Print
 محه‌مه‌د به‌رادعی داوای كرد موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت و خۆپیشاندانه‌كانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رده‌وامن
Saturday, January 29, 2011

 (سبه‌ی‌):
محه‌مه‌د به‌رادعی داوای‌ كرد موباره‌ك میسر جێبهێڵێت و رایگه‌یاندوه‌، تا ئه‌وكاته‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ میسر گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت، راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
له‌ لێدوانێكدا بۆ جه‌زیره‌، محه‌مه‌د به‌رادعی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانی‌ بۆ گۆڕان و سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم، داوایكرد "حوسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ میسر ده‌ست له‌ كاربكێشێته‌وه‌"و پێیوایه‌ "وتاره‌كه‌ی‌ دوێنێ شه‌وی‌ ناوبراو، هیچ هیوایه‌كی بۆ گه‌لانی میسر تێدا نه‌بو".
ئه‌وه‌شی وتوه‌: تا ئه‌وكاته‌ی‌ موباره‌ك كورسی ده‌سه‌ڵات جێدێڵێت و رژێمی‌ میسر گۆڕانكاری‌ بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا دێت، راپه‌ڕینی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ میسردا به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت.
هاوكات به‌پێی‌ هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی‌ جه‌زیره‌، له‌ ئێستادا نزیكه‌ی‌ 50 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆبونه‌ته‌وه‌و به‌ دروشمی(بڕۆ، بڕۆ) داوا ده‌كه‌ن موباره‌ك میسر جێبهێڵێت.
له‌لای خۆشیه‌وه‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا داوای راگرتنی توندوتیژییه‌کانی کرد له‌میسرو داواشی له‌هاوڵاتیان کرد ئارامبگرن.

Sbeiy.com © 2007