|
میسر؛ ئه‌مینداری گشتی حیزبی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستی له كاركێشایه‌وه |
Saturday, January 29, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی میسر، ئه‌حمه‌د عیز، ئه‌مینداری گشتی حیزبی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكردوه‌و له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حیزبهكهشهوه دهستلهكێشانهوهكه قبوڵكراوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی زۆرینه‌ی حیزبه‌كه، بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاندوه، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د عیز، كارێكی سروشتیه، چونكه زۆرێك له‌و روداوانه‌ی هاتونه‌ت پێش، ئه‌و لێیان به‌رپرسیاره.
دوێنێ هه‌ینی، دهنگوباسی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه ناوبراو به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت خاكی میسری به‌ره‌و شوێنێكی نادیرا جێهێشتبێت.
|
|
|