یوسف ره‌سوڵ شه‌ریف
ئه‌وه‌ی له‌وچه‌ند رۆژه‌ی رابردودا له تونس و میسر و هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا رویدا و به‌رده‌وامه و کپ نه‌بۆته‌وه، هه‌ستی گۆڕانێکه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌نفلۆنزای گه‌نده‌ڵی که ماف به سه‌رۆک و به‌رپرسه‌کان ده‌دات له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانیدا بژین و گه‌له‌کانیشیان له‌وپه‌ری هه‌ژاری و بێکاریدابن.
نوسخه‌ی ئه‌سڵی ئه‌و ئه‌نفلۆنزایه له وڵاتی ئێمه‌شدا بڵاوبۆته‌وه و تاوه‌ک و ئێستا بێ چاره‌سه‌رکردن له ته‌شه‌نه‌کردندایه. پێشکه‌وتنه‌کانی دونیاش چینه هه‌ژاره‌که زیاتر ده‌بزوێنێت به‌ئومێدی رۆژێکی نوێ و ئه‌نجامێکی باشتر له‌دوێنێ. ئه‌نفلۆنزای گه‌نه‌ده‌ڵی ته‌نها وه‌رزی نیه یان چه‌ند ساڵێکی که‌م بێت و بڕوات، به‌ڵکو نه‌خۆشیه‌کی درێژخایه‌نه و ئه‌گه‌رچی هاوڵاتیان له‌سه‌رده‌می نه‌خۆشیه‌که‌شدا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام کاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی داهاتوشدا داده‌نێت و رێگره لهپێشکهوتنیان.
خاوه‌ن بڕوانامه‌کان که‌دوای چه‌ندین ساڵ له شه‌ونخونی هێشتا بێکار و کاسبی و بێ هیچ داهاتویه‌ک شه‌و و رۆژ به‌سه‌رده‌به‌ن، چینێکی زیندوی کۆمه‌ڵگه هه‌ژاره‌کانن که ده‌بنه ژیله‌مۆی راپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کان که شێلگیرانه‌تر و دور له عهفهویبون هه‌ستبه پێشێلکاریه‌کان ده‌که‌ن و خۆیانی بۆ ئاماده‌ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وان که‌ره‌سته‌یه‌کی خاون بۆئه‌وه‌ی بتوانن سود له‌و پێشکه‌وتنانه ببینن که داهاتوی لهسهربنیاد ده‌نرێت و خوازیاری ئه‌وه‌ن جێ په‌نجه‌یان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا دیاربێت.
ئه‌وه‌ی بۆته هۆکاری مانه‌وه‌ی دکتاتۆره‌کان له ده‌سه‌ڵاتدا، توندڕه‌وی و ئهکرهسیڤی ئیسلامیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانن، که ته‌نها به‌هۆی دکتاتۆره‌کانه‌وه ده‌پارێزرێت, به‌ڵام ئه‌ی هۆکاری دروستبونی توندڕه‌وی و ئهکرهسیڤی ئیسلامیه‌کان له‌ئه‌نجامی چیه‌وه‌یه!؟ کێشه‌که ده‌کرێت هه‌ر ئه‌مه‌ریکا خۆی بێت کاتێک که خۆی له‌هه‌موشتێک هه‌ڵده‌قورتێنێت ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودانه‌بێت ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆ موسوڵمانهکا،. له‌به‌رئه‌وه‌ش که‌توانای به‌رگری ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ته‌کنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریکا لاوزه، توندڕه‌ویان کردۆته ئامرازێک بۆ خۆپڕچه‌ککردن و به‌ره‌نگاربونه‌وه ده‌نا کاتێک له‌ده‌سه‌ڵاتدابن و به‌رپرسیاریه‌تیان له‌ئه‌ستۆ دا ده‌بێت، ئه‌وه‌شی به‌رپرسیاریه‌تی له ئهستۆدابێت، پێویستی به‌هاوکاری و هاوڕێیه‌تی وڵاتانی تره به‌تایبه‌ت وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان.
جیهانگیری که پێویستی به ئاشتی و دیموکراتییه جڵه‌وی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه و هه‌رله‌ژێر رکێف و کۆنترۆڵی خۆیدایه‌تی و چۆکی له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و دکتاتۆریدا نه‌چه‌ماندۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که رێگره له روخانی دکتاتۆره‌کان و کۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتیان، له‌وانه‌یه پشتگیری راسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریکا بێت، چونکه ئه‌و دکتاتۆرێکی پێ باشتره که گوێڕایه‌ڵی خۆی بێت، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی که دوباره (ئه‌فغانستان و بن لادن)ێکی که‌ی بۆ قوت بکاته‌وه. له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌م خواسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا جێبه‌جێ ده‌کرێن، هه‌م حه‌زی خۆسه‌پاندنی عه‌قڵیه‌تی سه‌رۆکه رۆژهه‌ڵاتیه‌کانیش ده‌پارێزرێت.
