|
ویكیلیكسی عه‌ره‌بی: وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر پلانی و دزی و تاڵانی له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینی رابوردو داناوه |
Tuesday, February 1, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه ده‌ست سایتی ویكیلیكسی عه‌ره‌بی كه‌وتوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ی داناوه رۆژی هه‌ینی رابوردو (هه‌ینی توڕه‌یی)، پشێوی بنێته‌وه و تاڵانی و دزی له‌كاتی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌دا ئه‌نجامبدات.
له یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا كه له نوسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی میسره‌وه ده‌رچوه، تێیدا باس له‌وه‌كراوه چه‌نده‌ها كه‌سی تێكده‌ر بڵاوبكرێته‌وه به ناو خۆپیشانده‌رانداو له به‌رامبه‌ر كاره گێره‌شێوێنیه‌كان پاره‌یان بدرێتێ، هاوكات هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش به ئه‌نقه‌ست شه‌قامه‌كان چۆڵ بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه: دوای ئه‌نجامدانی دزی و تاڵانیه‌كان، هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی میسر‌و بێگانه‌وه، باس له‌و كارانه و نه‌مانی ئاسایش و ئارامی بكرێت. |
|
|