Print
 ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای گۆڕان و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌میسر ده‌کات
Thursday, February 3, 2011

(سبه‌ی):
پاش روداوه‌کانی دوێنێ (چوارشه‌ممه‌)ی شاری قاهیره‌، ئه‌مه‌ریکا داوای کرد به‌په‌له‌ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌ وڵاتی میسر ئه‌نجامبدرێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆبه‌رت گیپس، وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵینه‌داوه‌ حوسنی موباره‌ک له‌ پۆستی سه‌رۆکی وڵاتدا بهێڵێته‌وه‌، به‌ڵکو ئێمه‌ ده‌ڵێین ئێستا کاتی گۆڕانه‌، نه‌وه‌ک مانگی ئه‌یلولی داهاتو.
گیپس، وتیشی: به‌توندی دژی ئه‌و توندوتیژییانه‌ین که‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ و گه‌ر حکومه‌تیش له‌پشت ئه‌و روداوانه‌وه‌ بێت، ئه‌وا ده‌بێت رابگیرێت.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ پێشتر حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی میسر له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاندبو، بڕیاریداوه‌ بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی وڵات خۆی کاندید نه‌کاته‌وه‌و ده‌یه‌وێ تاوه‌کو کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتودا له‌پۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه‌.

 

Sbeiy.com © 2007