|
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا به‌كاری خۆیان هه‌ڵنه‌ساون، ده‌بوایه بایه‌خی ته‌واویان بدایه به كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان |
Monday, August 20, 2007 |
راپۆرت - نه‌وزاد سدیق:
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، دوای سێ مانگ بێنه‌وبه‌رده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد. مالیكی له بڕگه‌ی 22ی به‌رنامه‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: "حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كه پشتی به مادده‌ی 58ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌ستووه و له‌سێ قۆناغ پێكهاتووه كه بریتین لهئاساییكردنهوه و ئامار و راپرسی له كه‌ركوك و ناوچه ناكۆكه‌كانی تر".
به‌پێی ده‌قی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تدا ده‌ستده‌كرێت به‌هه‌نگاوی یه‌كه‌م و له 29/3/2007 كۆتایی دێت. دواتر سه‌رژمێری گشتی ده‌كرێت له 31ی ته‌مموزی هه‌مان ساڵ و له 5/11/2007یشدا راپرسییه‌كه سازده‌كرێت.
ته‌حسین كههیهی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای 140 ده‌ڵێت: "ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه حكومه‌ت د‌یاریكردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 تێپه‌ڕیوه و پێویسته حكومه‌ت چاو به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بخشێنێته‌وه".
به‌هه‌مان شێوه‌ی كه‌هیه، هاوڕه‌گه‌زه توركمانه‌كه‌ی له‌به‌ره‌ی توركمانی، حه‌سه‌ن توران پێی وایه دانانی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كارێكی باش نییه.
توران به سایتی سبه‌ی راگه‌یاند: "هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێت زووڵموزۆریی 35 ساڵ له‌ماوه‌ی 10بۆ 11 مانگ نه‌هێڵێت. ئێمه وه‌كو توركمان له‌گه‌ڵ قۆناغی ئاساییكردنهوهداین ئه‌گه‌ر ته‌واو شهفافو دادپه‌روه‌رانه بێت. چونكه له كورده‌كان زیاتر سوودمه‌ند ده‌بین".
توران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی وایه ئاساییكردنه‌وه كارێكی زۆر باشه، به‌ڵام زۆر به‌توندی دژی راپرسی ده‌وه‌ستێته‌وه و به‌ڕاشكاوی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئایندهی كه‌ركوك ته‌نیا پێكهێنانی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیه.
كورد كه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له زاری هه‌ندێک لهسهركردهكانییهوه به‌هێڵی سوور داده‌نێت، ره‌نگه له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی تر گهشبینتربێت به‌وه‌ی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ئه‌مساڵدا، مادده‌كه جێبه‌جێبكرێت.
شێرزاد عادل ئه‌ندامی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له ئه‌نجومه‌ی پارێزگای كه‌ركوك وتی: "هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشووی عیراق زۆر خاووخلیچك بوون له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه‌دا، گه‌رچی مالیكی له بڕگه‌یه‌كی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا سێ قۆناغی بۆ جێبه‌جێكردنی 140داناوه، واده‌ی دوو قۆناغی به‌سه‌رچووه، به‌ڵام قۆناغی ئاساییكردنه‌وه به‌ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كراوه.. پێمانوایه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی مالیكی ئیراده‌ی هه‌بێت ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێده‌كرێت".
ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی 140 داواشیكرد: " هاوپه‌یمانی كوردستانی فشاربخاته سه‌ر حكومه‌ت و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ندێک مه‌سه‌له بدرێت له‌وانه دیاریكردنی سنووری پارێزگاكان".
ته‌حسین كه‌هیه روونیكرده‌وه: "ئاساییكردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ئامار كارێكی پێویسته، به‌ڵام راپرسی جێی ناكۆكییه و ده‌بێت سه‌رانی سیاسی له‌سه‌ری رێكبكه‌ون".
ده‌سته‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێی خاوه‌ندارێتی
له سه‌ره‌تای ساڵی 2006دا ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێی خاوه‌ندارێتی) چووه لیستی دامه‌زراوه نوێیه‌كانی حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی عیراقه‌وه.
به‌پێی یاسای ژماره‌ی 2 حكومه‌ت، ئه‌م ده‌سته‌یه جێی ده‌سته‌ی داوای موڵكایه‌تی ده‌گرێته‌وه كه به‌فه‌رمانی پۆڵ بریمه‌ری حاكمی ئه‌مریكی دامه‌زرابوو.
ده‌سته‌كه ئه‌و سكاڵایانه یه‌كلاییده‌كاته‌وه كه تایبه‌تن به‌و موڵكانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه‌وه زه‌وت كراون یان موڵك و ماڵی گشتی بوون و دراون به كاربه‌ده‌سته‌كانی پێشووی رژێم.
له ناو مه‌سه‌له پڕكێشمه‌كێشه‌كه‌ی كه‌ركوكدا، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی گله‌یی زۆری له‌سه‌ره، ده‌سته‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێی خاوه‌ندارێتییه.
شێرزاد عادل ده‌ڵێت: "من خه‌ڵكی ناحیه‌ی لهیلانم، له‌ساڵی 2005ه‌وه به‌هه‌زاران داوامان به‌رزكردووه‌ته‌وه تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه".
