Print
 چه‌ند سه‌عاتێک پێش خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌، حکومه‌تی میسر تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی په‌کخست
Saturday, January 29, 2011


(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له‌ میسر دژی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامبدرێت، حکومه‌تی میسر تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی په‌کخست.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) بڵاویکرده‌وه‌، له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ حکومه‌تی میسر سه‌رجه‌م تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی له‌قاهیره‌ی پایته‌خت راگرتوه‌.
هاوکات له‌زاری هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردوه‌، که‌ له‌ترسی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ و بۆ بڕینی په‌یوه‌ندی نێوان چالاکوانان و رێکخه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌، سایته‌کانی فه‌یسبوک و تویته‌ر سانسۆر کراون.
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پاش نوێژی هه‌ینی خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له‌قاهیره‌ی پایته‌خت ئه‌نجامبدرێت و محه‌مه‌د به‌رادعی، سه‌رۆكی (كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانی‌ بۆ گۆڕان) پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میسر،  به‌شداری‌ له‌ خۆپیشاندانه‌‌که‌دا ده‌کات.

 

Sbeiy.com © 2007