لای که‌سیش شاراوه‌نیه که عه‌قڵ و ته‌کنه‌لۆجیا و پێشکه‌وتویی ئه‌مه‌ریکا، توانای پاراستنی ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌یه که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دا یه‌ک بگرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ویست و ئارهزوهکانیشی نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وا به‌ڵایه‌کی به‌سه‌ر ده‌هێنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر بنلادن و سه‌دام حسێنی هێنا .له‌هه‌مانکاتدا ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر بۆی ده‌رکه‌وت که جڵه‌وی سه‌رۆک لاوازبوه و گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له‌ئارادایه و هه‌رده گۆڕدرێت، ئه‌وا خۆی بۆ گه‌لی گۆڕانویست دهخوسێنێتهوه و داوای پارستنی گیانیان ده‌کات و پێشوازی له گۆڕانی ده‌سه‌ڵات ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی تونس، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی میسر و حوسنی موباره‌ک جیاوازه و ده‌بێت ئه‌وه بزانین که موباره‌ک یه‌کێکه له که‌سه نزیکه‌کانی ئیسرائیل و هه‌ردو لا په‌یوه‌ندی دبلۆماسی توندوتۆڵییان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ش له‌وکاته‌ی ئێستادا لهوباشتر نیه له ناوچه‌که‌دا بۆ ئیسرائیل. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌ستبه‌رداربونی حوسنی موباره‌ک له کورسی ده‌سه‌ڵات له‌هی زه‌ین ئه‌لعابدین ناچێ و وا به‌ئاسانی له وڵات ده‌رناچێت و زۆری ژماره‌ی قوربانیه‌کانیش ئاماژه‌یه‌کی دیاره که جارێ به‌نیازی جێهێشتنی کورسیه‌که‌ی نیه‌و وه‌ک خۆگێلکردنێکیش له خۆپیشاندانه‌کان، حکومه‌تی کۆنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و یه‌کێکی که‌ی راسپارد، وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆی زۆر خۆشه‌ویست بێت و خه‌ڵکی چاوه‌ڕێی چاکسازی لێبکه‌ن! جگه‌له‌وه پشتیوانیه‌کی بێئه‌ندازه‌ی )ئیسرامێریکا( له‌پشت مانه‌وه‌ی موباره‌که، که به روخانی، بارێکی ئاڵۆز له‌ناوچه‌که‌دا ده‌خوڵقێنێت و ئیسرائیل دۆستێکی نزیکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ده‌ست ده‌دات که هه‌رخۆی له‌خۆیدا ژماره‌یان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
تاوه‌کو ئێستا له کوردستاند هاوڵاتیان چاوه‌ڕوانی (حیزبی هه‌رێم)یان کردوه و ئه‌وانیش که‌م تا زۆر وه‌ک خێره‌ومه‌ندێک خێریان پێکردون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بیه‌وێت هه‌رله‌سه‌ر ریتمی کۆن ئاوازی تازه بژه‌نێت، ئه‌وا هێنده نابات که پڕیشکی خۆپیشاندانه‌کانی تونس و میسر ده‌گه‌نه کوردستان و کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی قورخکراوی چه‌ند ساڵه‌ی سه‌وز وزه‌رد دێت بێ ئه‌وه‌ی که‌س گوێ به هێزه چاوسورکهرهوهکان بدات، بۆیه ده‌بێت له‌مه‌ودوا حکومه‌ت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێت هاوڵاتیان چیان ده‌وێت و داوای چی ده‌که‌ن نه‌ک هاوڵاتیان چاوه‌ڕێ بن حکومه‌ت چیان بۆ ده‌کات؟ هه‌رله‌به‌رئه‌وه کاتی ئه‌وه هاتوه که‌له چاوه‌ڕێی به‌ره‌به‌یان بن بۆکارکردن، نه‌ک ئێواره به‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ!
