Print
 میسر: خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدا گرت و ئاگریان تێبه‌ردا
Saturday, January 29, 2011
(سبه‌ی‌):
تادێت خۆپیشانده‌ران میسر له‌ سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بنه‌وه‌، هاوكات خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ حیزبی‌ وه‌ته‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتداردا گرت و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان كه‌وته‌ ده‌ست خه‌ڵك و باره‌گاكه‌یان ئاگر تێبه‌ردا.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌مارۆی‌ باره‌گای‌ ته‌له‌فیزۆنی‌ حكومه‌تی‌ میسر و باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ حیزبی‌ حاكمیان له‌ قاهیره‌دا دابو، خۆپیشانده‌ران توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ حیزبی‌ وه‌ته‌نی‌ و ئاگریان له‌ باره‌گاكه‌ به‌ردا.
هاوكات ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا خۆپیشانده‌ران ده‌وری‌ باره‌گای‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌هرامی‌ زمانحاڵی‌ ده‌سه‌ڵاتیان داوه‌ و ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گاكه‌دا بگرن.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ له‌ ئێواره‌وه‌ تائێستا خۆپیشانده‌ران له‌ شاره‌كانی‌ میسر به‌ده‌یان ئۆتۆمۆبێلی‌ هێزه‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتوه‌ و سوتاندویانن.
Sbeiy.com © 2007