Print
 میسر؛ 5 كۆمه‌ڵه‌ی‌ میسری‌ داواده‌كه‌ن محه‌مه‌د به‌رادعی حكومه‌تێكی رزگاركه‌ری‌ كاتی‌ پێكبێنێت
Monday, January 31, 2011
(سبه‌ی‌):
پێنج كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی میسر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، دكتۆر (محه‌مه‌د به‌رادعی)، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتنمانی‌ بۆ گۆڕان و سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ (رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی‌ ئه‌تۆم)یان راسپاردوه‌ بۆ گرتنه‌ ده‌ستی‌ كاروباری‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی‌ میسر له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی‌ میسر و دروستكردنی حكومه‌تێكی‌ رزگاركه‌ری‌ نیشتمانی‌ كاتی‌.
له‌ به‌یاننامه‌ی‌ 5 كۆمه‌ڵه‌دا كه‌ ناوی‌ ( هێزه‌ ناڕه‌زاكان)یان له‌ خۆیان ناوه‌، داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێستای‌ میسر و دانانی‌ ده‌ستورێكی نوێ ده‌كه‌ن، به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ گه‌لی‌ میسر بتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاددا نوێنه‌رانی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ شه‌رعی وڵات هه‌ڵببژێرێت.
Sbeiy.com © 2007