|
رۆیته‌رز؛ خۆپیشاندان له‌قاهیره ده‌ستپێکرده‌وه‌و داوای ده‌رکردنی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن |
Sunday, January 30, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌شه‌شه‌م رۆژی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک، ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه) خۆپیشاندان له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ستیپێکرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) ئاشکرایکرد، زیاتر له هه‌زار که‌س له‌ناوه‌ڕاستی قاهیره کۆبونه‌وه‌و داوایان کرد حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر ده‌ست له‌ده‌سه‌ڵاتی سی ساڵه‌ی هه‌ڵبگرێت و وازبهێنێت.
له‌هه‌مانکاتدا خۆپیشانده‌ران دژی بڕیاره‌کانی حوسنی موباره‌ک وه‌ستانه‌وه که دوێنێ (شه‌ممه) بڕیاریدا به دانانی عومه‌ر سلێمان، سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌ک جێگری سه‌رۆکی میسر.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه)ه‌وه له‌گه‌ڵ دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس، سوپای میسر به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر له‌شاره‌کاندا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و له قاهیره‌ی پایته‌ختیش به دانانی به‌ربه‌ستی ئاسنی و تانک و زرێپۆش، زۆربه‌ی پرد‌و رێگا سه‌ره‌کییه‌کان گیراون.
|
|
|