سه‌رکه‌وتنی هه‌مو کارێک پێویستی به دو شت هه‌یه، تیۆری و پڕاکتیک. وه‌ک چاره‌سه‌ری یه‌کێک له گه‌نده‌ڵیه‌کان، له‌ماوه‌ی رابردودا مه‌سعود بارزانی داوای لێبوردنی له‌که‌س و کاری شه‌هید و بێسهرهوشوێنهکان کرد، هه‌مو داوایه‌کی لێبوردن ئه‌همیه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها له‌ڕوی تیۆریه‌وه، چونکه ته‌نها گوێ بیستی قسه‌که بوین و ئه‌رکی تیۆری لێره‌دا کۆتایی هات. ئه‌وه‌ی ده‌بێته پاڵپشت بۆ سه‌رکه‌وتنی تیۆریه‌که، گرنگی دانه به شێوازه پڕاکتیکیهکهی که‌خۆی له‌جێبه‌جی کردنی ناوه‌ڕۆکی تیۆریه‌که دا ده‌بینێته‌وه. سه‌رۆک داوای لێبوردنی کرد، به‌ڵام کێ ده‌ستی گرت له جێبه‌جێکردنی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی؟ کێ ده‌ست ده‌گرێت له‌وه‌ی چاره‌نوسی ونبوه‌کان ئاشکرابکرێت؟ خۆ ونبوه‌کان، که‌سه دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی جوته‌ی برایانن که‌به‌یه‌که‌وه چه‌ندین حکومه‌تیان له هه‌رێم و عێراقدا به‌ڕێکردوه. یان روداوه‌کان ئه‌وه‌نده قێزه‌وه‌نن، باسکردنیان مه‌ترسی و ناڕه‌زایی که‌س و کاریانی لێده‌که‌وێته‌وه؟ ئه‌ی که‌وابێت بۆچی و تا که‌ی بێ وه‌ڵام و رونکردنه‌وه ده‌مێننه‌وه؟
کاتێک نیگارکێشێک پێویستی به‌ڕه‌نگی سه‌وزی روناک بێت بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و ته‌عبیره‌ی که ته‌واوی هۆش و بیری داگیرکردوه، هه‌ردو ره‌نگی سه‌وز و زه‌رد تێکه‌ڵ ده‌کات و بیروهۆشی خۆی له‌سه‌ر له‌وحه‌یه‌ک خاڵی ده‌کات، به‌ڵام تێکه‌ڵ بونی زه‌رد و سه‌وزی کوردی، نیگاری له‌وحه‌یه‌کی ره‌شی تاریک ده‌نه‌خشێنێت، که له گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانی زیاتر هیچ ئاکامێکی لێنه‌که‌وتۆته‌وه، ترافیک سور بێ، زه‌رد یان سه‌وز بێ! وشکه‌ساڵ یان باراناوی بێ! گه‌رما یان سه‌رما بێ! کاره‌با هه‌بێ یان نه‌بێ! بۆئه‌وان هه‌میشه ساماڵێکی 22 پله گه‌رمی ترافیک سه‌وزی پڕ له‌ده‌رامه‌ته. باران ببارێت جوت ده‌گه‌ڕێت، باران نه‌بارێت ئاش ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێم: تا هێزی پێشمه‌رگه رێکنه‌خرێت و وه‌ک سه‌رده‌می رژێم سه‌ربازه‌کان نهنێردرێنه ئه‌م شار و ئه‌و شار و دابه‌ش نه‌کرێن به‌سه‌ر سه‌ربازگه و شاره‌کاندا، مه‌ترسی پێکهه‌ڵپژانی یه‌کێتی و پارتی ههرلهئارادیه، تا یه‌کێتی و پارتی له‌یه‌ک قاپ و مهنجهڵدابن و به‌یه‌ک که‌وچک چێشت بخۆن و چاوپۆشی له‌هه‌ڵه‌ی یه‌کدی بکه‌ن، چه‌سپاندنی یاسا کارێکی ئاسان نیه، تا یاساش نه‌چه‌سپێت، چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵی بێ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری محه‌لی له ئیعرابدا نیه! ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی به‌ڕاستی بیانه‌وێت کوردستان ببته وڵاتێکی پڕ له ئاشتی و بگره په‌ناگه‌یه‌ک بۆ لێقه‌وماوانی ناوخۆی عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش، ئه‌وا ده‌بێت بچنه سه‌رمێزی دانیشتن له‌گه‌ل لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنیهکان و به‌یه‌که‌وه ببنه کۆڵه‌یه‌کی پته‌و بۆ وڵاته‌که، چونکه به‌دڵنیایه‌وه تا بیست ساڵی دی (به‌لایه‌نی که‌مه‌وه) نه پارتی، نه یه‌کێتی و نه‌گۆڕانیش و نه هیچ حیزبێک ناتوانێت حوکمی هه‌رێمی کوردستان له زاخۆوه تا حه‌مرین به‌ته‌نها بکات که‌واته ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها ده‌ستخستنه ناوده‌ستی یه‌که و هه‌موان له‌لای خۆیانه‌وه کۆتایی به ڤایرۆسی تێکنه‌گه‌یشتن بهێنن و چاره‌سه‌ریک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان بدۆزنه‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان کورسی خۆی بهێنێته پێشه‌وه و ده‌ستی راستی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ری درێژبکات و له‌ناوه‌ڕاستی مێزدا له‌پێناوی کوردستانێکی پێشکه‌وتودا که هه‌مولایه‌ک تێیدا سودمه‌ندبن، ده‌ستیان بخه‌نه ناوده‌ستی یه‌ک!