|
میسر؛ حوسنی موباره‌ک داوای گفتوگۆ و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌کات |
Monday, January 31, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر، حوسنی موباره‌ک داوای گفتوگۆ و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئۆزسیۆن ده‌کات.
له‌دوای راسپاردنی ئه‌حمه‌د شه‌فیق بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ له‌میسر، دوێنێ (یه‌کشه‌ممه) موباره‌ک له‌سه‌رۆک وه‌زیران کرد، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستپێبکات له‌پێناو چاره‌سه‌رکردن و کۆتایی هێنان به‌و نائارامییه‌ی وڵاتی تێکه‌وتوه.
موباره‌ک ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکرده‌وه، که گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ وڵات و ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌بواره‌کانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی ئه‌وکسانه‌ی زیانیان به‌رکه‌وتوه، ده‌بێت له ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانی حکومه‌ت بێت. |
|
|