Print
 میسر؛ رۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كان ته‌ئكید له‌ رۆشتنی سۆزان موباره‌ك و جه‌مال موباره‌ك بۆ له‌نده‌ن ده‌كه‌نه‌وه‌
Saturday, January 29, 2011
(سبه‌ی‌):
به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كان، سۆزان موباره‌ك، هاوسه‌ری‌ حوسنی‌ موباره‌ك و جه‌مال موباره‌كی‌ كوڕی‌ و كچه‌كه‌ی‌ جه‌مال، به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌شتونه‌ته‌ له‌نده‌ن.
به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌كان، ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ به‌ریتانیاوه‌ دزه‌ی‌ كردوه‌و تێیاندا ته‌ئكید له‌ گه‌شتنی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ حوسنی‌ موباره‌ك بۆ له‌نده‌ن كراونه‌ته‌وه‌.
دو رۆژ له‌مه‌به‌ر تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ (فۆرین پۆلیسی) به‌ریتانی، باسی له‌وه‌كردبو "له‌ قاهیره‌وه‌ بروسكه‌كی نهێنی نێردراوه‌ بۆ باڵیۆزی میسر له‌ له‌نده‌ن و داوای لێكراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی‌ پێشوازی‌ له‌ سۆزان موباره‌ك و كوڕو كوڕه‌زاكه‌ی‌ بكات له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ (هیسرۆ)ی‌ له‌نده‌ن".
Sbeiy.com © 2007