|
حکومه‌تی میسر به‌ره‌سمی ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌و هاوڵاتیانیش به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندان و داوای گۆڕان ده‌که‌ن |
Saturday, January 29, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حکومه‌تی میسر، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له‌شاره گه‌وره‌کان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و داوای گۆڕان ده‌که‌ن.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی میسری، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی وڵات، حکومه‌تی میسر پاش ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د نه‌زیف، حکومه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و داوایه‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر بو که شه‌وی رابردو پاش خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی میسر‌و له‌ژێر فشاری هاوڵاتیاندا، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت و پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێی کرد.
له‌هه‌مانکاتدا تائێستاش خۆپیشاندان له‌زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کانی میسر، وه‌کو (قاهیره‌و سویس و ئیسماعیلییهو ئه‌سکه‌نده‌ریه) به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هاوڵاتیان داوای گۆڕان و ده‌کردنی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات کرێکارانی کارگه‌ی چیمهنوتۆی سویس مانیان له کار گرت.
هاوکات به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)، ئه‌مڕۆ ته‌رمی (30) کوژراو که له پێکدادانه‌کانی دوێنێ (هه‌ینی)دا کوژراون، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌مرداش له‌قاهیره کراون، که دوان له قوربانییه‌کان منداڵن. |
|
|