Print
 هاوڵاتیانی میسر له‌رێی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ ده‌که‌ن واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت
Saturday, January 29, 2011
(سبه‌ی):
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی گرتوه‌ته‌وه‌و هاوڵاتیان داوا له‌موباره‌ک ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
هاوکات دوێنێ (سێشه‌ممه‌) له‌خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریدا له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر که‌ هه‌زاران که‌س به‌شدارییان تێداکرد، 4 که‌س له‌ئاکامی پێکدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا کوژران و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ش برینداربون، یه‌کێکیش له‌کوژراوه‌کان سه‌ر به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌.
خۆپیشانده‌ران له‌میانی خۆپیشاندانه‌کانیاندا دروشمه‌کانی (گۆڕان و ئازادی و دادی کۆمه‌ڵایه‌تی)یان به‌رزکردبۆوه‌و داوایان له‌ حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر کرد واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین وێنه‌ی سه‌رۆکیان له‌ناوچه‌ جیاجیاکانی ئه‌و شاره‌ لێکرده‌وه‌و سوتاند.
هاوکات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌که‌ی قاهیره‌، هاوڵاتیانی میسری نیشته‌جێی به‌ریتانیاش خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی میسر له‌شاری له‌نده‌ن سازکرد.
خۆپیشانده‌ران له‌دروشمه‌کانیاندا داوایان کرد حکومه‌تی میسر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و چاکسازی له‌وڵاتدا بکرێت و هه‌ڵبژاردنێکی پاک و دور له‌ساخته‌کاری ئه‌نجامبدرێت.
Sbeiy.com © 2007