بورهان شێخ ره‌ئوف
میسر به حوكمی پێگه‌ی جوگرافی و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌نته‌رێكی گرنگه له جیهانی عه‌ره‌بیدا، ئهگهرحجاز قبله‌ی رۆحی و ئاینی جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلام بێت ئه‌وا میسریش قبله‌ی فیكر و سیاسی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌وێیه، هه‌ر له‌وێش دامه‌زرێنراوه بێجگه له‌وه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ریش له‌وێیه كه گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی ئاینی ئیسلامه (مه‌زهه‌بی سونی)ه، له‌ناو عه‌ره‌بیشدا ده‌ڵێن (مصر أم دنیا) واته میسر دایكی جیهانه، ئه‌مه باسێكی تره و مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره‌ی من نیه ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی منه روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جیهانی عه‌ره‌به، كه له تونسه‌وه ده‌ستی پێكردو وا به خێرایی به‌ره‌و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی ته‌شه‌نه ده‌كات وادیاره نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له خه‌وی درێژی به خه‌به‌ر هاتوه ! چونكه له‌نیو سه‌ده‌ی رابردودا زۆربه ی زۆری حوكمڕانانی عه‌ره‌ب تا مردن كورسیه‌كانی حوكمیان به‌رنه‌داوه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بون نه‌وه‌كانیان بكه‌نه جێنشیینی خۆیان، بهلاَم بۆ له‌مه‌ودوا پێناچێت ئه‌وجۆره حوكمانه توانای درێژه‌دانیان به ژیان هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به مێژوی حوكمڕانی میسرداله دوای شۆڕشی 23 یولیوی 1953 بخشێنین پاش كۆتایی هێنان به حوكمی پاشایه‌تی مه‌لیك فاروق یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار جه‌مال عهبدولناسربو تا كوَچی دوایی كردلهساڵی 1970 له‌دوای ئه‌میش محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر ساداتی جێگری بوه سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بی، تا له ساڵی 1981 له نمایشێكی سه‌ربازی دا تیرۆركرا له لایه‌ن مولازم خالید ئیسلامبولی كه سه‌ر به ره‌وته ئیسلامیه‌كان بو، له‌وكاته‌شه‌وه به حوكمی ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك جێگری سادات بو، بوهجێنشینی و تائێسته سه‌رۆكی میسره و وا سی ساڵی ته‌واوه حوكمی میسر ده‌كات تا 29/1/2011 جێگری سه‌رۆك كۆماریشی بۆخۆی دانه‌نابو وه‌ك له میدیا عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كاندا باسده‌كرا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بو جه‌مالی كوری بكاته جێنشینی خۆی و ئه‌مه‌و بێكاری هه‌ژاری جیاوازی زۆری چینایه‌تی بونه مایه‌ی نیگه‌رانی و توڕه‌بون و هه‌ڵچونێكی ره‌وای كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵكی میسری لێكهوتهوه، هه‌رچه‌نده ده‌كرا له چه‌ند ساڵی رابردودا رژێم زۆر ریفۆرمی سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی بكردایه بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و یان دانانی ئهڵتهرنهتیفێك بۆ سه‌رۆك موباره‌ك له ناو سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆیدا حیزبی نیشتمانی كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك بوایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مانه هیچی نه‌كران.
به‌ڵێ روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی میسر و هه‌روه‌ها روداوه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوی تونسیش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ئه‌و بزوتنه‌وانه بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان بوه و هیچ حیزبێكی كلاسیكی له پشته‌وه نه‌بوه، ئه‌و بۆچون و وه‌همانه‌ی تێك‌شكاند كه راپه‌رین و ناره‌زایه‌تیه‌كان به‌ئاكام ناگه‌ن ئه‌گه‌ر حیزبێك سه‌ركردایه‌تی نه‌كات و سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌بێت، به‌ڵكو ئهگهرتوانای گه‌نجان و لاوانی وڵات یه‌كبگرێت ئه‌وا هیچ دكتاتۆرو زۆرداریك ناتوانێت به‌ری پێبگرێت، هه‌روه‌ها روداوه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه ئیتر مۆدیلی حوكمی پشتاوپشت (توريث الحكم ) كۆتایی هات و له‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكرێت، هه‌روه‌ها روداوه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك دو ریگای له به‌رده‌مدایه نه‌ك سیان یان گوێگرتنه بۆ داخوازیه‌كانی خه‌ڵك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی داخۆزیهكانی خه‌ڵكی میسره یان درێژه‌دانه به‌سه‌ركوت و ملهوڕی، كه ئه‌ویش كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت.
روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره وه‌كو جاران نیه له‌نێوان حیزبی نیشتمانی دهسهلاَتدار و چه‌ند حیزبێكی بچوكی ئۆپۆزهسیون، به‌ڵكو ئه‌مجاره روبه‌روبونه‌وه‌یه له‌نێوان رژێم و جه‌ماوه‌ری گه‌لی میسر به گشت چین و توێژ و پێكهاته‌كانیه‌وه، كه خوازیاری گۆڕانكاری ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین بۆ نیشتمانێكی باشتر و خۆشتر بۆ هه‌موان.