بێستون محه‌مه‌د ساڵح
قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیستمی حوكم، سێگۆشه‌ی (گه‌نده‌ڵی، نه‌بونی دیموكراسی، بێكاری) بون و نه‌بونی پێوه‌ری راسته‌قینه و شرۆڤه‌ی كاره‌كانی مانه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌ده‌كات!... گرنگترین خه‌سڵه‌ت بون و په‌یڕه‌وكردنی ریشه‌یی چاكسازییه له‌ته‌ك ئاڵوێریی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات!...
هه‌ره‌سی قه‌ڵه‌مڕه‌وی (بازنه‌ی داخراوی دیكتاتۆره‌كان)، وشیاری، ناڕه‌زایی، شۆڕشی زانیاری... ته‌نگی به سیستمی حوكمیان هه‌ڵچنیوه...
تونس، كۆتێڤوار، میسر، یه‌مه‌ن، ئوردن... نمونه‌ی زیندوی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی میلله‌تان وه‌ده‌رده‌خات...
هێڵی گشتی و هاوكۆلكهی هاوبه‌شی (بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری)، جێی سه‌رنجه، ئۆپۆزسیۆن و كه‌سایه‌تی سیاسی دیاری ئه‌و وڵاتانه دور و نزیك (سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش) به‌دی ناكرێت...
به‌واتایه‌كی دی... جه‌ماوه‌ر و حیزب و رێكخراوی سیاسی له دو گۆشه‌نیگای جیاواز، له‌دو ره‌هه‌ندی بێ ئاگا له یه‌كتر و نه‌خه‌مڵیو، ده‌ڕواننه ئایندهی وڵاته‌كانیان...
كاتێك شۆڕشی یاسه‌مین له تونس (بای هه‌ره‌س) بن عه‌لی به‌ره‌و مۆڵگه‌ی (دیكتاتۆره‌كان)ی ره‌وانه كرد، هێشتا حیزب و كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه سیاسیه‌كانی تونس (یه‌ك وتاری هاوبه‌ش)یان له‌ته‌ك(رای گشتی) نه‌بو...
ئه‌و كاته‌ی (حوكمه‌تی راگواستن) له تونس پێكهات پشكی ئۆپۆزسیۆن (زۆر شه‌رمن) وه‌ده‌ركه‌وت...
(رای گشتی) له‌سه‌ر شه‌قام چۆكی به پاشماوه‌كانی (رژێمی تونس) هێنا!...
هه‌ژانی (شه‌قامی میسری)، به‌رده‌وامی ناڕه‌زایی دیسان (بای هه‌ره‌سی) زیاتر له (٣٠)ساڵ حوكمڕانی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی (موباره‌ك و حیزبه‌كه‌ی) له دوڕیانی هات و نههاتدا خۆ ده‌بینێته‌وه...
وته‌كانی (هیلاری كلنتۆن)، داوای (گۆڕان و پیاده‌كردن و رێزگرتنی راو رای به‌رامبه‌ر و ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ) له حوكمه‌تی میسر... زه‌نگی (بای هه‌ره‌سی) هه‌ژمونی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سی ساڵه‌ی موباره‌ك و حیزبه‌كه‌یه‌تی!...
هه‌ژانی (شه‌قامی یه‌مه‌ن) دیسانه‌وه گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی تره له بازنه‌ی داخراوی دیكتاتۆره‌كان)، رژێمی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، دار‌و ده‌سته به‌كرێ گیراوه‌كه‌ی نمونه‌یه‌كی تری (بای هه‌ره‌سی) ستهمڕهوی و سه‌ركوتكردنه...
(رای گشتی ) ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی (ئوردن) داواكردن سه‌باره‌ت به وازهێنان و ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی (حكومه‌ت) نمونه‌یه‌كی تری چه‌كه‌ره‌ی (بای هه‌ره‌سی) رژێمی پاشایه‌تی ئوردنه!...
ترسی به‌شار ئه‌سه‌د له (سوریا) بڕینی (تۆڕی ئینته‌رنێت) و (فه‌یس بوك) مژده‌ی هاتنی (بای هه‌ره‌س)ه به‌ره‌و ناوچه‌كه...
جه‌زیره و وڵاتانی كه‌نداو بێ به‌ش نین له‌م وه‌شته (ئه‌گه‌ر و گریمانه‌كان كاتی ماوه) له ناوچه‌كه‌دا!...
ئێران و كۆماره ناوكیه‌كه‌ی به‌ده‌ر نیه له نه‌سیمی گۆڕانكاری پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ دیارترین و زه‌قترین ترس (له سێداره‌دانی چالاكوانانی) ئه‌و وڵاته‌یه (له‌وێش كات رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه)!...
خه‌می گه‌وره (عێراقی شیعه و سونه) له‌ته‌ك (كوردستانی به‌زۆر لكێنراو)!... له ناو هه‌رێمه فیدراڵیهكهی عێراق كه (كوردستانه)...
هه‌ژمونی (هه‌یمه‌نه‌ی) ده‌سه‌ڵاتی كوردی (٢٠) ساڵه به قۆرغكردنی حوكمڕانی و پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات له هه‌ناوی ئه‌م دو حیزبه‌دا چیمان چنیوه‌ته‌وه؟!...
له‌لایه‌ك:
١/ بونی له راده‌به‌ده‌ری گه‌نده‌ڵیی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی...
٢/به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی بنه‌ما و قۆناغ و پێوه‌ره‌كانی (دیموكراسی)...
٣/ته‌شه‌نه‌كردنی به‌رچاوی (بێكاری) له نێوه‌ندی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی...
له لایه‌كی تره‌وه:
٤/ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لای تاكه كه‌سێك واتای نه‌بونی متمانه و باوهڕنهبونه به چۆنیه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات... له رێگه و پشتبه‌ست به یاسا‌و پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمه‌وه، كه‌مكردنه‌وه و به هه‌ده‌ربردنی رۆڵی كاریگه‌ری په‌رله‌مان و حوكمه‌ت!...
خاڵه‌كان زۆرن....
عه‌یبه نیه، (داننان به هه‌ڵه‌دا فه‌زیله‌یه)... با ده‌سه‌ڵاتی كوردی (یاداشتی چاكسازی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) بكه‌نه بنه‌ما و چه‌پكه گوڵی (ئارامی و هێمنی كوردستان)...
كۆبونه‌وه‌ی ٢٧/١/٢٠١١ههردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار... هه‌ستكردنه به (بای هه‌ره‌س)... هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵات!...