میكانیزمی كاركردنی ده‌سته‌كه رۆتینی زۆر هه‌یه و بودجه‌ی زۆر ده‌وێت.
كه‌مته‌رخه‌می لهئیشوكارهكانیاندا هه‌یه".
شێرزاد وتیشی: "هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه كاره‌كانی ئه‌م ده‌سته‌یه په‌یوه‌ندی به 140ه‌وه هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌ش جێبه‌جێبكرێت، كاره‌كانیان كۆتایی نایه‌ت".
ته‌حسێن كه‌هیه ئاشكرایكرد تائێستا 3300 مه‌له‌ف دراوه‌ته ئه‌وان و له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا لیستێكیان بۆ لیژنه‌ی باڵا كردووه بۆئه‌وه‌ی پاره‌یان بۆ ته‌رخانبكه‌ن.
حه‌سه‌ن توران پێی وایه، له‌لایه‌نی ئیداریشه‌وه ناكرێت راپرسی بكرێت و نموونه به‌وه ده‌هێنێته‌وه كه چه‌ندین هه‌زار داوای موڵكایه‌تی یهكلایینهكراونهتهوه.
به‌قسه‌ی توران 29هه‌زار داوا له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان یه‌كلاییبكرێنه‌وه.
كێ به‌رپرسیاره؟
به‌پێچه‌وانه‌ی دوو هاوتا توركمانییهكهیهوه، ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی 140، به‌شی زۆری به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌بوونی مادده‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراقه‌وه.
شێرزاد عادل وتی: " 70%ی به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌وه كه‌ئێمه‌ش به‌شدارین تیایدا، جگه له‌وه‌ش فشاری ئیقلیمی رۆڵی هه‌یه له‌سه‌ر په‌كخستنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه".
شێرزاد وتیشی: "وه‌زیره كورده‌كان به‌كاری خۆیان هه‌ڵنه‌ساون، ئێمه شه‌ش وه‌زاره‌تمان له به‌غدا هه‌یه. به‌ڵام به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵنه‌ساون. ئه‌وان ده‌بوایه بایه‌خی ته‌واویان بدایه به كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بدایه".
نموونه‌ی بهوههێنایهوه كه توركمانه‌كان ته‌نیا وهزیرێكییان هه‌یه به‌قسه‌ی ئه‌و به‌پێی توانای خۆی ئیشی بۆ توركمانه‌كان كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ته‌حسین كه‌هیه پێی وایه حكومه‌تی عیراق پاساوی خۆی هه‌یه له‌جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌كه‌دا.
كه‌هیه ده‌ڵێت: "ره‌وشی ناهه‌مواری عیراق، ره‌وشی سیاسی دژوار، هه‌لومه‌رجی ئه‌منیی خراپ، ناته‌بایی كوتله سیاسییه‌كان. ئه‌مانه هه‌مووی وایكردووه تائێستا مه‌سه‌له‌ی ئاساییكردنه‌وه جێبه‌جێنه‌كرێت".
ئه‌ڵته‌رناتیڤ
سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ر بڕیارێك به‌تایبه‌تی گه‌ر په‌یوه‌ستبوو به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه‌وه كه چه‌ندین ده‌یه‌یه جێی ناكۆكییه و هه‌ندێكیش به بۆمبێكی تهواقیتكراوی ده‌زانن. ئه‌وا بێگومان ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت كه تائێستا هه‌ندێکی خراوه‌ته‌ڕوو له‌وانه لێدوانی ژماره‌یه‌ک لهلێپرسراوه ئه‌مریكییه‌كان كه بێپه‌رده داواده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك دوابخرێت.
ته‌حسین كه‌هیه پێی وایه ئه‌ڵته‌رناتیڤ ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و دوور له‌هه‌ر هه‌ڵچوونێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بكرێت، به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤ لای حه‌سه‌ن توران بریتییه له‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مادده‌یه دوور له فشار و وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت.
توران داوا ده‌كات "مامه‌ڵه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خانووبه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بڕوات، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاورده‌كانیش به‌ئاره‌زووی خۆیانبێت". پێشی وایه گه‌ر 10ساڵی تر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلاییبكرێته‌وه ئه‌وا كاریگه‌ریی خراپی نابێت.
به‌بڕوای شێرزاد عادل ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورددایه.
شێرزاد داواده‌كات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی زیادبكرێت و له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌میشدا سنووری پارێزگاكان دیاریبكرێت.
وتیشی: "گه‌ر به‌رپرسیارێتی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدرایه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ڕووی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان ئه‌وا كاره‌كان به‌م ده‌رده‌ی ئێستا نه‌ده‌چوو".
شێرزاد باسیشی له‌وه‌كرد كه ته‌نیا خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوك بۆیان هه‌یه له‌داموده‌زگاكان دابمه‌زرێن جگه له‌هه‌ندێک هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت نه‌بێت له‌وانه پسپۆریی كه‌سه‌كه له بواری نه‌وتدا.
هه‌روه‌ك روونیكرده‌وه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پشت ده‌به‌سترێت به سه‌رژمێری ساڵی 1957.
به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییه: رێژه‌ی كورد 48% بووه و عه‌ره‌ب-یش 28.2% بووه.
|
|
|