی ئه‌مه‌ریکا نرخی به ره‌سمی ناسێنرانی ئیسرائیله له لایه‌ن میسره‌وه و نه‌ختێک ئارام راگرتنی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
ئیتر ده‌بێت ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستێکی رونیان به‌رانبه‌ر ئه‌و روداوانه هه‌بێت، ئه‌وه‌تا وه‌کو پێشتر باسمکرد گه‌لانی وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوار بۆ ئازادی و ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه ده‌که‌ن به وێنه‌ی گه‌لانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات چۆن له ساڵی 1989 دا هاواری ئازادیان ده‌کرد، بانگههوازی ئه‌م گه‌لانه بۆ ئازادی له ره‌وا ره‌واتره، پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌کانی میسر و ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی دنیا له پێستی خۆیان قه‌ڵس و بێزارن.
ئه‌م پرۆتیستۆیانه بۆیه ره‌وان و هه‌مولایه‌ک به ئاسانی تێیانده‌گات، چونکه ئه‌و رژێمانه هه‌مو خۆشی و خۆشگوزه‌رانییان ته‌نیا به‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی که‌م دا به‌خشیوه‌ته‌وه، له لایه‌کی تره‌وه ئیمانداره توندڕه‌وه‌کان ده‌یانه‌وێت ئازادی ئه‌م نه‌وه‌یه زه‌وت بکه‌ن، که‌واته هه‌م رژێمه گه‌نده‌ڵه‌کان و هه‌میش ئیمانداره توندڕه‌وه‌کان دژی هه‌بونی به‌رنامه‌ی ژیانێکی پڕ له ئازادین بۆ لاوان.
ئێستاکه‌یش وه‌کو ساڵی 1989 چۆن هه‌ڵڕژانی ئه‌و پرۆتێستۆیانه بریتیبو له ده‌ره‌نجامی ده‌یانساڵ سه‌رکوتکران، که‌واته ئێستاش وه‌کو ئه‌وکاته ده‌بێت ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا به ئاشکرا و به رونی هه‌ڵوێستی خۆیان بنوێنن و دیاریبکه‌ن له‌گه‌ڵ کامه لایه‌ندان.
هاوڵاتیانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌و مافه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا هه‌یه که پشتگیریی بکرێن، چونکه لانیکه‌م له بواری پیاده‌کردنی مافی مرۆڤدا له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا رۆڵی چاو‌دێر و پۆلیسی مافی مرۆڤ ده‌بینن، به‌م پێیه داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ له دنیا دا له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه دان، ئه‌گه‌رچی به‌پێی ئه‌و واقیعه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا له ئارادایه ده‌بێت دان به ئه‌وه‌دا بنێین که ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه ئاسان نییه، به‌ڵام خۆ هیچ کارێک له رابردویش دا هێنده ئاسان نه‌بوه؟
ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوی بۆیان رون ببێته‌وه و بزانن که داکۆکیکاران و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیموکراسی له دنیادا پشتگیریی له کام لا ده‌که‌ن، ئه‌وکاته بانگه‌وازی ئازادی له‌م وڵاته‌وه بۆ ئه‌و وڵات ده‌ڕوات و چۆن رژێمه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپای سه‌ر به یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران یه‌ک له دوای یه‌ک به‌سه‌ر یه‌کدا روخان، ئابهوجۆرهیش رژێمه نادیموکراسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ڕوخێن، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که تاران نائارامانه به‌م روداوانه‌ی میسردا ده‌ڕوانێت ده‌بێت بڵێین ئه‌وه‌یش شتێکی باشه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ڤینه‌ر تسایتونگ (ئۆرگانی کۆماری نه‌مسا)