|
میسر، خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و بنکه‌یه‌كی پۆلیس له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه سوتێنرا |
Saturday, January 29, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بیه)، له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی 3 كه‌س و برینداربونی 55 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌ودا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)، جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری میسر له شاری سوێس بنكه‌یه‌كی پۆلیسیان سوتاند.
به‌پێی لێدوانی شایه‌تحاڵه‌كان بۆ كه‌ناڵه‌كه، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی ئه‌وه‌شیان داوه نوسینگه‌یه‌كی ناوچه‌یی حیزبی نیشتیمانی ده‌سه‌ڵاتدار به بۆمبی ده‌ستی بسوتێنن.
به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، له‌سه‌ره‌تای ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه تا ئێستا، 1000 خۆپیشانده‌ر له میسر ده‌ستگیركراون و داواكاری گشتیش، تۆمه‌تی كوده‌تای داواته پاڵ 40 كه‌س له‌و ده‌ستگیركراوانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ناو سه‌رجه‌م شه‌قام و كۆڵانه‌كانی قاهیره، خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆش، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له رۆژی (سێشه‌ممه)ی رابوردوه‌وه، 160 پۆلیس برینداربون.
|
|
|