Print
 حكومه‌تی‌ میسر جموجۆڵی‌ به‌ سوپای‌ كرد بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران
Saturday, January 29, 2011
(سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نیوه‌ڕۆوه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ میسر به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕوپڕ خۆپیشانده‌ران رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و حكومه‌تی‌ میسریش به‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس و ئاسایش به‌ره‌نگارییان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ ئێواره‌وه‌ حكومه‌ت سوپای‌ میسری‌ هێناوه‌ته‌ ناو شاره‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران.
ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ میسر چه‌ندین فیرقه‌ی‌ سوپای‌ میسری‌ هێناوه‌ته‌ ناو شاره‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان و بڕیارییان داوه‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامه‌ پێ بده‌ن تا ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێستای‌ میسر ناچار ئه‌كه‌ن واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنن.
Sbeiy.com © 2007