Print
 میسر؛ هاوڵاتییه‌ک له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌لی‌ ئه‌و وڵاته‌دا خۆی‌ سوتاند
Saturday, January 29, 2011

(سبه‌ی‌):
به‌پێی‌ لێدوانی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی‌ میسری‌، كه‌سێك له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌لی‌ میسر (په‌رله‌مان)، خۆی‌ سوتاندوه‌.
ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی ئه‌ وڵاته‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ بڵاویان کرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ به‌نزینی به‌خۆیدا كردوه‌و ئاگری‌ له‌ خۆی‌ به‌رداوه‌، كاتێك خه‌ڵك لێی‌ نزیكبوه‌ته‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ میسر باسی له‌وه‌كردوه‌: كه‌سه‌ خۆ سوتێنه‌ره‌كه‌ خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كه‌و سكاڵای‌ له‌ (ده‌ست ته‌نگی) خۆی‌ كردوه‌.
دوای‌ خۆ سوتاندنی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی‌، ئه‌و گه‌نجه‌ تونسیه‌ی‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی‌ میوه‌فرۆشیه‌كه‌ی‌ و دواتر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ بوه‌ هۆی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌ینولعابیدین بن عه‌لی‌ له‌ وڵات، له‌ ناو وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی ناڕه‌زایی شه‌قامی جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت به‌ گوزه‌رانی ژیان سه‌ریهه‌ڵداوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش له‌ یه‌مه‌ن و جه‌زائیر و ئوردن حاڵه‌ته‌كه‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
به‌ڕای‌ چاودێرانی سیاسیش، روداوه‌كانی‌ تونس كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ عه‌ره‌بی ده‌بێت.
Sbeiy.com © 2007