Print
 محه‌مه‌د به‌رادعی: پێویسته‌ تا رۆژی‌ هه‌ینی حوسنی‌ موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت
Wednesday, February 2, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌ چاوپێكه‌تنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ (ئه‌لعه‌ره‌بیه‌)، محه‌مه‌د به‌رادعی، سه‌رۆكی‌ (كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانی‌ بۆ گۆڕان) رایگه‌یاندوه‌: پێویسته‌ تا رۆژی‌ هه‌ینی داهاتو حوسنی‌ موباره‌ك، واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ چاوپێكه‌تنێكیشیدا له‌گه‌َل كه‌ناڵی‌ (حوره‌)، ناوبراو ره‌تی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی‌ رژێمی موباره‌كی‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ وازهێنانی‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، ئیخوان موسلمین ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتداو حكومه‌تێكی ئایینی‌ له‌ میسردا به‌ هاوشێوه‌ی‌ ئێران، دروستده‌كات.
له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌رادعی وتویه‌تی: ئیخوان موسلمین رایانگه‌یاندوه‌، ئه‌وان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی مه‌ده‌نیدان و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوایان به‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ ئایینی‌ نیه‌.
ئه‌وه‌شی وتوه‌: له‌ناو هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ میسردا چه‌ندین ئاراسته‌ی‌ چه‌پ و ئیشتراكی و لیبرالی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام رژێمی میسر هه‌وڵیداوه‌ خۆرئاوا به‌و شێوه‌یه‌ تێبگه‌یه‌نێت، كه‌ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئازادی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵاوه‌، باشتره‌ له‌وه‌ی‌ رژێمێكی ئیسلامی له‌ میسر بێته‌ ئاراوه‌.
به‌رادعی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌: من بۆخۆم له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلمیندا هاوپه‌یمانی دروستكردوه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌مو كه‌سێكی دیكه‌شدا كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ میسر به‌ره‌و سیسته‌مێكی دیموكراتی بگوێزینه‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007