Print
 میسر؛ سوپا ئاماده‌ نیه‌ توندوتیژی‌ ئه‌نجامبدات له‌ دژی‌ خۆپیشانده‌ران و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ناكۆكی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار
Saturday, January 29, 2011

 (سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بڕیاری‌ حوسنی‌ موباره‌ك، سه‌رۆك كۆمار و حاكمی‌ سه‌ربازی‌ میسر، شه‌وی‌ رابوردو هێزه‌كانی‌ سوپای‌ میسر رژانه‌ شاره‌كانه‌وه‌ بۆ پاراستنی‌ دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تیه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی‌ سوپا رایگه‌یاندوه‌: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نیه‌ كرده‌ی‌ توندوتیژی‌ له‌ دژی‌ خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنێت.
به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیش، ناكۆكی هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمارو سه‌ركردایه‌تی‌ سوپا سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ردا.
هاوكات له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانیشه‌وه‌ به‌هێمنی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سوپاده‌ ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن سه‌ركردایه‌تی سوپا، پشتگیری‌ له‌ داواكانیان بكات.

 

Sbeiy.com © 2007