Print
 هیلاری‌ كلینتۆن: گه‌لانی‌ میسر به‌ده‌ست توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن
Saturday, January 29, 2011
(سبه‌ی‌):
خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ میسر به‌رده‌وامه‌ و كاردانه‌وه‌ جیهانییه‌كانیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆپیشانده‌رانه‌ و سه‌ركۆنه‌ی‌ حكومه‌تی‌ میسر ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ست له‌ توندوتیژی‌ هه‌ڵبگرن.
له‌ نوێترین لێدوانیدا هیلاری‌ كلینتۆنی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: گه‌لانی‌ میسر به‌ده‌ست توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكاش سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ میسر داوایكرد كۆبونه‌وه‌یه‌ك ببه‌سترێت له‌و باره‌یه‌وه‌.
هاوكات ئه‌نجیلا مێركڵی‌ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانی‌ داوای‌ له‌ هه‌مو لایه‌ك له‌ میسر كرد كه‌ ده‌ست له‌ توندوتیژی‌ هه‌ڵبگرن.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا داوای‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ میسر كرد ده‌ست له‌به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌ هه‌ڵبگرن به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
هه‌ر له‌ومیانه‌یه‌دا سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ میسر كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا بو كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ هێناو بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ میسر.
خۆپیشانده‌رانی‌ میسر داوای‌ سه‌ركه‌وتنیان له‌ چه‌ندین ناوچه‌، ئێستا هێزیان پێكهێناوه‌ بۆ پاراستنی‌ هه‌ندێك بینا و شوێنی‌ مێژوییی‌، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئاژانسی‌ رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر هێڵێكی‌ به‌رگرییان بۆ پاراستنی‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ میسر پێكهێناوه‌.
هه‌ر به‌هۆی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ له‌ میسردا هاتۆته‌ ئاراوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی‌ جیهان گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ میسر هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007