|
عه‌مر مو‌سا گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر داوایان لێكردوم خۆم بۆ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرم |
Saturday, February 5, 2011 |
(سبه‌ی):
عه‌مر موسای ئه‌مینداری جامیعه‌ی عه‌ره‌بی ئاشكرایكرد، كه گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر له مه‌یدانی (التحریر)ی ناوه‌ڕاستی شاری قاهیره داوایان لێكردوه كه خۆی بۆ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت.
عه‌مر مو‌سا له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقوئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك گه‌نج له خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ته‌حریر داوایان لێكردوه كه خۆی بۆ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت".
وتیشی: وه‌ك هاوڵاتییه‌كی میسری مافی ئه‌وه‌م هه‌یه كه خۆم هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه پێویستی به بیركردنه‌وه هه‌یه. |
|
|